وشە وای گوت

د.سالار عوسمان

ادی ١٠٠ ساڵەی سەرھەڵدانی شانۆ
لە ھەولێر و پتر لەقسەیەک !..
شانۆگەریی سەڵاحەدین ئەیوبی
سەرەتا بیرۆکەکە وابوو شانۆگەریی سەڵاحەدین ئەیوبی، کە بەر لەسەت ساڵ پێشکەش کراوە، بە هەمان قەبارە و گەورەیی خۆی نمایش بکرێتەوە و نمایشـــەکەیش لە قەڵاتی هەولێـــر بێـــت، لە بـــەر دوو هۆکار، کە یەکیان کەمیی بودجە و ئـــەوی تریان ترس لە بـــاران بارین و نەگەنجاویی کـــەش و هەوا، بیرۆکەکە گۆڕدرا و بڕیار درا دەقەکە کورت بکرێتەوە و بە بچووککراوەیی و لە هۆڵێکی ئاســـایی نمایش بکرێت، قۆڵمان لێ هەڵکرد و دوای گەنگەشـــە و بیروڕاگۆڕینەوە، بڕیار درا هونەرمەند (یونس عوسمان) ڕاسپێرین کاری دەرهێنان بکات و دەست پێ بکات، دەستی پێکرد و هەندێ گرفتیش هاتنە پێش و بە هەوڵی هەموو لایەک چارەســـەر کران و ئیتر دوای ســـەت ســـاڵ و دیسان هەولێر (شـــانۆگەریی سەڵاحەدین ئەیوبی)ی لێ نمایش کرایەوە، بەڵام ئەمجارەیان بە یادگەی مێژوویی و ماناکانی ئێستا و بە حزووری بەشێک لە هونەرمەندانی سەراپای کوردستان.
وا لێرەدا و بۆ مێژوو پرۆشوری شانۆگەرییەکە وەک خۆی بڵاودەکەینەوە

ھەواڵی زیاتر