كاتێك ھاووڵاتی سەرەڕای بێتاوانی بڕیاری لەسەر دەدرێت

هۆشیار زێباری

دادگا لەگەڵ عەسردا بڕیارێکی بەرامبەرم دەرکرد، بووە پەناگەی هەندێک کەس و لایەنگریان. لەو دادگایەدا ستەملێکراو لە گۆشەی تاریکیدا دەهێڵدرێتەوە و مافی زەوت دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت. سیستەمی جیاوازی حوکم و بڕیار وای کردووە دامەزراوەی دادگا ئەرکی سەرەکیی یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان و بۆچوونی کاریگەر بێت، بەجۆرێک بەوپەڕی ئەرک و پیشەیییەوە بەرامبەر خەڵک کارەکانی بکات، تاوەکو ئەو دادگایە قسەی باڵا و یەکلاییکەرەوەی هەبێت، چونکە بڕیارەکانی نە ئاستەنگی دەبێت و نە ویستی گۆڕینییشی هەیە، عێراقیش لەوە بەدەر نییە. دەستووری عێراق لە ۲۰۰٥ دا هەموو دەسەڵاتێکی داوەتە دادگا. هەر لە دەستووردا ئەو دامەزراوەیە دڵنیایی ئەوە دراوە کە نەبێتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان و نەکەوێتە ژێر کاریگەریی سیاسەتوانان، تاوەکو بڕیارەکانی دادگا یەکلاییكەرەوە بن، بە گشتی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیش بەتایبەت هێزی ئەوەیان هەبێت دەسەڵات بەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، تەنانەت هەموو دەسەڵاتەکانی دەوڵەتیشی پابەند کردووە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەو دادگایە بۆ ئەوەی ماف و ئازادییەکانی تاک نەفەوتێت و هیچیشی بەجێ نەهێشتووە بۆ ناڕەزایەتی و تانەدان لە بڕیارەکانی ئەو دادگایە و بە تەواوی هەمووان پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی .
دەستوور، ئەوەی بۆ دادگای فیدراڵی چەسپاندوویەتی بۆ ئەوەی بووە کە تەواو بێلایەن بێت لە ئاراستەکردنی لایەنەکان و دوور بێت لە هەر بەکارهێنانێکی مەبەستدار و تەنیا کاری ئەوە بێت بڕیارەکانی دەستووری بن و، بەپێی دەستوور بڕیار بدات تاوەکو زەمەنێکی پڕ ماف و ئازادی بێت و لە بنەمای دیموکراسی و دادپەروەریدا ڕەنگ بداتەوە. پاش چەندین دەیە لە زوڵم و ستەم، بەڵام زۆری پێ نەچوو لە عێراقی نوێ کە زۆر لەبارەی میزاجیبوونی دادگای فیدراڵییەوە گوترا لەگەڵ بوونی مەیل بۆ ئەولایەن یان ئەم لایەن، بەتایبەت ئەو لایەنەی قسەی هەیە لەسەر زۆر لەو بڕیارانەی دەری دەکات، زۆریش تێنەپەڕی تاوەکو دەرکەوێت و بێتە بەردەست کە زۆر لەو بڕیارانەی دادگاکە بەجۆرێک دانراون بەپێی ویستی هەندێک لایەن، وەکو چۆن ئەوەی لایەنی کاریگەر بیانەوێت، بەڵام شیکردنەوەی ئەوەی هۆشداری و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ بدرێت لەلایەن هەندێکەوە لەسەر بنەمای ئەوەی ناڕازین لە لایەنگری بۆ بڕیارەکان، ڕاستەوخۆ وا لێک درایەوە کە تۆمەتی ناشیرینکردنی دادگا و هەوڵدان بۆ ڕووشاندنی شکۆی بۆ دروست بکرێت، بۆیە ستەملێکراو چی بۆ نامێنێتەوە ئەوە نەبێت کە ویست و هەوڵەکەی بهێڵێتەوە و ئارام بگرێت، لەگەڵ ئەوەی پۆستی دەوڵەتیشی بەدەستەوە بێت لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت. ڕەنگە تویتە بەنێوبانگەکەی بەڕێز حەیدەر عەبادیش لەو چوارچێوەیەدا بووبێت، کە نووسیی: “دەنکە گەنم لە کوێ سکاڵا بکات، لەکاتێکدا دادوەری مریشک هیچ وردەکارییەکمان پێ نەدات .”
شاراوەش نییە کە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕۆژانێک متمانەی لێ وەرگرتینەوە، ئەوەش هیچ شك و گومانی تێدا نەبوو كە بڕیارێكی تەواو سیاسی بوو، بەڵگەی ئەوەشی کە سیاسی بوو ئەو لایەنەی ئەوکات داواکەی کرد بە تەواوی سیاسی بوو، نەک لەو لایەنەی بڕیار و کارەکانی بێ پارێزبەندی بێت. هەروەها بە بەڵگەی ئەوەی کە سیاسی بوو، دادگای دەستپاکی، بێتاوانیی ئێمەی دەرکرد لە هەموو لە هەموو ئەو تۆمەتانەی کە ئەنجوومەنی نوێنەران دابوویە پاڵمان، هەروەها وەزارەتەکانی دەرەوە و دارایی کە بەهۆیەوە تێیدا ئێمە تۆمەتبار کراین، لەگەڵ وەزارەتی داد وەک لایەنی سەربەخۆی بێلایەن هیچ سکاڵایەکیان لەسەرمان نەبووە؛ هیچ بەڵگەیەكیش نەبوو كە لە ئەركەكانی سەرشانمان كەمایەسیمان بووبێ.
با زۆر درێژی نەکەینەوە بەڵام ئێمە ئەو بڕیارانەمان بۆ هاتن کە بێتاوانی ئێمەی سەلماند بە هەموو ڕێککەت و ژمارەشەوە، بەڵام بۆ هەمووانیش ئەو لایەنانە ناسراون کە ئەوکارەیان کرد. بۆ دادگای فیدراڵیش کە وا ناوت دەهات کە لایەنێکی یەکلاکەرەوەیە تێیدا دەستپاکی و بێلایەنی لە حوکم و بڕیار تێیدا دەبێت، لەگەڵ نەبوونی هیچ سکاڵایەک لەسەرمان لە هیچ وەزارەتێک تەنانەت لە هیچ لایەنێکی سەربەخۆش کە هاتبوونە سەر خەت بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئەو لایەنە گرژ و مۆنەی کە دادگا بەهۆیەوە بڕیارەکە سەرسووڕهێنەرەكەی لەسەر دەرکرد، بڕیاری نادەستووریبوونمان بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق، رەنگە نامۆترین و سەیرترین بڕیار بێت، دادگەی فیدراڵیی باڵا بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی بە بنەما وەرگرت لەبارەی وەرگرتنەوەی متمانە لێمان بۆ بێبەشکردنمان لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار. لەوکاتەشەوە دەیان پرسیار هاتووەتە بەردەممان کە وەڵامەکانیشیان كەس نایانزانێت، جگە لەوانەی لە پشت پەردەوە خەریکی کارن. ئایا دادگای فیدراڵی نەیزانی وەرگرتنەوەی متمانە لێمان بڕیارێکە گەڕانەوەی بۆ نییە و وەکو بنەماش وەرناگیرێت بەپێی دەستوور؟ بە وەرنەگرتنی ئەو ئیعتیبارەی کە وەزیرەکە دەستی لەکار کێشاوەتەوە؟ ئایا دادگای فیدراڵی نابێت بەپێی دەستوور بڕیارەکانی دەر بکات نەک بەپێی بڕیاری دەسەڵاتەکانی دیکە؟ لەکاتێکدا بڕیارەکانی تێهەڵچوونەوەی نییە و بڕیارەکانی دەسەڵاتەکانی دیکەش بە هیچ شێوەیەک نابنە کۆتایی؟ ئایا دادگای فیدراڵی نازانێت کە هەموو ئەو پرسانەی پێی تۆمەتبار کراین لەلایەن هەندێک کەسەوە لە پەرلەمان، لەکاتێکدا دادگا بێتاوانیی سەلماندین و لێکۆڵینەوەکان دەریان خست بێتاوانین؟ ئایا گونجاوە بڕیاری پەرلەمان کە دادگا سەلماندی هیچ پێویست بە جێبەجێکردنی ناکات، ببێتە بنەمایەک بۆ بێبەشکردنی هاووڵاتی لە ئازادی و مافەکانیان لە بەشداریکردنی دادپەروەرانەی کاروباری سیاسی و حوکم؟ ئایا بەڕاستی دادگا لە بڕیارەکەیدا باسی لەوە کرد بڕیاری پەرلەمانی ئاماژەپێدراو لە شکۆمان کەم دەکاتەوە سەرەڕای ئەوەی هیچ دەقێک نییە لە دەستوور و هیچ حوکمێک نییە بۆ چاککردنەوەی ئەو ستەمەی لێمان کراوە؟

ھەواڵی زیاتر