بە كورتی بە كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

یەکڕیزی گەل یان بێڕیزی بە گەل
زۆر جار قســـە لەســـەر یەکڕیـــزی و تەبایی و ســـازان دەکرێت لە هەرێمی کوردســـتان و عێراق والێکدەدرێتەوە کە یەکڕیزی و تەبایی لە ئەنجامی ڕێکەوتنی حیزبەکان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات و بەشـــکردنی پێگەو پۆســـتەکان و دێتەکایەوە. هیچ گومانی تێدا نییـــە کە یەکێتی نیشـــتیمانی و نەتەوەیی بۆ وڵاتان و کۆمەڵگاکان پێویســـتن بە تایبەتی تەبایی نێوان نەتـــەوە و ئاینە جیاوازەکانی کۆمەڵـــگا، بەڵام گەر یەکێتی و تەبایی نێوان لایەنە سیاســـییەکان نەبێتـــە هەوێنـــی حوکمڕانـــی بـــاش و پتەوکردنـــی دەزگاکانـــی حوکمڕانـــی و بەڕێوەبردنێکـــی کارا و کارامـــە، ئـــەوا نابێتە هۆی چەســـپاندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و جێبەجێکردنی ســـەروەیی یاســـا و ڕەخســـاندنی هەلو دەرفەتی یەکســـان بۆ هەموان. بە بێ ئەمانەش ســـەقامگیری سیاســـی و ئەمنی و پەرەسەندنی ئابووری و خۆشـــگوزەرانی تاکی کۆمەڵگا واتـــا و بوونێکی کردەیی نابێت. سازان و ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی یاسا سەرەوەر بێت و سێ دەسەڵاتە سەرەکییەکەی وڵات کە ڕاپەڕاندن و یاسادانان و دادوەرییە هەر لایە بە پێی یاسا کاری خۆیان بکەن و ئەرکی خۆیان راپەڕێنن، جیاوازە لە سازان و سازشکردن لەسەر بێدەنگی لە پێشێلکارییەکانی ئەم سێ دەسەڵاتە و هاڕینی بەرژەوەندییەکانی تاک و کۆمەڵگا لە نیوان بەرداشی بەرژەوەندییەکانی بەرپرس و کاربەدەست و خاوەن دەسەڵاتەکاندا. ڕیزگرتن لە دەزگاکانی حوکمرانی و بەڕێوەبردنی وڵات ئەوە دەخوازێت کە یاساکانی پەرلەمان جێبەجێبکرێن و دادگاکان ئامرازی سەرەکی چەسپاندنی دادپەروەریی بن و جیاوازی لە نێوان بەهێز و کەمهێزدا نەکەن. دەبێت چاکسازی بەردەوەم داینەمۆی حوکمڕانی باش بێت. یەکێتی و تەبایی لە ئەنجامی ڕێکەوتنامەی نێوان حیزبەکان لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەبردنی وڵات لە بری ڕێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردن و گەڕانەوە بۆ ڕای گەل ئەتکردنی دیموکراسی و بنکۆڵکردنی دەزگا ڕەواکانی حوکمڕانین. کاتێک ڕەوایی دەســـەلات دەبەســـترێتەوە بە پێگـــەی مێژوویی و جۆگرافی حیزب و (ئیســـتحقاق)ی هەڵبژاردن وەلادەنێین، ئەوا یەکێتی و یەکڕیزییەکی (موزەوەر) لەسەر حسابی ئیرادە و خواســـتی گەل دروســـتدەکەین. ئەوە یەکڕیزی گەل نییە،
بەڵکو بێڕێزییە بە گەل

ھەواڵی زیاتر