وشە وای گوت

د. سالار عوسمان

کچە شۆخەکانی نێو هەواڵە موخابەراتییەکان !..
سەرنجکێشـــە، تا دێ زیاد دەبێت، جێی هەڵوەســـتە و قســـەلێکردنە، کەچی تا ئێستێ نەمبینیوە کەس قسەی لەبارەوە بکات، دەبێ قسەی لەبارەوە بکەین، دەبێ بپرسین، ئەوانە کێن، کێ تەمویلیان دەکات و مەرەم و ئارمانج تیایدا چییە؟!.. ماوەیەکە لە سۆشـــیالمیدیای کوردیدا، ئەو سۆشـــیالمیدیایەی زەرەری زۆرترە لە قازانج، ئەو سۆشیالمیدیای دەرگائاوەڵا، خراپ و باشی تێکەوتووە، لێ ئەفسووس خراپەکە زۆرتر !.. بەڵێ لەو سۆشیالمیدیا بێ دەرگا و شورەیەدا، کۆمەڵێک کچی شـــۆخ، جوان و سەرنجبەر و دەمگەرم پەیدابوون و شـــەوانە وەدیاردەکەون و بە دەمی گەرم و پڕ هاوارەوە دێن و، گوایە هەواڵمان پێشکەش دەکەن!.. ئەو کچە شۆخانە، کە زۆربەیان بێ ئەزموونن لە کاری میدیادا و پێشتر نەبینراون، دێن و لە ماوەیەکی کورتدا، زۆر کورت، چەند هەواڵێکی سیاســـیی مەخابەراتیمان بەسەردا دەڕژێنن و دەڕۆن!.. ئەگەر لێیان وردبینەوە: -هەواڵەکان ســـەراپا سیاســـیین، دوورونزیک خۆ لە قەرەی بابەتەکانی تری ژیان نادەن، وەک ئەوەی ژیان تەنێ سیاسەت بێت و هیچی تر!. -لە نێو سیاسەتیشـــدا، هەواڵەکان هی ژوورەکانـــی موخابەراتن، کە ئەوە زۆرترین قسە هەڵدەگرێ!.. -هەواڵە موخابەرایەتییەکان، کە ئەو کچە شـــۆخانە دەیخۆێننەوە، پڕە لە لاگیریی سیاسی، کە ئەمەیش دوورە لە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بۆ هەواڵ !.. -ئینجـــا عەرزم بە حزووری جەنابتان، هەواڵە موخابەرایەتییەکان، کە بە ئاشـــکرا لاگیریی سیاســـییان پێوە دیارە، سەراپا گرفتخوڵقێنن و تا دێ، ئەو درز و ڕقەی هەیـــە، گەورەتری دەکەن و، وەک ئەوەی کاریـــان هەر ئەوە بێت، خوێ بە برینی ناکۆکییەکانی ئەم میللەتەدا بکەن و ســـوێندیان خواردبێ قســـەیەکی خێر بۆ ئەو کوردە خێر لە خۆنەدیوە نەکەن!. -شاشـــەکان جوانن، دیزاین و دەنگ و جۆری هەواڵ و داڕشـــتن و ئاســـتی زمان و ئاراســـتەکردن و تەنانەت باری ســـایکۆلۆژیای وەرگریشـــی تیایدا دیراسەتکراوە و، بـــە کورتـــی ئەم کارە هی کچێک، یـــا ژنێکی کوردەواری نییـــە، چونکە وەک هەموومـــان دەزانین، هەواڵ، تایبەت هەواڵی سیاســـی، لەنێو هەواڵی سیاسیشـــدا هەواڵی موخابەراتی، چنگ هەموو کەس ناکەوێت و خۆ دیاریشە ئەوانەی ئەم جۆرە هەواڵانەیان چنگ دەکەوێت بێلایەن نین و، بگرە زۆربەی کات میدیاکاریش نین!.. -ئەم کچ و ژنە شـــۆخانە، یا باشـــتر بڵێین، ئەم شاشە موخابەراتییانە، زۆربەیان لە (ســـلێمانی)ن و بە قودرەتی قادر، دیسان زۆربەیان دژە پارتین، چۆن تۆڕەکە فـــڕێ دەدەن، چەردێـــک هەواڵی دژی (پارتی و بارزانـــی)ی تیا گیر دەبێ و ئیتر سوبحانەڵڵا ئاوایە بێلایەنییەکە!.. -ئەوانە کێن؟.. کێ تەمویلیان دەکات؟.. مەرەم و ئارمانج چییە و چۆن چارەسەر
دەکرێت؟!.

ھەواڵی زیاتر