بەھەولی سەرۆك بارزانی مالی كورد یەكخرایەوە

سیامند سێلكی

له سونگه ی خه مخوری په رۆشیه وه بۆ ئاینده ی کوردو مسوگه رکردنی ماف و داخوازیه کانی و کوتایی هێنان به واقعی داگیرکاری له که رکوک و ناوچه کانی دیکه ی ده ره وه ی ئیداره ی حکومه تی هه رێم . سه رۆک بارزانی دوای هه ول و ماندی بونێکی زۆر توانی ئه مجاره ش هێزو تواناکانی پارتی و یه کێتی له جوارچێوه ی خیتابێکی هاوبه ش و بۆ کاری هاوبه ش له به غدا ڕێک بخاته وه. دیاره دوای خیانه تی شازده ی ئوکتوبه ری دوو هه زارو حه ڤده ی جه ماعه تی لاهوڕ جه نگی ، ئه مه کارێکی قورس و تا ڕاده یه کیش مه حال بوو .به لام له به ر ئه وه ی هه میشه به رژه وه ندیه بالاکانی کورد له روانگه ی سه رۆک بارزانیه وه له سه روی هه موو شتێکه وه ن ، جه نابیان هه موو هه ولێکی خۆی خسته گه ڕ تا به ربه سته کانی به رده م یه کخستنه وه ی مالی کورد هه لبگرێت .ته نانه ت له پێناو ئه م ئامانجه به رزو پیرۆزه دا ئاماده بووه به رژه وه ندیه کانی پارتیش بکاته قوربانی . بێ گومان یه کخستنی مالی کورد له م بارودۆخه هه ستیاره دا سه رکه وتنێکی مه زنه و ئه نجامی دلخوشکه رو به رهه مداری لێ جاوه ڕی ده کرێت . بویه هه موو دلسۆزێکی کوردستان به و هه ولانه ی جه نابی سه رۆک دلخوشه و به چاوی ڕێزو پیزانینه وه لێیان ده ڕوانن . دیاره هێزه ئه قلیمیه کان به تایبه تیش ئێران له هه ولی به رده وامدان تا بتوانن هه وله کانی جه نابی سه رۆک بارزانی بۆ یه کخستنی مالی کورد بێ ئه نجام بکه ن .به لام سوپاس بۆ خودای مه زن تا ئێستا پیلانی دۆژمنانی کورد هیچ ئه نجامێکی وایان نه بووه. بویه هیوادارین براده رانی یه کێتی له پێناو گه ڕانه وه بۆ نه هجی مام جه لال له بە رده م گوشاری دۆژمن و ناحه زانی کورددا خوڕاگربن و پابه ندی ڕێککه وتنه کان بن.

ھەواڵی زیاتر