ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف
زانای گەورەی کورد مەلا محەمەدی قزلجی
لە گۆشـــەی پێشـــوودا ســـەرنجی خوێنەرانمان بۆ کچـــە کوردێکی مەهابادی ڕاکێشـــا؛ بە تەمەن گچکە و بە ڕۆح بەرز و بە هەســـت و ئیرادە هاوشـــانی شـــاخە بەرزەکانی کوردستان بوو. ئەو ڕۆح بەرزە ئامادە نەبوو بە هیچ نرخێك، سەر دابنەوێنی و بچەمێتەوە نەکا زیان
لە سەربەرزی و مافی سروشتی مللەتەکەی بگەیێنێت. گەنجی کوردی ئێمە، بـــەو جۆرە خۆڕاگریەی، کە ئامادە بوو رۆحی تەســـلیم بکات ناسراو بوو، بەڵام بۆ دوژمنان سەری نەدەچەماندەوە بەتایبەت لە ڕۆژانی شۆڕشـــی ئەیلولدا. بە داخەوە، سۆشیال میدیا، یا هەر نەگبەتێکی تر، توانیی فیداکاری لەپێناو وڵات و خۆشویستنی گەل لە دڵی گەنجاندا بشێوێنێت، باوەشی گەرمی دایکیان لەیاد ببات
و سارد بکاتەوە. زیاتر لە شەستوپێنج ساڵ پێش ئێستا، وەکو فەقێ چوومە بەغدا، لە خزمەت بلیمەت و زانای گەورەی بەغدا و کوردســـتان مەلا محەمەدی قزڵجی (1895 – 1959)دا دامەزرام لە مەدرەسەی نائیله خاتون. گـــەر کتێبەکەی “د.عمر عبد العزیز” لە ژیانی مەلا محەمەدی قزڵجی بخوێنیتەوە بەتەواوی سەری ڕێز و نەوازشی بۆ دادەنوێنی و دەزانی کە مێژووی ژیانی ئەم زاتە گەورەیە ئەفســـانە بوو. مامۆســـتای زانا گەورەکانی کوردستان بووە، لەوانە پێشەوای شەهید قازی محەمەد. ســـالی 1922 هاوکاری شۆڕشەکەی سمکۆی شکاك و سەرنووسەری ڕۆژنامەی (کورد)، ئۆرگانی (مەملەکەتی کوردستان)ی سمکۆ بووە. هاتۆتە عیراق، دوو ســـاڵ لە میسر مایتەوە، لە ئەزهەر زۆر ڕێزی لێ گیراوە . هاتووەتەوە عێراق و جێگیر بووە. زۆر منی خۆش دەویست، جارێك فەرمووی:
بابا محەمەد خەبات نەکەی بۆ ئەوەی خۆت گەورە کەی، کەســـێك مللەتەکەی ســـەربەخۆ نەبوو ناتوانی پێش کەویت. بۆ ئەوەی گەورە بـــی و پێش کـــەوی خەبات بکە تا قەومەکەت گـــەورە ببێت. ئەدی نابینی ســـعید قزاز؛ لەگەڵ ئەوەی گەورەترین وەزیفەی هەیە، تەنیا فەرمانبەرێکە لە نووسینگەکەیدا؛ چونکە کوردەو مللەتی کورد لەناو
مللەتان تا ئێستا بێجێگایە. دیارە، بە داخەوە، ئەوجۆرە زانایانە کە هەروەکو ئەســـتێرەی گەش وا بوون بۆ مللەتەکەیان لە ڕێنمای ڕاســـت و دروســـتی ئیســـلام و هەســـتکردنیان بە یەکســـانیان لەگەڵ گەڵانی تر لـــە هەموو مافێك بـــۆ ئەوەی وەکو خـــودا فەرموویەتی (لتعارفوا) مللەتان بناســـن و
بتانناسن؛ بەڵام خەریکە نەزانان تێکی بدەن. والله هو المعین

ھەواڵی زیاتر