ڕوندک فارس
هەر دەرگایەک لەسەر هەرێمی کوردستان بە بڕیاری یاسایی(بەرژەوەندیخواز) و سیاسی داخرابێت، بە کلیلی دیپلۆماسی کراونەتەوە، بۆیە عێراق هەر بڕیارێک بدات، کوردستان
بژاردەی بەهێزتری هەیە.
مێژووی بەهێزی ئەو دیپلۆماسیەتە دەگەڕێتەوە بۆ داڕشتنی نەخشەی جیۆ ئیکۆنۆمی وزەی کوردستان لە کاتی سەرهەڵدانی شۆڕشی بەهاری عەرەبی و شۆڕشی ڕەنگەکان.
دەستپێکی دیپلۆماسیەتی وزەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەوکاتەوە تا ئێستا، هێندە بەهێز و کاریگەرە، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکانی عێراق نەچەقیوە.
بەجۆرێک بەهێزبوونی پێوەندیەکانی کوردستان – وڵاتانی کەنداو، هەروەها کوردستان – ڕووسیا، ئەو جوڵە دیپلۆماسیە بەهێزەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کاتی واژووکردنی گرێبەست لە گەل رووسیا لە ساڵی ۲۰۱۷، سەرجەم ڕێگایەکانی لەبەردەم بێ بەشکردنی کوردستان لەهەر هاوکێشەیەکی تازە داخستن.
ئەنجام
- ئەگەر بەریتانیا و فەرەنسا بەهێزەوە بگەڕێنەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت نرخ بۆ ئەو دیپلۆماسیەتە دابنێن و بە فلتەری ئەو هێزە تێپەڕببن.
سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ بەریتانیا و هاتنی ماکرۆن بۆ کوردستان و نامەی دەستخۆشیان بۆ ئەو ڕۆڵە، سەرکەوتنی دیپلۆماسیەتە بەهێزەکەی وزەی کوردستانی دووپاتکردەوە.
ش- وڵاتانی هەرێمی و وڵاتانی کەنداو، هێندە بە گرنگ
لە بەهێزبوونی پێوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەڕوانن، دەستپێکی ئاشتبوونەوەی تورکیا و ئیمارات، ئەنجامی دەستپێشخەریەکەی سەرۆکی هەرێم بوون. - دیپلۆماسیەتی بەهێزی وزەی هەرێمی کوردستان، هاوکێشەکانی پێچەوانە کردوون، قەتەر و ئیمارات و بگرە سعوودیەش چاوەروانی ڕێککەوتنی تازەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دەزانن بۆ؟ وەڵامەکەی گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسیەتی هاوسەنگی هەرێمی کوردستانە، وایکردووە:
ئەمریکا بەگرنگیەوە باس لە گازی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی بکاتەوە و سوود لە جوڵە هاوسەنگەکانی ببینێت، بە تایبەت لە هێڵی گازی عەرەبی و ڤێرژنی تازەی حەیفا – کەرکوک و پرسی سووریا. - ڕووسیا تا دێت پێوەندی و هەماهەنگیەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێز تر دەکات. بۆ هەر پرسێکی وزەش بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جووڵەکان ئەستەمن.
- ڕێرەڕەوی گەیشتنی گازی کوردستان، بۆ ئەورووپا و دەریای سپی ناوەڕاست، ئاسۆی ڕوونە ، چونکە کلیلی دیپلۆماسیەکەی بەهادارە، لەیەک کاتدا پێوەندی لەگەڵ رووسیا، ئەمریکا، ئەورووپا و وڵاتانی هەرێمی بەهێزن .
- لە پشتی پەنجەرەکانی رووداوەکان بڕوانن، پرسی ئۆکرانیا
بۆتە باسی جیهان، بەڵام لەولاوە باس باسی گازی هەرێمی کوردستانە لە هەموو لایەک. - لە سەردانەکانی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئیماڕات و قەتەر و لە داهاتووش وڵاتانی تر، چاوەروانی ڕێککەوتنی ستراتیژی تازە بن
چاوەڕیی ئەنجامی زیاتر و کاریگەرتریش بن، تێگەیشتن لە
ئاسایشی وزە، ڕەهەندی جودای شرۆڤەی دەوێت.