دایكت بەھیز بكە

بێریڤان حەمید

یەکێک لە خراپترین ئەزموونەکان کە ڕەنگە منداڵ شایەتحاڵ بێت چەوساندنەوەی دایکیانە بە دەستی خێزان یان کۆمەڵگە، جا چ لەڕێگەی توندوتیژی خێزانی و زارەکی و سنوردارکردن یان قەدەغەکردن و ڕاوکردنی خەونەکانیان بێت ئەوا دایکانمان بەچەند شێوازێک دەچەوسێنرێتەوە، ئەمەش نەک تەنیا ژیانی دایکان لەناودەبات، بەڵکو منداڵەکانیشیان کە دەبنە شایەتحاڵی ڕاستیەکی سەخت لە تەمەنێکی بچووکدا کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی ئەوان هەیە ئەوەندەی کاریگەری لەسەر دایکان هەبێت، بەڵام باشترین شت کە منداڵ وەک پێگەیشتوو دەتوانێت بیکات بۆ چاککردنەوەی ئەو برینانە ئەوەیە کە خۆیان و دایکیان بەهێز بکەن نەک تەنها دایکان دەبێت پەروەردەکردنی فێمینیستی بدەن بە کچەکانیان بەڵکو کچەکانیش دەبێت دایکەکانیان بکەن بە فێمینیست. کەواتە لێرەدا چەند ڕێگەیەک هەیە کە چۆن دەتوانیت دایکەکانت بەهێز بکەیت: یارمەتی بدە بۆ وەلانانی پەروەردەی پیاوسالاری
ئاساییە گەر دایکت هەندێک بیرۆکەو پەروەردەی پیاوسالاری هەببت، چونکە لە رابردوودا لەلایەن دایک و باوکی خۆیەوە لەسەر بنەمایەکی پیاوسالاری پەروەردە بووە و لە ژیانی هاوسەرگیریشیدا بەهەمان شێوە بەو جۆرە مامەلەی لەگەڵدا کراوە، بەڵام وەک کچێکی بەهێز دایکت فێربکە کە ئافرەت نابێت هەرگیز خۆی لۆمەی ئەو ستەمە بکات کە لە لایەن کۆمەڵگهی پیاوسالارەوە بەسەریدا دەسەپێنرێت پێی بڵێ کە ستەمکار دەکرێت تاوانبار بێت و سزا بدرێت بۆئەوەی یەکسان مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەین و ڕێزی هەردوورەگەز بگیرێت.

پشتیوانی و هاندان بۆ بێدەنگ نەبون لە توندوتیژی خێزانی

بەداخەوە، هەندێک لە ئێمە هی ئەو خێزانانەین کە توندوتیژی خێزانی
لە نێوان دایک و باوکدا ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە منداڵ لەگەڵ توندوتیژی و دەمەقاڵێی دایبابیان بەخەبەر دێن و توندوتیژی لە دڵ و مێشکماندا چەقیوە، بەڵام تاکە ڕێگه بۆ ساڕێژکردنی ئەو برینانە و ئەوەیە کە لە لای دایکانمان بوەستن و پشتگیری بکەین. هەموومان دەزانین توندوتیژی خێزانی تاوانێکی سزادراوەوە وەک هاووڵاتییەکی هۆشیار نابێت شەرم لەڕاگرتنی ستەمکاران و بەرزکردنەوەی دەنگ لەئاستی ستەم بکەین ئەگەر هاتوو ستەمکارەکەشمان خۆشبوێت پێویستە هەڵویستمان هەبیت و دایکمان هان بدەین و پەروەردە
بکەین سەبارەت بەمافە یاساییەکانی ولەلای بوەستین.
پشتگیری بکە کاتیک دەیەوێت جیابێتەوە ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە تەڵاق هەتا ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای ئێمەدا لەکەیەکی ناشرینە بە ئافرەتەوە، بەڵام پێویستە ئافرەتان فێری ئەوەبن کە هەموو ئەو زوڵم و گرفتانەی لە ناو هاوسەرگیریدا هەیە لە جیاتی ئەوەی بەردەوام لەگەڵیدابژین دەتوانن بچنە دەرەوەی ئەو جیهانەی کە ئافرەتان تیایدا هیچ ڕێزێکیان نیە. لە نێو ئەمەدا ئەگەر دایکت هەست بە پێویستی وازهێنان لە ژیانی هاوسەری بکات، لە دۆخی ئەو تێبگە و پشتگیری بکە.
لەوانەیە تۆ تاکە کەس بیت کە دەتوانێت یارمەتی و پشتگیری لێ بکەیت. کەواتە مەهێڵە خۆشەویستیت بۆ دایکت ببێتە قوربانی بیرە کۆمەڵایەتییەکان کە هەمیشە گلەیی لە ژن دەکەن بۆ هاوسەرگیرییەکی شکستخواردوو. باشتر دەبێت ئەگەر تۆ ئەو کەسە بیت کە هانی دایکت دەدەیت دوای جیابوونەوە بە شکۆوە ژیانێکی نوێ دەستپێبکات.

هاوکاری دارایی بە هەرکاتێک کە گونجاو بێت
زۆربەی دایکانمان لەوانەیە ژنی ماڵەوە بن کە هێزی داراییان نییە کە مرۆڤ بەبێ ئەوە ناتوانێت ڕێز و یەکسانی لە کۆمەڵگەدا بەدەست بێنێت.
تەنانەت ئەمڕۆ، دایکانمان لەوانەیە پشت بە مێردەکانیان ببەستن بۆ هەر دیناریک کە پێویستیانە لە کاتێکدا ئەمە وادەکات مێردەکە شانازی بکات و کۆنتڕۆڵی خێزانەکەی بکات.
کەواتە وەک منداڵێکی پێگەیشتوو، یارمەتی دایکت بدە لە رووی داراییەوە.
هەروەها یارمەتی بدە لەرووی داراییەوە توانادار و سەربەخۆبێت بۆ ئەوەی ناچار نەبێت ملکەچبێت بۆ هەر دینارێک
کە لە مێردەکەی وەردەگرێت.
هانی بدەن ئەو پیشەیە یاخود خولیایەی دەستپێبکاتەوە کە وازیلێهێناوە
لە نێوان دایکاندا باوە کە واز لە خوێندن یان پیشەکەیان بهێنن کاتێک هاوسەرگیری دەکەن یان دەبنە دایک بەهۆکاری ئەوەیکاتی خۆیان بدەن بە مێرد و منداڵەکانیان لە کاتێکدا کە هیچ کات تەرخانکردنیان بۆ پیشەکەیان بە گرنگ نەزانیوە.
وەک کچێکی بەهێز، دایکت هانبدە کە دووبارە بەشداری زانکۆ بکات و پەروەردەکەی دەستپێبکاتەوە وە هەرگیز وا بیرمەکەنەوە درەنگە بۆ دەستپێکردنەوە.
کۆمەڵگه نموونەی تەواوی داوە کە چۆن دایکان دکتۆرایان تەواو کردووە یان وەک ئافرەتی کارکەر لە بوارە جیاوازەکاندا لە ئەگەر یاریزان تەواوکەری خۆراکی بەکارنەهێنا پێویستە پەیڕەوی
پرۆگرامێکی زۆرباشی خۆراکی بکات كه لە ژێر چاودێری پسپۆڕێکی خۆراک بۆی دانرابێت لەگەڵ بەرنامەیەکی باشی وەرزش کردن و نوستن، دەبێت بزانرێت ئەو یاریزانە پێویستی بەچەند گرام پرۆتینە
تەمەنێکی گەورەتردا سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە

ھەواڵی زیاتر