وشە وای گوت

سالار عوسمان
لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا
زمان سەر و ماڵە !..
-زمان، بەقەد ئینســـانەکان پێناســـەی هەیە، بەقەد بوون گرنگە و بەقەد قووڵایی ژیان قووڵ و قســـەهەڵگرە، کەچی کـــوردە خێرلەخۆنەدیوەکەی خۆمـــان نەگرنگیـــی پـــێ دەدات و نـــە لـــە قووڵییەکـــەی حاڵییە و نە قســـەهەڵگرانە و گشتگیریش قسەی لەبارەوە دەکات، ڕاگوزەر، میدیاییانە و سیاســـییانە بەسەریدا تێدەپەڕێت، بۆیە وەک زۆر مژار و پرس و بابەتی تر، بەرهەمدارییەکی زانستی و نەتەوەیی لێ شین نەبووە و بگرە لە هەندێ بـــوار و بیاڤدا زەردیش هەڵگەڕاوە، هەر بـــە نموونە زمان لە نێو میدیادا، بەڕادەیـــەک ســـیس و سســـت و زەردهەڵگەڕاوە، هی ئەوەیـــە هەمووان، حزبـــەکان، حکومـــەت و زانکۆکان، بلەز بێنە ســـەرخەت و مشـــوورێکی
نەتەوەییانەی لێ بخۆن!.
-نەتەوەیـــەک خەم لـــە زمانەکەی نەخـــوات، نەوەکانی لە بـــێ زمانییدا ســـەرگەردان دەبن، یەکێ لە ســـەرگەردانییەکانی کورد بریتیە لەوەی، کە گەنجەکانمـــان، تایبـــەت ئەو گەنجانەی لە دەرەوەی کوردســـتانن، زمانی کوردی باش نازانن، گەر بشـــزانن زۆر بە ســـەقەتی پێی دەئاخفن، ئەمە ســـەرگەردانی و ماڵوێرانییە، چونکە زمان ســـەر و ماڵە، ئەگەر زمانت ون کرد، ســـەر، هزر و هۆشـــیاریی نەتەوەییش ون دەکەیت، ئەگەر زمانت ون کـــرد، ماڵ، زێـــد و خاکیش ون دەکەیت، ئەی ئەوە نییە زۆر لە ســـەر و هزرەکانی ئینســـانی کورد ناکوردین و، ماڵ و خاکیشـــمان، مخابن بەشی
زۆری وا لە چنگ داگیرکارانە !!..
-ئەگـــەر نەتەوەکان، حزب و حکومـــەت و زانکۆکان، جارێک و ڕژد، زمان لە بایەخـــە بناغەییەکانیان بێت، ئەوا بۆ ئێمەی کورد دەبێ ســـەدجار و ڕژدتر زمان و پرســـی زمان لە بایەخـــە بناغەییەکانمان بێت، لەبەرئەوەی ئێمە نەتەوەیەکی ژێردەستی سەر و ماڵ داگیرکراوین!.. ئێمە مەحرومترین نەتەوەی سەر ئەو گۆی زەویەی خوداین، کە لە لای خودای هەموومان وەک یەکین، لێ لە واقیعدا ڕێک پێچەوانەیە، یەک ستەمکار و یەک ستەملێکراو، یەک جەللاد و یەک قوربانیین و، ئیتر قەدەری شوومی ئێمەی کورد وایە،
زۆربەمان ژێردەست و زمانەکەیشمان وا لەبەردەم هەڕەشەدایە!..
-(فێرمـــان برایدل) دەڵێت: (بۆ نەتەوەی ژێردەســـت، زمان وەک کلیلی زیندان وایە..)، هەقـــە هەموومان لەو کلیلە، لە حیکمەتەکانی ئەو کلیلە، لە هێز و شـــیان و ڤیانی ئەو کلیلە قوول بینـــەوە، قووڵبوونەوەیەک، کە دەســـتمان بگرێت بۆ زیندانشـــکێنی و گەیشـــتن بە ئازادی، بە کورتی و
کوردیی دەمەوێت بڵێم: یەکێ لە ڕێگاکانی گەیشتن بە ئازادی، زمانە!.

ھەواڵی زیاتر