بە كورتی بە كوردی

هۆشیار سیوەیلی
دەبا لە وانە تاڵەکانی مێژوومانەوە فێر بین
ئەم نووســـراوەی لێرەدا دەیخەینـــە ڕوو، ســـکاڵانامەیەکی هاووڵاتییەکی کوردی چەمچەماڵە بۆ ســـەدام حوســـەین. ئەو هاووڵاتییە سەرباز بووە لە ســـوپای عێراق و لە جەنگی نێوان عێراق و ئێراندا بەدیل گیراوە و دوای گۆڕینەوەی دیلەکانی نێوان هەردوو وڵات گەڕاوەتەوە. ئەو چاوەڕێی کردووە کە خێزانەکەی پیشوازی لێ بکەن، بەڵام دەگەڕێتەوە سەر هەواری خاڵی، چونکە هەموویان لە پرۆســـەی ئەنفالدا شەهید کراون. با پێکەوە گوێ بۆ ئاخ و ئاه و حەسرەتی باوکێک بگرین کە زۆر بە دڵسۆزییەوە خزمەتی لەو لەشکرەدا کردووە کە قەڵاچۆی خێزانەکەی کردوە و بۆ زانینی چارەنووسی
خێزانەکەی ناچار بووە پەنا بۆ جەلادەکەیان ببات و لێی بپاڕێتەوە

ھەواڵی زیاتر