د.سالارعوسمان
یادی ١٠٠ ساڵەی سەرهەڵدانی شانۆ لە هەولێر و پتر لەقسەیەک !..
کتێبی(شانۆگەریی سەڵاحەدین ئەیوبی)
وەک پئشـــتر ئاماژەمان پێکرد، یەکێ لە بنەما و کۆڵەکـــە ســـەرەکییەکانی ئەم یادی ســـەت ســـاڵەیە بریتیە لەم کتێبە، بەڵـــێ ئەم کتێبە ( شـــانۆگەریی ســـەڵاحەدین ئەیوبـــی) هی ئەوەیە هەمووان هەڵوەســـتەی لەسەر بکەن و بیخوێننەوە، تایبەت مێژوونووس و هونەرمەندان و هەموو ئەوانەیش کە بایەخدارن بە ڕۆشنبیری، چونکـــە بە بێ خوێندنەوەی ئەم کتێبە هەرچی بڵێین ناچێتـــە نێو گفتوگـــۆی مەعریفییانەی
بەرهەمدارەوە. ئەم کتێبە، کە لە بن ناونیشانە سەرەکییەکەیدا ئەم ناونیشانەیشـــی هەڵگرتووە (ساڵی ۱۹۲۱ یەکەمیـــن چـــرای هونەری شـــانۆ لـــە هەولێر داگیرســـا)، لە دووتوێـــی ۱۹۲ لاپەڕەی قەبارە ناوەندیدا، جگە لە دوو پێشەکی، ئەم بابەتانەی لە خۆگرتووە : بەشی یەکەم : -هونەری شـــانۆ لە کوردســـتان چۆن پێناسە کراوە ؟ -قۆناغی یەکەمی پەیدابوونی هونەری شانۆ -پەیدابوونی هونەری شانۆ لە شاری هەولێر -پەیدابوونی هونەری شانۆ لە شاری سلێمانی -قۆناغـــی دووەم، گەشـــەکردن و پەڕینەوەی هونـــەری شـــانۆ بۆ شـــار و شـــارۆچکەکانی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و بادینان) -زاراوەکان لە ڕەوتی مێژووی شانۆی کوردیدا بەشی دووەم : -شانۆگەریی ســـەڵاحەدین ئەیوبی، نووسینی – نەجیب حەداد بەشی سێیەم : -گەڕانەوە بۆ پێشەکی هەردوو نووسەر -لەیەکچوون و جیاوازیی نێوان هەردوو دەقەکە ســـەرچاوە و پەراوێزەکان، کە ۸۱ سەرچاوە و پەراوێزی لەخۆگرتووە.
ئەم کتێبە لە نووســـینی نووســـەر و ڕەخنەگر و هونەرمەنـــدی کورد (موحســـین محەممەد) ە، کە نیو ســـەدەیە، بێ دابڕان، بە عیشقەوە سەری خستۆتە نێو ئەرشـــیف و ئەدەبیاتی و هونەری شـــانۆی کوردی، لە بەرگی کتێبەکەیدا نووســـیویەتی : (کورد ئەو مافەی هەیە هەموو ئەو چەواشـــەکارییانە سەرەوژێر بکات، چونکە ئـــەوە ئەقڵی کوردی بوو، هێـــزی کوردی بوو، خوێنـــی کوردی بـــوو، ئابووری کـــوردی بوو لەو جەنگـــەدا دەهاڕدرا !..) بەڵێ کورد دەبێ بەدوای ڕاستیی مێژووی خۆیدا، بەدوای پارچە زامارەکانـــی خۆیدا، بەدوای وەرەقە و قەڵەم و بەڵگە و نامە و دار و بەردە ونبوو و ونکراوەکانی خۆیدا، تەنانەت بەدوای فرمێســـکە ڕژاوەکانی خۆیشـــیدا بگەڕێـــت و بە شـــانازییەوە بێتەوە مەیدان!…، بۆیە هەقە لێرەدا دەستخۆشییەکی گەرم لە کاک (موحســـین محەممەد) بکەین و
پێی بڵێین: نموونەتان زۆر بێت و بەرهەمدارتربیت.