شۆڕشی پیشەسازیی چوارەم شۆڕشی بایۆلۆجی و بەرهەمهێنانی مرۆڤ

وەرگیڕانی لەئینگلیزیەوە: د.نەزاکەت حسێن
بەشی یەکەم

لەمێژوودا شۆڕشی پیشەسازی زۆر بووە، ئابووریی تەکنەلۆجی، بەڵام تا ئیستا مرۆڤ هەر مرۆڤە، هەمان جەستەی هەیە لەسەردەمی کۆنەوە تا ئیستا، بەڵام شۆڕشی ئایندە شۆڕشە بەسەر مرۆڤدا، گۆڕانکاری لەمرۆڤدا دەبێت. ئیمە هەمان جەستە و مێشکمان لەگەڵ مرۆڤی سەردەمی بەرد و ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی هەیە، بەڵام شۆڕشی داهاتوو ئەمە دەگۆڕێت. شۆڕشی نوێی پیشەسازیی سەدەی ٢١ تەنیا گۆڕانکاری بەسەر ئامێر و سەیارە و ئابووریماندا نایەت، بەڵکو گەورەترین شۆڕش بەسەر خۆماندا دێت وەک مرۆڤایەتی، بەرهەمە ئابووریەکانی سەدەی ٢١ بریتیە لە مێشک و جەستە. ئیستا تەنیا بیر لەوە ناکەنەوە کە کۆمپیتەر هاک بکەن، بەڵکو چۆن مرۆڤ هاک دەکەین و زانیاریە کەسی و بایۆلۆجیەکانی دەبەین. فێر دەبین چۆن دیزاینی بکەین، چۆن بەرهەمی بهێنین؟ ئاسایی بێت بەلاتەوە دوای سەدەیەکی تر ئێمە وەک مرۆڤ ون دەبین پێویست نابین، نەک لەبەر ئەوەی ڕۆبۆرت دروست دەبیت ئێمە دەکوژێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئێمە تەکنەلۆجیا بەکاردێنین بۆ گەشەدان و بەرەوپێشبردنی خۆمان، بۆ شتی جیاواز. شتگەلێك لەراستیدا جیاوازن لەخۆمان. پزیشکی وای لێ دیت لەبری بۆ چاککردنەوەی نەخۆشی بەکار بهینرێت، بۆ باشکردن و گەشەدان بەتەندروستی بەکار دەهێنریت. مرۆڤ تائێستا هەوڵی داوە هەموو شتەکان لەناخی خۆیدا کۆنترۆڵ کات، بۆ سەدەکانی داهاتوو مرۆڤ دەگاتە ئەوەی کە ژیانی لەدەرەوەی خۆی کۆنترۆڵ دەكرێت. زۆر ئاسان دەتوانین شتەکانی جیهانی دەوربەرمان کۆنترۆڵ بکەین تەنانەت ڕووبارێکیش لەرۆیشتن بخەین، ئاژەڵ و دارستانەکان بکەین کۆنترۆڵ، بەڵام قورسە جیهانی ناوخۆی خۆمان کۆنترۆڵ بکەین، ئەتوانین ئەو مێشوولەیە کۆنترۆڵ بکەین کە لە بن گوێچکەمان ویزەویز دەكات و ناهێڵێت بخەوین یان خەومان دەزڕێنێت، بەڵام ناتوانین ئەو خەوزڕانە کۆنترۆڵ بکەین کە بەهۆی مێشکمانەوە لەخەودا ڕامان دەچڵەکێنێت. کاتێک دەتەوێت بخەویت بیر و خەیاڵێكت دێتە مێشك، خەوت دەزڕێنێت. ئەمە دەگۆڕێت، لەسەدەی ٢١ تەنیا هەوڵ نادەین جیهانی دەرەوەمان کۆنترۆڵ کەین، بەڵکو هەوڵ دەدەین ناوەوەشمان کۆنترۆڵ کەین. ئەگەر ئەمە سەر کەوت، کەواتە شۆڕشی گەورە ی مێژوویی نییە بەڵکو شۆڕشی گەورەی بایۆلۆجیە، بۆ یەکەم جار لەو کاتەوەی ژیان دەستی پێ کردوە. هەزاران هەزار ساڵ هیچ شتێک نەگۆڕاوە لە جەوهەری یاسای ژیان و گەمەکانی ژیان. ڕاستە دایناسۆر نەماوە، زۆر شت گۆڕاوە، بەڵام ٤ ملیۆن ساڵە یاسا بنەڕەتییەکان و یاریی ژیان نەگۆڕاوە. هەموو بوونەوەرەکان مرۆڤ، دایناسۆر ئەمیبیا گۆڕانیان بەسەردا هاتووە گەشەیان کردووە بە ڕێکەوت یان بەهۆی یاساکانی سروشتەوە بووە. ٤ ملیۆن ساڵە هەموو ژیان لە دەوری شتە ئۆرگانییەکان بووە، لەمەوپێش میوە و تەماتە و بەروبوومەکانمان هەمووی ئۆرگانی بەرهەم هێناوە. بۆ سەدەکانی داهاتوو مرۆڤایەتی وای لێ دێت پێش هەموو شتێک جێگۆڕکێی دروست دەبێت لە پرۆسەیەکی سروشتی بۆ دیزاینی زیرەکی و هۆشی دەستکرد لەژیانی مرۆڤدا. لەمەولا گەشەدان بە ژیان لەخواوە نابێت، بەرەوپێش چوونی جەوهەری ژیان لەلایەن دیزاینی ئاسمان و خواوە نییە بەڵکو لەلایەن دیزاینی زیرەکیی دەستکردی خۆمانەوە دەبێت کە سەرکردایەتیی بەرەوپێشچوونی ژیان دەکات. توانامان دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی یەکەم فۆڕمی ژیانی نائۆرگانی دوای ٤ ملیۆن ساڵ لە بەرەوپێش ئۆرگانی. ئەگەر ئەمە سەری گرت، ئەوە شۆڕشێکی گەورەیە لە بەرەبەیانی ژیانەوە، ئەمەش کۆمەڵێک مەترسی دێنێتە ناوەوە لەوانە: ئەوە دەکەین بەجیهانی ناوەوەی خۆمان وەک ئەوەی کردمان لەجیهانی دەوروبەرمان. ئەمەش زۆر شتێکی باش نییە، بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ گەیشت بەوەی هەمووشت کۆنترۆڵ بکات لەدەرەوەی خۆی ئاژەڵ، دارستان، دەریا و رووبارەکانی کۆنترۆڵ کرد تەنانەت توانیمان ڕۆیشتنی ئاوی دەریاکانیشمان کۆنترۆڵ کەین، بەڵام تێنگەیشتین لە ئاڵۆزییەکانی سیستمی بایۆلۆجیی بوونەوەران و مرۆڤ، ئێمە بەرپرس بووین لەوەی کە چۆن ڕەفتارمان کرد کە ئێستا سیستمی بایۆلۆجی هەڵاوسانی کرد! ئێمە کۆنترۆڵی خۆمان بەکار دێنین بۆ پەکخستنی سیسیتمی بایۆلۆجیی خۆمان، بۆ تێكدانی هاوسەنگییەكانمان، بە زۆری بەهۆی فەرامۆشکردنییەوە، ئێمە زۆر جیهانی ناوخۆی خۆمان فەرامۆش کرد، ئێمە زۆر کەم شارەزاین نەک تەنیا لە ئاڵۆزیی جەستە و دەماغمان بەڵکو لەسەرووی ئەمانەشەوە دەرباری ئاڵۆزیی مێنتاڵیتی مرۆڤ، تێناگەیەن چۆن ئیش دەکات چۆن بەڵانسی بپارێزین! ئێمە ناوخۆی خۆمان کۆنترۆڵ دەکەین بەهەمان شێوە دەرەوەش ئەمە ناهاوسەنگی دروست دەکات لەناوخۆی خۆمان لە تێرمی سیستمی ئیکۆلۆجی، ڕەنگە ڕوبەڕووی کارەساتی ئیکۆلۆجیی ناوەوەمان ببینەوە بەهەمانشێوەی کارەساتی ئیکۆلۆجیی دەرەوە کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی دەبینەوە. مەترسییەکی تر لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتییە کە بەئاسانی نایەکسانیی ئابووری تەرجەمەی دەکەین بۆ نایەکسانیی بایۆلۆجی. بۆ هەزارن هەزار ساڵ جیاوازی هەبووە لەنێوان هەژار و دەوڵەمەند لەنێوان ئاساتە باڵاکان و چینی خوارەوە، بەڵام ئەمانە تەنیا ئابووری یان سیاسی یان یاسایی بوون. مەلیک خۆی بە گەورەترین کەس زانیوە؛ لەچاو مرۆڤەکانی تر خۆی بە داهێنەر زانیوە خۆی بەتواناتر زانیوە، بە ئیمکانتر زانیوە، ئەمە ڕاست نەبووە لەراستیدا هیچ جیاوازییەک نەبووە و نییە لەنێوان توانای مەلیک و پاشاکان و خەڵکی ئاسایی. لەسەدەی ٢١ دا ئەوە دەگۆڕێ. بەکارهێنانی تەکنەلۆجییای نوێ گونجاو دەتوانێت جۆری مرۆڤایەتی دابەش بکات بەسەر چینی بایۆلۆجیدا نەک چینی کۆمەڵایەتی. ئەگەر ئەم دەرگایە بكرێتەوە ئیتر داخستنەوەی ئاسان نییە. مەترسیەکی تر نایەکسانیی کۆمەڵایەتی دەبینین؛ حکوومەت بایەخ و گرینگی بە پەروەردە و تەندروستی و خۆشگوزەرانیی بەکۆمەڵ لەبیر دەكەن، لەڕابردوودا هەموو حكوومەتەکان تەنانەت دیکتاتۆرەکانیش لەخەمی خوێندەواری و تەندروستی و خزمەتگوزاریی گشتیدا بوون، نموونەی ئەڵمانیا و سۆڤیەت، كە بناغەی خوێندن و تەندروستی و کوتان و خۆشگوەزرانییان بۆ بۆ كۆمەڵ دابین كرد، قوتابخانە نەخۆشخانە و پەرستیاری بۆ هەمووان بوو؛ ئەمانەیان بۆچی دەکرد؟ ئەمە نەک لەبەر ئەوەی ستالین و هیتلەر مرۆڤێكی باش بوون، بەڵکو لەبەر ئەوەی پێویستیان بە هەموو چین و توێژی كۆمەڵ بوو، پێویستیان بە خەڵکانی زۆر هەبوو. بۆنموونە ئەڵمانیا ئەگەر پێویستی بە دەوڵەتێکی بەهێز و سەربازێکی بەهێز و ئابوورییەکی بەهێز بووبێت پێویستی بە ملیۆنیک کەس بووە بۆ سەربازی یان لە کارگەکان وەک کرێکار ئیش بكەن. بۆیە بایەخ و خەمیان خوێندن و تەندروستی بووە بۆ خەڵکانی زۆرو هەموو کۆمەڵگە.
ئێمە سەردەمی ماس و کۆمەڵ بەجێ دێڵین داخڵی ژینگەیەک دەبین کە ماس واتە خەڵک بەکۆمەڵ گرنگ نیە وسودی نیە، ئەچین لە چینی ئیشکەرەوە بەرەوچینی ئیهمال و تەمەڵ Useless class ، ئەمە لەبواری سەربازی لەئێستاوە روویداوە، نموونە لەپێشدا باشترین سوپا ژمارەیەکی زۆری سەرباز بوون، بەڵام لەمڕۆدا تیمی سەربازی باش کەمترینە لەژمارە، بەڵام پرۆفیشناڵ، سوپا ئەمڕۆ پشت دەبەستێت بە پرۆفیشناڵ و بوونی ئامێری نوێی وەک درۆن، لەناو سوپادا بەرێژەیەکی زۆر شارەزای ئیش کردن بەدرۆن نیە و ئەمانە نازانێت و خەڵکی زۆریشی ناوێت، بەهەمان شت لەئابوری هاوڵاتی بەهۆی زیرەکی دەستکرد ئەمرۆ ئامێرەکانی فێربوون نزیکی ١ ملیار خەڵکی بێ ئیش کردووە، تەکسیەکان بە بێ شۆفێر ١٠ ساڵ بەرلەئێستە ئەمانە خەیاڵی زانستی بوو، لەئایندەیەکی نزیکدا ئەمانە واقعن، دوای چەندین ساڵی تر ئەوەندە ئۆتۆمبیلی بێ شۆفێر دەکەوێتە شەقامەوە پاڵ بە شۆفێری ملیۆنان شۆفێری تەکسی دەنێت و دەیخاتە لاوە، لە بواری پزیشکی بەهەمان شێوە کۆمپپویتەر و ئامێر شوێنی چەندین کاری پزیشکی و تەشخیس دەگرێتەوە و، لەبری پزیشک کۆمپیتەر ئاسان بتوانێت تەشخیس بکات و رێنمایی نەخۆش بکات و کێ برکێی پزیشک بکات. هەرچەندە ئەمە بۆ هەندێک پزیشک و هەندێک پسپۆری بێت نەک بەگشتی. هەروەک لەبواری سەربازی پێویستمان نەماوە بەوژمارە زۆری سەربازی G.I. پێویستمان بەژمارەیەکی کەم هێزی ئەمنی بێت، پێویستمان بەدەستەبژێرێکی زۆر پسپۆر هەبێت توێژینەوە لەسەر دواهەمین چارەسەری شێرپەنجە بکەن، زۆرینەی تەشخیش و پێشنیار بۆ نەخۆش رەنگە لەلایەن غەیری مرۆڤەوە بکرێت کە کۆمپیتەرە وە پزیشکی زیرەکی دەستکردە. ئەمانە هەمووی هۆکارن بۆئەوەی مرۆڤ ئیش لەدەست بدات لەزۆربەی سێکتەرەکانی کار. رەنگە ئیشی تر پەیدادەبیت وەک ئیشی سۆفت وێر کە پرۆگرامینی ئەمانە یان پرۆگرامینی لەبواری زیرەکی دەستکرد دەکات یان ئیشی دیزاینی جیهانی گریمانەی بکات. واتە لەبواری زیرەکی دەستکرد ئیش پەیدادەبێت، بەڵام ئیش لەبواری زیرەکی دەستکرد ئەوەنیە زۆردەبیت ،گرفتەکە ئەوەیە ئایا ئەوئیشانە کۆمپیتەرباشتر ناتوانێت بیکات وەک لەمرۆڤ. لە پێشوودا مرۆڤ کارەکانی بەباشی دەکرد وەک لەکۆمپیتەر، لەمەودوا وانیە واتە ئیشی جیهانی زیرەکی دەستکرد ئامێر و کۆمپیتەر باشتری دەکەن وەک لەمرۆڤ”ئەڵگۆریزم کە مرۆڤی نائۆرگانی و بەرهەمی زیرەکی دەستکردە باشتری دەکات لەمرۆڤی ئۆرگانی و راستەقینە” .بۆ ئەمە چی بکەین ؟مرۆڤ چی بکات؟ مرۆڤ دەبێت خۆی دروست بکاتەوە بۆئەوەی بۆ ئەو ئیشانە بشێت لەم جیهانە، بەڵام ئاسان نیە بۆ؟ بیربکەرەوە لە شۆفێری تەکسیە بێ ئیش کەوتوەکان، کاشیەرە بی ئیش کەوتوەکان کە ئیشەکەیان جێگیراوەتەوە بە تەکسی بێ شۆفێر یان بە مەکینەی زیرەک لەم سەدەیەدا، کە تەمەنی سەرووی ٤٠ ساڵ یان ٥٠ ساڵە، خۆی چۆن بەرهەم بێنێتەوە یان خۆی پێبگەیەنێت لە سۆفت وێر ئیش بکات ئاسان نیە فێری ببێت و باشتر لەکۆمپیتەر و رۆبۆت ئەو ئیشەبکات. لەرابردوودا مرۆڤ ئیشی لەدەست دەچوو، بەڵام لەبوارێک بۆ بوارێکی تر، نموونە لە سەربازی ،کشتوکاڵی ئیشی دەگۆرا لەدەستیەوە بۆ ئۆتۆماتیکی تاڕادەیەک ئاسان بوو، بەڵام ئێستا ئیش دەگۆڕێت بۆ سۆفت وێرو عەقلی زیرەکی دەستکرد. ئەمە سەردەمی راگواستنی ئیشە لە فیڵدێکە بۆ فیڵدێکی تر کەزۆرینەی ئەوانەی ئیشەکە لەدەست دەدەن ناتوانن ئیشە ونبوەکە بکەن یان بیزانن. واتە ئاسان نیە بۆ بەتەمەنەکان بتوانن لەبواری زیرەکی دەستکردو سۆفت وێر ئیش بدۆزنەوە .بەنسبەت گەنجەوە، گرفتەکە ئەوەیە کەس نازانێت لە ٢٠ ساڵ یان ٣٠ ساڵی داهاتوو چ ئیشێک هەیە ؟بۆ یەکەم جارە لەمێژوودا مرۆڤ نازانێت لە ٣٠ ساڵی داهاتوودا چ ئیشێک چ پسپۆڕیەک دەبێت و باوی دەبێت، ئەمە واتە ئێمە هیچ ئایدیایەکمان نیە چی فێری خوێندکارەکان بکەین چ بڕوانامە و زانستێک باشە بۆ ئایندە. زۆربەی ئەوبوارانەی ئێستا دەیخوێنن هیچ پەیوەندی نیە بە بازاڕی کاری ئایندەوە ،ئەمە تەنها بۆ وڵاتانی گەشە سەندوو نیە، بەڵکو تازە گەشەسەندوەکانیش، زۆرتر بۆ وڵاتە تازەگەشەسەندوەکان گرفتە چۆن؟ وڵاتانی پێش کەوتوو وەک سوید و ئەمریکا ئەگەر هەزاران هەزار کەسیش ئیش لەدەست بدات دەتوانێت بە زیادکردنی باجی کۆمپانیاکان و کارگەکان قەرەبوو وە دابینی پارەیەک بکات بۆ ئەو کەسانەی بێ ئیش دەبن و وەبەردەوامیش خەڵکی پێگەیاندووە لەبواری سۆفت وێر ئیش بکەن، ئەمریکا باج زیادەکات لەسەر گۆگڵ و ئەمازۆن بۆ قەربوو و پێدانی پارە بە وانەی ئیشیان لەدەست داوە. بەڵام وڵاتێکی وەک نایجیریا، بەنگلادیش و برازیل یان وڵاتەکان کە ناتوانن وەک ئەمانە بکەن چی بکەن ئەگەر خەڵک ئیشی لەدەست دا بەهۆی Automation ئەسڵەن قوتابیانیشیان فێرناکەن بۆ ئیشی سۆفت وێرو جیهانی زیرەکی دەستکرد، کەس نازانێت چارەسەرەکان چی دەبن؟ لە سەدەی ٢١ رەنگە رووبەڕووی نایەکسانیەک ببینەوە کە لەمێژوودا نەبووبێت! بەهۆی سەرهەڵدانی دەستەبژێرێکی مرۆڤی بە توانا و شارەزا لە ئەندازیاری بایۆلۆجی و سۆفت وێر و کۆمپیتەر لەگەڵ زۆرینەیەک لەخەڵکی بێ توانا کە نە بۆ سەربازی نە ئابوری دەگونجێن نە هێزی سیاسیان هەیە.

ھەواڵی زیاتر