بۆ لایەنی پەیوەندار..

ئەسعەد عەدۆ

  • وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆچ وکۆچباری هەرێم –
    بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران هەولێر، دهۆک، سلێمانی پازدە ساڵ زیاترە ئەو بابەتەمان لە ڕۆژنامەکانی خۆماندا
    ورووژاندوە، ئەوکات دەرهەق بە هەولێر کاری باشی بۆکرا هەربابایە دۆسیەی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە پێشکێش کرد بەڵام بەداخەوە تا ئێستایشی دەگەڵدابێت بۆ خەڵکی کوردستان هیچی لێ شین نەبوە ! کەچی لە(پردێ)و(کەلەک)ی، ئەوبەری زێی بادینان بگرە تا ( رفحا)ی، السعودیە بەو بڕیارانەی حکومەتی مەرکەز سوودبەخش بون ! پوختەی بڕیارەکان بریتیە لە :
  • هەرکەسێک لە ساڵانی ۱۹۷۱-۱۹۷۲ لەوڵات وەدەرنراون -هەرکەسێک لە ساڵانی ۱۹۷٥-۱۹۷۷ لە زێدی تایبەتی خۆیدا
    بۆ شوێنی دیکە دوورخراونەتەوە -هەر کەسێک لەدەرەوەی عێراق بوە تا ساڵی ۲۰۰۳ بۆی هەیە :
    ۱- ماوەکەی بۆ خانەنشینی هەژمار بکرێت .
    ۲- هەریەکەیان (۱۰)ملیۆن دیناری عێراقی بۆ سەرف بکرێت .
    ۳- هەرکەسیک پارچە زەویەکیان لە شوێنی خۆی بیدرێتێ لەوکاتەی بیرەوەریەکان دەخوێنمەوە کەتێیدا نووسراوە فان ڕۆژنامەنووس بابەتێکی گشتی ورووژاندوە تا شەقام بجوڵێنێ بۆ ئەوەی حکومەت ناچار بکات داواکە چارەسەر بکات، بۆ خودی خۆم ماوەی(٤۸) ساڵە لە مەیدانی ئەدەب وڕۆشنبیری دام و(۳۷) ساڵیشە بەفەرمی لەمەیدانی راگەیاندندا کار دەکەم بەحەزرەتی ئەوەبوین شتێکی ئاوا لە وڵاتی ئێمەدا ڕووبدات ! ئێستاش باشم وەبیرە کاتێ سینەمای میسڕی فلیمی (اریدو حلا) کە پاڵەوانەکەی ( فاتن حمامە) بوو، خستە بازاڕ ئەوکات گەورەترین یاسای کەسایەتی لە وڵات ئاڵوگۆڕ پێکرد . بەناشوکری نەبێت مەرکەز تا بۆی بچێتەسەر کارێکی باش بۆ هەرێم ناکات، ئەگەر جاران هۆکارێک هەبوبێت ئێستا هۆکارەکانی دوو زەردێنەو سێ زەردێنەن ! نەوەک هیچ نەبێت پێویستە بەرپرسانی هەرێم بە بەرپرسانی مەرکەز بڵێن : خۆتان بڕیار دەدەن کەچی هەر شتێک مافی هاوڵاتی کوردستانی تێیدا بێت نەبایەو نەباران ! لە هەمانکاتدا وەڵامە باشوخراپەکانی مەرکەز بە خەڵکی خۆمان بگوترێ، نەک وەک گۆدۆ لە چاوەڕوانیدا مەرگی خۆمان ببیبین لە کۆتاییدا خۆزگە دەخوازین لەمەودوا دەنگی هاوڵاتیان بگاتە
    شوێنی مەبەست بۆ ئەوەی هەست بکات کە هەیە !
ھەواڵی زیاتر