خوێندنی پەرتوكێك واڵابوونی دەگایەكە بۆ فەرھەنگ و رۆشەنبیری

فه زیله شۆرش – هۆڵەندا

خوێندنی په رتووك جوانترین كلتووره، له وڵاتانی پێشكه وتوو بۆ به هێزكردنی هزر و بیریو دوورنه كه وتنی مرۆڤ له رووناكبیری بایه خی زۆر به خوێندنی په رتووك ده درێت، كاتێك مرۆڤ په رتووكێك یان گۆڤارێك ده خوێنێته وه كۆمه ڵه زانیاری له هزر و مێشكیدا چاپ ده كات و ئاستی زانیاری و بیر و قسه كردنی به رز
ده بێته وه، ئه مه ده بێته رێنیشانده رێك له ژیانیدا. كلتووری خوێندنه وه له ماڵه وه ده ست پێده كات، پێویسته دایك و باوك، كات و به رنامه یه كی به رچاویان هه بێت بۆ خوێندنی په رتووك به تایبه تی له گه ڵ منداڵه كانیان، گرنگه قوتابخانه ش به رده وامی به م كلتووره بدات. له هۆڵه ندا بۆ نموونه، زۆربه ی زۆری ئافره ته دووگیانه كان په رتووك به ده نگێكی به رز بۆ كۆرپه كه كه ناو سكیان ده خوێنن، پاش منداڵ بوونیشیان به به رده وامی پێش حه وتنی منداڵ په رتووكی بۆ ده خوێننه وه. له قوتابخانه سه ره تاییه كانیشیان هه موو هه فته یه ك قوتابیه كات په رتووكێك له په رتووكخانه ی قوتابخانه ده به نه ماڵه وه بۆ خوێندنه وه ی، له كۆتایی هه فته ده یگه رێننه وه، له دوا پۆلی سه ره تاییان، قوتابخانه كان پێشبركێی خوێندنی په رتووكی ده ره كی له ئاستی قوتابیه كان له نێو قوتابیه كان و قوتابخانه كان ده كه ن. هه ر له م وڵاته ش بۆ هاندانی خه ڵك بۆ خوێندن بێئه وه ی پاره له كرینی په رتووك سه رف بكات، خه ڵكانێك وه ك كتێبخانه یه كی بچووك (جامخانه یه ك) له پێش ده رگای خۆی دانه وه كه له زۆربه ی شوێنه كان ئه مه به رچاو ده كه وێت، له سه ری نووسراوه ( په رتووكێك ببه بخوێنه و پهرتووكێك له جێگای دانێوه) واته ئه و په رتووكه ی خۆت كه نایخوێنی له ناو جامخانه كه دانێ و كتێبێك بۆ خۆت له جامخانه كه ببه. ئه وان باوه ریان به كتێبخانه وه ك ناوه ندێكی فه رهه نگی و فێركاری و رۆشھ نبیری هه یه و خوێندنی هه ر په رتوكێك واڵابوونی ده رگایه بۆ فه رهه نگ ورۆشه نبیری، كه واته بایه خدان به په رتووكخانه چ له ماڵه وه چ له ده ره وه بایه خدانه به دوارۆژی كۆمه ڵگه و هرز و رۆشه نبیری مرۆڤه

ھەواڵی زیاتر