دەستخۆش سەرۆكی حكوومەت

سیامەند سێلكی

له چوارچێوه ی جێبه جێکردنی پرۆژه ی چاکسازیدا و، به مه به ستی بنبڕکردنی دیارده ی ئه وه ی پێی ده وترێت بندیواری، به بڕیاری سه رۆکی حكوومه تی هه رێمی کوردستان، مه سرور بارزانی، ده ست کراوه به که مکردنه وه و ڕێکخستنه وه ی پاسه وانی به رپرسان.
یه که م هه نگاویش له به رپرسانی پارتییەوە ده ستی پێ کردووه. ئه مه هه نگاوێکی گرنگ و دڵخۆشکه ره و ئاماژه یه بۆ هه بوونی ئیراده یه کی به هێز و جددیه تی سه رۆکی حكوومه ت له سه ر جێبه جێکردنی پڕۆژه ی چاکسازی له هه موو سێکته ره کاندا.
بێگومان کاتێک چاکسازی له هه ر سێکته رێکدا ده کرێت به رژه وه ندیی ته سکی كۆمەڵە خه ڵکێک ده که وێته مه ترسییه وه.
به و پێیه ی چاکسازیكردن له لیستی پاسه وانی به رپرساندا یه کێکه له بابه ته هه ستیاره کان.
چاوه ڕێ ده کرێت لێره وله وێ کۆسپی بۆ دروست بکرێت. بەڵام ئیراده ی سه رۆکی حكوومه ت بۆ چاکسازی زۆر له وه به هێزتره که سانێک بتوانن کۆسپ بخه نه به رده م ڕێڕه وی چاکسازی.
هه ر وه ک ده بینین جه نابی سه رۆکی حكوومه ت له پێناو چه سپاندنی عه داله تی كۆمەڵایەتی و زیاتر خزمه تکردنی کوردستانیان و، له ژێر ڕۆشنایی ڕاسپارده کانی سه رۆک بارزانیدا، هه نگاو به هه نگاو به رده وامه له سه ر جێبه جێکردنی پرۆژه ی چاکسازی. بێگومان هوشیاریی تاک و كۆمەڵگا ڕۆڵی سه ره کی و یه کلاکه ره وه یان ده بێت بۆ سه رکه وتنی حكوومه ت له هه ر قۆناغێکی چاکسازیدا.
له م سۆنگه وه گرنگه هه موو کوردستانییه کی دڵسۆز به تایبه تیش جه ماوه ری پارتی پاڵپشتی سه رۆکی حكوومه ت بێت و ڕووبه ڕووی هه موو ئه وانه بێته وه که له پێناو به رژه وه ندییه کانیان دژایه تیی چاکسازی ده که ن.
له کۆتاییدا ده ڵێین ده ستخۆش سه رۆکی حكوومه ت. ده ستخۆشی له دڵسۆزی و خه مخۆریتان ده که ین بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان و گوزه رانی کوردستانیان.

ھەواڵی زیاتر