سەرۆككۆماری نوێنەری كوردستان

ھاودەنگ فاروق

ســـەرۆکایەتیی کۆمار، لە ڕابردوودا ئۆباڵـــی لێکترازانی ڕیزەکانی کورد بووە، چاوپۆشـــیی لەو غەدرە گەورانەش کـــردوە، کە دەرهەق بە گەلی کوردســـتان لە کەرکـــووک و ناوچەکانی مـــاددەی ١٤۰ کرا=ون، بە هـــۆی بەکارنەهێنانی دەســـتەڵاتە دەســـتوورییەکانی، ڕێژەی کوردی لە جومگەکانی حوکومڕانیی عێراقدا ســـفر کردەوە. هیچ ڕۆڵێکی مێژوویی و هەڵوێســـتێکی نەبوو لە بەرامبەر ئەو شۆڤێنیانەی کە (تەوازن و تەوافق و شەراکەت)یان لە عێراقدا بە تەواوی پووکاندەوە؛
سیاســـەتی تەعریب بەردەوامە، گەنم و عـــەردی جووتیارانی کورد داگیر دەکرێ و دەسووتێنرێ! کەچی سەرکۆمار متەقی لێوە نەهات، لەحاڵێکدا ئەو غـــەدرە لە جووتیارانـــی بۆڕما کرابایـــە لانیکەم بـــە ڕاگەیاندنێک مەحکوومـــی دەکرد، بوودجە و مووچەی خەڵکی کوردســـتان بە ناهەق بڕدراوە، کوا ڕۆڵی سەرۆکایەتییەکە!؟
ئەگەر ســـەرکۆمار كوردیش نەبوایە و بگرە تەنیا مرۆڤێكی مرۆڤدۆست و باوەڕمەند بە یاســـا و دەستوور و كەسایەتییەكی دیموكرات بوایە، ئەگەر تەنیا ڕێزێكی لە پۆســـتەكەی کە پشـــکی کوردە و ئەو بەرپرسیارێتییە میژوویە گرتبا، نەدەبوو لە ئاســـت ئەو هەموو بێدادی و پێشێلکارییە بە ئانقەستەی دەستووردا بێدەنگ بێت. ئێستا کە یەکلا بووەتەوە هۆشـــیار زێباری، وەك نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی كوردســـتان، ســـەرۆككۆماری داهاتووی عێراق دەبێ ئەو متمانە و هەیبەتە بۆ ئەم دامەزراوەیە بگێڕێتەوە، ڕێچکەی یاســـایی و دەستووریی ئەو ســـتوونە بەهێزەی دەزگای جێبەجێکردنی ئەرک و دەســـتەڵاتەکان ڕاســـتەڕێ بکاتـــەوە؛ چاوەڕوانی پیـــاوی دەوڵەتمـــەدارو دیپلۆماتکاری ســـەرکەوتووی عێراق هۆشـــیار زێباری دەکەین، بە ئەقڵیەتێكی نوێ و ئەزموونێکـــی دەوڵەمەندەوە، مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەی کوردســـتان و عێـــراق و پەیوەندییە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكاندا بكات و، لە خزمەتی
گەلانی عێراق و گەلی كوردستاندا بێت.
ئاســـتی پەیوەندیی بەغدا و هەولێر بخاتە ســـەر ڕێچكەی دەستووری و سیســـتەمێكی نوێ كە هیچ ئەقڵیەتێكی شۆڤێنی و میزاجیانی، لەمەولا نەتوانێ تێکی بدا و یاری بە مافەكانی كورد و چارەنووسی میڵەتێکەوە بكات.
لەلایەكیشەوە، سەرۆککۆمار، دەبێ بەشێك بێ لە كەسایەتیی میڵەتەكەی و سەرلەنوێ سەلماندنەوەی ئەو ڕاستییەی كە كورد توانستی بەڕێوەبردنی وڵاتێكی گەورەی تەنانەت پڕ لە كێشەی وەكو عێراقیشی هەیە.
زێباری ئەهلی کار و کردەوەیە، نەک ســـەرکۆماری بەیاننامە و قســـەی بێکـــردار؛ هۆشـــیار زێباری بە تێڕوانینـــی مرۆییانەوە لە كێشـــەكان و هەموو پێکهاتەکانـــی عێراق دەڕوانێت، ئەگەر زۆر جـــاران داگیركەرانی كوردســـتان و یەك لەوان دەســـەڵاتەكانی پێشـــووی بەغداش بەردەوام وایان نواندووە كە كورد توانســـتی خۆبەڕێوەبردنی نییە، ئێستا كوردێك دەبێتـــە ســـەرۆککۆماری عێراق، بە كردەوە دەیســـەلمێنێ، شـــیاوترین كەسایەتییەکانە بۆ ئەو پایە بڵندە.

ھەواڵی زیاتر