گلەییەكی كوردانە لە د.بەرھەم

هەولێر

لە ۲۰١٨وە خۆی بە داروبەرد هەڵشاخا و سڵی لە هیچ نەکردەوە، بۆ ئەوەی بە دەنگی نەیارانی کورد بکرێتە سەرکۆمار، لەناو کوردا کەس بە قەد بەڕێز بەرهەم ســـاڵح هەم شەڕی دەســـتەویەخە و هەمیش تەنازولی بۆ گەیشـــتن بە پۆست لە بەغدا نەکردووە، بەڕاستی ئەمە مۆدیلێکی نوێیە لەناو کورددا؛ ئێستایش بەم حاڵەوە چۆن دەبێتەوە ســـەرکۆمار؟ ئاخر جێی ڕەزامەندیی پارتی نەبی، زۆرینەی یەکێتیش لە دڵەوە ناڕازی بن، هیچ حزبێکی کوردســـتانیش بە ڕوونی بەڵێی بۆ نەدابی، ئیدی ئەو هەموو پەلەقاژێ و دەســـتبردن بۆ هەموو لایەنێکی
یار و نەیار لە پای چییە؟
لەم چەند ســـاڵەی لـــە بەغدا بووە، چی بۆ کـــورد کردووە؟ ئەی پێش ئـــەوە چی کردبـــوو؟ تاکـــە جارێکیش پارێزەری دەســـتوور نەبووە، لە ئاســـت ناهەقییەکانی بەرامبەر کورد و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانیان، نەک دەنگی لێوە نەهاتوە، لەوەش مەترسیدارتر خۆی لە پشـــت زۆربەی هەڕەشە و پیلانگێڕی و بڕیارە سیاسییاکانی دژی هەرێمی کوردستان بووە، لە سەردەمی سەرکۆماریەتیی ساڵحدا تەعریـــب زیادی کـــرد، هەوڵـــی داگیرگردنی عەردی کـــوردان چڕتر بووە، ڕێککەوتنی شـــنگال پەکی خرا، شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان هەر نەمان.
بـــۆ یەکجاریـــش ســـەردانی کەرکـــووک و خانەقین و شـــنگال و مەخمووری نەکرد، لەســـەر بابەتی پێشـــمەرگە و بوودجە قسەیەکی خێری لێ نەبیســـتراوە،ئێســـتایش لەو هەمـــوو پیلانگێڕییەی دژی
ھەرێمی کوردستان دەکرێ، کوا هەڵوێستێک؟ ئەی ئیشی سەرکۆماری کوردزوبان چییە؟
کەواتە ئەگەری هەیە، کە خۆی بەشـــێک بێت لەو موئامەرانەی لە دژی کوردستان دەکرێن.
کەســـێک ببێتە خاڵی ناکۆکی ناوماڵـــی کورد و ئۆباڵی لێکترازانی ڕیزەکانی کوردستانی لە بەغدا، هیچ سەفقەیەکی سیاسی بە دۆڕاوی ناوخۆیـــی بێت، یـــان سپۆنســـەری دەرەکی جارێکـــی دی نابێتەوە ســـەرکۆمار، ئیتر پێویســـت بەم هەموو عینادی و خۆهەڵواسینە، بە چڵەپووشەکان ناکات!
با یەک لاپەڕە کارنامەی ئەو ســـاڵەی خـــۆی بۆ کورد بخاتە ڕوو، لاپەڕەیەک نا، هەڵوێســـتێک، نەخێر لێدوانێک.
ئەرێ باشە بەڕاستی، لەو شـــوێنە هەســـتیارەدا هیچت بۆ میڵەتەکـــەت نەکردبێ جگە لە دژایەتی و دوژمنایەتی، دەتەوێ دیسان لەوێ دانرێیتەوە؟

ھەواڵی زیاتر