سیامەند سێلکی
له(11/1/1969)دا شێخ ئه‌حمه‌د (خودانی بارزان) وه‌فاتی کرد. ئه‌مه بۆ بارزانییه‌کان خه‌مێکی مه‌زن و کاره‌ساتبار و له‌بیرنه‌کراوه. چونکه سه‌رده‌می خودان بۆ بارزانییه‌کان له هه‌موو روویه‌که‌وه سه‌رده‌مێکی زێرین و بێوێنه بوو. له‌سایه‌ی به‌ره‌که‌تی خودانی بارزاندا، ئاشنابوون به‌جه‌وهه‌ری دینی ئیسلام وه‌کو حه‌قانیه‌تی په‌یامی خودای مه‌زن گه‌یشته لووتکه. مرۆڤدۆستی و رێزگرتن له‌به‌ها به‌رزه‌کانی مرۆڤایه‌تی بوونه پێوه‌ری بنیاتنان و به‌ڕێوه‌بردنی ژیان.
ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌سه‌رده‌می شێخ عەبدولسهلامی بارزانیدا له‌پێناو ئاڤاکردنی كۆمەڵگایهکی ته‌ندروست و کامڵدا خرابوونه واری جێبهجێکردنەوەوە، پارێزران و په‌ره‌یان پێ درا. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی ره‌نگه جیاوازه‌کانی نێو كۆمەڵگا بوونه بنه‌مایه‌کی نه‌گۆڕ و چه‌سپاو. موسڵمانێک و کریستیانێک و جووله‌که‌یه‌ک له ئه‌رک و ماف‌دا بێ جیاوازی یه‌کسان کران و ئازادییه ئایینیه‌کانیان بۆ فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ر کران. هه‌موو کۆت و به‌نده‌کانی سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت (ژن) هەڵگیران و له‌گه‌ڵ پیاو له‌ئه‌رک و ماف‌دا یه‌کسان کران. کچ و کوڕ له پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌ریدا سه‌ربه‌ست و ئازاد کرانز تاک و كۆمەڵگا فێر کران که دوستی ژینگه بن و ژینگه‌یان خوش بوێت و پارێزگاریی لێ بکه‌ن. ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لای تاک و كۆمەڵگا چه‌سپاند که هه‌میشه پێکه‌وه و به‌یه‌کگرتوویی رووبه‌ڕووی زوڵم و سته‌م و زۆرداری ببنه‌وه و له‌پیناو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی‌دا مردنێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانه هه‌ڵبژێرن. ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لای تاک دروست کرد که دین واته دوورکه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو خرابکارییهک، دوورکه‌وتنه‌وه له ڕق و کینه و دووبه‌ره‌کی، دین واته نزیکبوونه‌وه له‌کاری باش و خێرخوازی، دین واته ئه‌خلاق و مرۆڤایه‌تی و ریزگرتن له به‌هابه‌رزه‌کانی مرۆڤایه‌تی.
خودانی بارزان لە چوارچێوەی ئەو ڕێنمایی و ئامۆژگارییانەی کە بۆ خەڵکی دەڤەری بارزان هەبوو، هەمیشە و بەردەوام داکوکیی لەسەر سێ خاڵ دەکرد. یەکەمیان ئەوە بوو داوای لەخەڵكەکە دەکرد کە لەناوخۆیاندا تفاق(یەکگرتوو) بن دەیفەرموو ئەگەر تفاق بن، دەتوانن بەسەر دوژمنەکانتاندا سەرکەون، دەتوانن بەسەر هەموو سەختی و دژۆاری و ناخۆشییەکەندا زاڵ بن و، ژیانێکی سەربەرز و پڕ لە کەرامەت و بەختەوەری بۆ خێۆتان و نەوەکانی داهاتوو دەستەبەر بکەن. بەڵام ئەگەر تفاق نەبن هەموو شتێک لەدەست دەدەن.
دووەمیشیان ئەوە بوو دەیفەرموو بۆ ئەوەی بتوانن ڕەزامەندیی خودای مەزن بەدەست بێنن و لەدونیاو ئاخرەتیشدا سەربەرز بن، ئەو شتەی بۆ کوڕی خوتان پێ باشە بۆ کوڕی خەڵكیشتان پێ باش بێ. ئەو شتەی پێتان وایە زەرەری بۆ کوڕی خۆتان تێدا، ئەبێ بەهەمان شێوە بۆ کوڕی خەڵكیش بە زەرەری بزانن و لێی دوور بکەونەوە.
سێیەمیشیان ئەوە بوو دەیفەرموو لەنێوان زاڵم و مەزڵومدا هەمیشە لەگەڵ مەزڵوم بمێننەوە و بەرگریی لێ بکەن و داوای چەسپاندنی حەق و عەدالەت بکەن.
بێگومان ڕێبازی بارزانیی نه‌مریش وه‌کو بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز و قوتابخانه‌ی کوردایه‌تی درێژه‌پێده‌ری په‌یامی خودانی بارزان و شێێخ عەبدولسهلامی بارزانییه. بویه بارزانی نه‌مرو دواتریش سه‌رۆک بارزانی له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی خه‌باتدا هه‌وڵیان داوه ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ کردن پارێزراو بن و په‌ره‌یان پێ بدرێت. ئه‌مه له‌و سۆنگه‌وه بوو که په‌یامی خودانی بارزان له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له‌خزمه‌تی پاراستنی به‌هابه‌رزه‌کانی دینی و ئینسانی و ئه‌خلاقیدا بوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه ده‌گمه‌نه‌یه که وه‌کو فه‌لسه‌فه‌یه‌کی فکری و سیاسی ڕێبازی بارزانیی نه‌مر پێی له‌هه‌ر فه‌لسه‌فه و ڕێبازێکی دیکه‌ی سیاسی و فکری جیا ده‌کرێته‌وه و، به درێژایی زیاتر له‌یه‌ک سه‌ده‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو کوردستان بووەته جێی متمانه‌ی کوردپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانی کوردستان.