وەك گوتوومە دەیڵێمەوە: (ئیسلام لە ھیچ كەسێكدا بەرجەستە نابێت)

عومەر چنگیانی

لەم یەکەم گوڵخەرمانەی ساڵی ٢٠٢٢مدا کە دەکاتە زنجیرە ٢٧٢، پوختەیەکی چوارەم گوڵخەرمانم کە لە ژێر سەردێڕی (ئیسلام لە هیچ كەسێكدا بەرجەستە نابێت) و لە لاپەڕە “٨”ی ڕۆژنامەی هەولێر ژمارە ٢٢٥٦ سێشەممە ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ بڵاو كراوەتەوە دەکەمە دیاری بۆ ئەوانەی ئیمڕۆ هزری ئازادیی بڕواداریان لا نامۆیە، ئەوکات گوتوومە: (لەگەڵ ئەوەی كە ئەو بیرمەندانەی كۆن و، هاوچەرخ، كە هەمیشە بێوچان هەوڵیان داوە و، كاریان بۆ ئەوە كردووە و دەیكەن كە كۆتایی بە كاڵفامێتی تێگەیشتن لە ئایینی ئیسلام بهێنن زۆرن و، زۆرجاریش گوتوومانە: “هیچ كەس مافی ئەوەی نییە لێمان بچێتە سەر دووانگە و، بڵێ: من ئیسلامم، نەك بۆی نەبێت بڵێ: من بسڵمانم، ئەوەیشیان پێویست بە خۆپێوەنواندن ناكات. هیچ كەس مافی ئەوەی نییە قورئان بكاتە قەڵغان و، لەو دیویەوە، خۆی حەشار بدات و، پاشان جاڕ لێ بدات: كە هەركەس لەگەڵ جەنابیدا بێت، ئەوە بسڵمانە و، هەركەسیش دژی ئەو بێت، یان بە ئاكاری ئەو ڕازی نەبێت، ئەوا ئەو كەسە، دژایەتیی قورئانی كردووە و، یەكێكە لە دژمنەكانی خوا و، ئیسلام و، لەئایینهەڵگەڕاو (مرتد)ە!
هیچ كەس مافی ئەوەی نییە بڵێ: من لە لای خواوە دەستنیشان كراوم و لە خواوە بۆم دیاری كراوە، كە نابێ سنوورم لەگەڵدا ببەزێندرێت. هیچ كەس بۆی نییە بڵێ: من كەسێكم كە شەرع بەرزی كردوومەتەوە و، لە ڕەخنە گەورەترم، یان نابێ پێم بگوترێت: ئەو ماڵ، یان ئەو قسەیەت لە كوێ هێنا؟ من ۆزییەتییەكی تایبەتیم هەیە؛ كەچی نەمردین، بیستمان و، بینیمان بەبێ ئەوەی سێودووی لێ بكەن، هەموویان بە زیادیشەوە گوتران! لەناو خۆیاندا لەسەر كارێكی ماددی و، دنیایی پەتی، پێك هەڵدەپژێن، كەچی كێش و، ترازووی شەڕەكان دەگۆڕدرێن، لە شەڕی خۆیانەوە، بۆ شەڕی نێوان ئیسلام و، كوفر، لە بۆچوونێكی سیاسی و، دژەبۆچوونێكی ترەوە، كارەكە دەگۆڕدرێت و، دەبێتە دەستەواژەی خواناسی و، باوەڕهێنان بە خوا و، خوانەناسی و بێبڕوایی!
پشتیوانیكردن لە ئیسلام و، دژایەتیکردنی خوا! ئایینی ئیسلامیش، لە هەموو تۆمەتباركردنێكیان بەدوورە.
ئەوەی ئێمە لەم ئیسلامە گەیشتبووین، ئەوەیە، كە ئایین بۆ ئەوە هاتووە، كە كۆمەڵێك “بەها”ی جوانی هێناوە و، لە هەركوێیەكدا ئەو بەهایانە هەبوون، ئەوا ئیسلامیش لەوێ هەیە! لە هەركوێیەكیش ئەوانە
نەبوون، ئەوا ئیسلامیشی لێ نییە!
ئەوەی ئێمە لە ئیسلام گەیشتبووین، ئەوەیە: كە بەوە قایل نابێت،
ئاڵای شەكاوەی پەیوەست بێت بە ناوچاوی هیچ تاك، یان نەوە و نەتەوە و ڕچەڵەكێكەوە، یان پابەند بێت بە كۆشك، یان شار، یان
پەیكەرێكەوە.
پیرۆزی و پارێزراوی لە هەڵەكردن، لەو سیفەتە گەورانەن، كە هەر تایبەتن بە خوای گەورەوە و، قورئان لە ٢٣هەم ئایەتی سوورەتی “حەشر”دا، دەفەرمێت: “پەروەردگارتان خوای بێهاوەڵە، كە گەورە و
ۆز (قودوس)ە.”
لەلای مسڵمان، پێغەمبەر دروود و سڵاوی خوای لێ بێت، نە بریتییە لە خوا و، نە بەشێكە لە خوا! قورئان لە نەوەدوسێهەمین ئایەتی سوورەتی “ئیسرا”دا، دەفەرمێت: “بڵێ: گەورەیی بۆ خوای بێهاوتایە؛ من هیچ نیم، لەوە نەبێ كە مرۆڤێكم و پێغەمبەر.

ھەواڵی زیاتر