ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

هەما هەنگی پڕەنسیپەکی
بنەڕەتییە
هەماهەنگی لە نێو تاکەکاندا، یەکێکە لە پرەنسیپە بنەڕەتیەکانی ژیان لەناو کۆمەڵگادا و وایان لێ دەکات وەکو ئەوەی ئەندامی یێك جەســـتە بن؛ بە شـــێوەیەك کە هەرتاکێک هەســـت بکات کە ئەوانی تر پشـــت و پەنـــا و یارمەتیدەرینـــە؛ بە تایبەتی لێقەوماوانی ڕۆژانی ســـەخت و ڕەش، کە توانستی بەرهەڵستیان لە تەنگوچەڵەمەی ژیان لاواز دەکات و بـــۆ یارمەتیدانی هاوبەشـــەکانیان لە کۆمەڵگادا بـــۆ گەرەنتیکردنی پێویستیەکانی ژیانێکی شیاو ناچار دەکات؛ کەچی لەم دنیایەدا، کەسی
نیە کە لە چارەی رەش و کۆست نەکەوتن دلنیا کرابێتەوە.
مێژو و ئەزموونی ژیانی ئادەمیزاد، وەك بوونەوەرێکی پڕ ئاگاو هوشیار، لـــە هەموو کات و چەرخێكدا، دەیســـەلمێنێ، کە هیچ کەس و چین و نەتـــەوە، لە هـــەر ئایین و ڕەنگ و هێزێکی ســـووپەردا بێت، گەرەنتی ئـــەوەی نیە کە هەردەم ســـەرفراز و ســـەرکەوتوو بـــێ و ڕۆژگار لێی ناســـووڕێتەوە و پشـــتی لە عەردی، نادات؛ ئـــەدی قورئانی پیرۆز، لە ســـوورەتی (آل عمران)دا، نەیفەرمووە (وتلك الایام نداولها بین الناس) ئەدی نەماندیت زۆران لە خاوەنشـــکۆ کۆشـــک و ســـەرا و سەڵتەنەتی حوکمـــداری، چۆن بە (کن فیکون)ێك ســـەروژێر کەوتوون، خۆزگەیان بەوانـــە دەخواســـت، هەر هیچ نەبێ بندیوارێـــک قەبووڵیان بکات و بە
پاشماوەی خێرومەندانیش، قایلن.
ئەو پێشـــەکییە بەڵگەنەویســـتە، چەند ڕاســـتییەکی بنەڕەتی ئاشکرا دەکات: 1 – تاك بە تەنیا قابلی ژیانی نییە، تەنیا لە کۆمەڵگادا گەشە دەکات. 2 – ئەگەرچـــی کۆمەڵـــگا لە کۆمەڵێـــك تاک پێک دێـــت، بەڵام بە حوکمی پێویســـتی ژیان، وەکو یێك جەســـتە وایە، خۆشییان یێکە و ناخۆشییشـــیان هەر وایە؛ بۆیە هەماهەنگی لەنێو تاکەکان پێویســـتی ژیانی تاك و کۆمەڵگایە لە هەر هەلومەرجێكدا بێت. ٣ – ئەگەر ئەمە، بە گشـــتی یێك جار ڕاستە، بۆ میللەتێکی بێ پشت و پەنـــا، وەکو کوردی بەندکراو لە هەرچوار لاوە، بێگومان، هەزار جار ڕاستە. نموونەی مێژووییمان زۆرە کە چۆن، لە ڕۆژە ڕەشەکانی ئەنفال و کیمیاییەکەی بەعس، لە کارەســـاتە سرووشتییەکانی وەك لافاوەکەی دارەتوو – هەولێر، بە هاواری یێکترەوە هاتوون.
دیتمان، چۆن ئەو کارەســـاتە هەســـتی هەموو هاووڵاتێکی کوردستانی
هەژاند.

ھەواڵی زیاتر