شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

بەكورتی بە كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

پەیوەندیی نێوان
دەوڵەت و نەتەوە و
نەتەوەخوازی
پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و نەتەوە و نەتەوەخوازی زۆری لەســـەر نووســـراوە و رۆڵی نەتەوەخوازی لە دروستکردن و پەرەپێدانی هەر یەک لەمانە هێشتا مەیدانی توێژینـــەوە و گفتوگۆیە. ئایا دەوڵەت بەر لە ســـەرهەڵدانی نەتەوە و ئایدۆلۆجی نەتەوەســـازی کە نەتەوەخوازییە بەو شـــێواز و پێکهاتەی ئەم سەردەمە بوونی هەبووە، یان نەتەوە و نەتەوەخوازی مەرجی بوون و دامەزراندن ونەشـــونماکردنی
دەوڵەتی نەتەوەیین.
هەرچەندە هەرێمی کوردســـتان بە پێی پێناسەی یاسای نێودەوڵەتی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری نییە بەڵام، لە ماوەی نزیکەی 20 ساڵی ڕابردوودا لە زۆر ڕووەوە وەک دەوڵەتی ســـەربەخۆ حوکمڕانیی کردووە و ڕەنگە باشترین مۆدێلی شێواز و ئاستی کارلێکردن و کاریگەریی نێوان دەوڵەت و نەتەوە و ناسیۆنالیزم بێت و بۆ زانایان و توێژەرانی بوارە جیاجیاکانی پەیوەندار بە دەوڵەت و نەتەوە مەیدانێکی
باشی دەیان توێژینەوە بێت.
هەرچەندە هەندێکجار بابەت و پرۆســـەی دەوڵەتســـازی و نەتەوەســـازی تێکەڵ دەکرێت، بەڵام بە گشتی مەبەست لە دەوڵەتسازی دروستکردن و دامەزراندنی ئەو چوارچێوە و هەیکەل و یاسا و ڕێسایانەن کە دەوڵەت بەڕێوەدەبەن، بە واتایەکی تـــر بنیاتنانی دەزگا جیاوازەکانی دەوڵەت، لە کاتێکدا نەتەوەســـازی بریتییە لە دروســـتکردن و گەشەپێدانی کولتوور و ناســـنامەی هاوبەشی ئەو خەڵکەی ئەو دەزگایانـــە بـــەکار دەهێنن. بـــە واتایەکی تر چاندنی تۆوی ئینتیما لە مێشـــکی ئەندامانـــی نەتەوەدا تا دەوڵـــەت و پێکهێنەرەکانی دەوڵەتیان خۆش بوێت و بۆ
مانەوە و پەرەپێدانیان تێبکۆشن.
ڕەنگـــە هێزێکی دەرەکـــی بتوانێت دەوڵەت بۆ گروپێکی خـــاوەن جوگرافیایەکی هاوبەش دروســـت بکات، واتە هاوکاریی ئەو گروپە بکات لە دەوڵەتسازیدا (وەک لە عێراق و ئەفغانســـتان) بینیمان، بەڵام هەرگیز ناتوانێت پرۆسەی نەتەوەسازی ئەنجام بدات. دەوڵەتسازی یان نیشتمانسازی و نەتەوەسازی تەواوکاری یەکترن. نەتـــەوەی بێدەوڵەت بوونی سیاســـیی نییە و دەوڵەتی بـــێ نەتەوەی زیندوو کە بوونی سیاســـیانەی دەوڵەت بســـەلمێنێت و پەرەی پێ بـــدات دەبێتە دەوڵەتی
شکستخواردوو