ئاراستەیەكی گوماناوی

عارف ڕوشدی

ماوەیەکی زۆرە هەندێ بەناو (سیاسی و رۆشنبیر) بە پاڵپشتیی لایەنە دژبەرەکانی مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی گەلەکەمان (هەر لایەنێک لە ئاستێکدا هاندەریانە)،کار دەکەن بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی (هزریڕەشبینی و کاڵکردنەوەی هەستی نەتەوایەتی) لای کۆمەڵانی خەڵک بە تایبەتی توێژی گەنج، شێلگیرانە هەوەسی خۆ بەبچوکزانی بە رستەی باق و بریقی بێ ناوەرۆک کۆڕ و کوبوونەوەکانیان دەهاژوون و هانی گەنجان دەدەن بۆ ئەوەی لە هەستێکی بێ هودەییدا بگوزەرێن.
ئەگەر ئەم هەڵوێست و کارە نامۆیانە بیخەینە تەرازووی نیشتمانپەروەرییەوە، بە دڵنیاییەوە بە لای خیانەتی گەورەی نیشتمانیدا دادەشکێتەوە، بە داخەوە بۆ گەیاندنی پەیامە بۆگەنەکانیان بوونی کەشی ئازادی و دیموکراسی لە هەرێمەکەماندا لە ژێر پەردەی ئازادییڕادەربڕیندا قۆستۆتەوە، شان بەشانی هەوڵدانیان بۆ لێڵکردنی ئەو ژینگە ئارام و سەقامگیرەی هەرێم بەتایبەتی لەڕووی دەروونیی و ئاسایشەوە.
ڕۆژانە وەکوو پیشە دوور لە هەر پێوەرێکی ویژدانی و پرینسیپێکی ئەخلاقی کۆڕ و کوبوونەوە ساز دەکەن بۆ برەودان بەو ئاراستە داڕووخاوە. لە کاتێکدا هەمو ئەو بەکرێ گیراوییە دەیکەن تەنها بەرامبەر بە هەندێ دەستکەوتی حەرامزادەییە.

ھەواڵی زیاتر