دەستی ئارامی یان دڵنیایی

فازڵ میرانی

بە گەڕانەوەیەکی خێرا بۆ مێژووی عێراق لەوەتە فەتحی ئیسلامییەوە دەردەکەوێت، هەموو قۆناغێک لەسەر بنەمای ئەوەی دوای خۆی دامەزراوە، لەگەڵ جیاوازیی روون کە بریتییە لەوەی بنیاتنانی داهاتوو پشت بەو کۆڵەگانە نابەستێ کە پرۆسەکە تەواو دەکەن، هەر لە حوکمی راشدی بۆ ئومەوی و پاشان ئایدۆلۆژیای عەباسی دواتر تێکەڵاوییەک لە نێوان عەباسی و نەتەوەیی فارسی لەسەر بنەمای فراوانکردنی ناوچەکانی بەرەو دەرەوەی ئەو ئێرانەی ئێستا و تورکیاش بە هەمان شێوە؛ دوای ئەوەش لە سەدەی رابردوودا کە بەریتانیا دەستی پێ کرد و، دواتر لە رووی سەربازییەوە کۆتایی هات و گەیشتە حیزبی شمولی تا دەگەینە ئەو قۆناغەی ئێستا کە ١٩ ساڵە دەستی پێ کردووە.
بیرم دێت پرۆگرامی خوێندنی پێشوو پشتی بە ماددەی ئەندازە دەبەست لە قۆناغی ناوەندیدا، تێیدا لۆژیکی تیۆری، پێویستی بە سەلماندن هەبوو لە رێگەی جێبەجێکردن و پاشان بە کورتکراوەی
(و.ە.م) کە مانای ئەوە بوو پێویستی بە سەلماندنە.
سیاسەت و ئەدای حیزبی وابەستە نین بە وردیی ژمارە ئەندازەییەکان، حیزبیبوون پێویستی بە پلان و رۆڵ و ئامراز و راگەیاندنی هاوکار هەیە، هەروەها بە پێداچوونەوە بە کارەکانی ئەگەر دەرکەوت لەسەر هێڵی سەرەکی لای داوە، ئەو پرسە لای ئەو لایەنانە روونە کە مانای بەستنەوەی بنەما و بنیاتنان دەزانن و بەهاکەی بەرگەگرتنە.
بێ هەوڵ و خەبات، ناتوانین هیچ شتێک لەسەر هاوبەشی نیشتمان بسەپێنین، بۆ ئەوەی وامان لێ نەکات کە هاوبەشی دۆڕان بین و لە بڕیاردا هاوبەش نەبین. جیاواز لەوە ئێمە هەبووین و دەمێنین و نکۆڵی لە بوونی ئەوانی دیکە ناکەین، بەڵکو پشتیوانیی هەموو بۆچوونێکی راست دەکەین لەگەڵ کاری دروست، لە پێناو ئەوەی ئەم قۆناغە بە دەزگایی بێت و زیاتر کار بکرێت بۆ کۆمەڵگەی عێراقی و تواناکانی.
کاتێک توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکان و ئەزموونەکانی ژیانی سیاسەتی سەردەم دەخوێنمەوە، زۆر کەس دەبینم کۆکن لەسەر دواکەوتنی ئایدۆلۆژیای دەوڵەت لەسەر حیسابی دەوڵەتی نەتەوەیی، مەبەستم بیرکردنەوەی نەتەوەیی تەسک نییە، لەگەڵ ئەوەی ئەو بیرکردنەوە چالاک نەبووە، جگە لەوەش دانانی سەرچاوەکانی بەردەوامی ئەزموونەکانی ئایدۆلۆژی ناپرژێتە سەر هۆکاری بەردەوامی دەسەڵات و راپەڕینی گەل، بۆیە هەر کەس و لایەنێک خۆی و لایەنەکەی بەیەکێک لەو قوتابخانە ئایدۆلۆژییە نەتەوەییانە بخاتە ڕوو و رێچکەیی و واقیع بگەڕێنێتەوە دواوە، ئەوا ئەمڕۆ رووبەڕووی بەشێکی بڕیاری
بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق دەدات.
گەلی عێراق بە پێکهاتە و نەتەوەکانیەوە پێویستی بە دەستیی
دڵنیایی هەیە پێش دەستی ئارامی، هاوپەیمانێتییەکانیش ئەگەر خۆیان و لایەنگرانیان وا دەبینن کە تەنیا بۆ ئیدارەدانی قۆناغەکە دروست بوون کە بریتییە لە بوونی کورسیی پەرلەمان لە خولی داهاتوودا، ئەوا ئەو لایەنانە شتێکی دەوێت بێ ئەوەی هیچ ئەرکێکی
بکەوێتە سەر. سەرژمێریی دانیشتووان و سەروەریی یاسا و هۆشداریی خێرا بۆ رێگری لە رۆیشتنی هەزاران بەرەو هەژاری، دەبێتە بنەمای دڵنیایی و متمانەبوون و جووڵەیەکی نیشتمانی و بەرپرسیارێتیی خاڵیبوون لە هەر دواکەوتنێک لە داهاتوودا، تەنانەت هەلی دواکەوتن و گەڕانەوەش کەم دەکاتەوە، ئەوە دەلێم بۆ ئەوەی چینێک نەیەت لە ئێستا و داهاتوودا برینێكی بۆ دروست بێت لە تێگەیشتن و هەوڵمان بۆ پێکانی ئامانجەکان، بزانێ کێ سووربوو لەسەر کارەکانی بۆ دروستکردنی کەشێک گەندەڵی نەتوانێ خراپی بکات و هیچ دروشمێکی سواو تێکی نەدات، دڵنیایی و لێپرسینەوەش گەرەنتیی ئەوەن کەسانی پارە بەدەست خەڵک هیلاک نەکەن بە هۆکاری بە ئەنقەست و کەمتەرخەمی .

ھەواڵی زیاتر