ئاگری بێ دووكەڵ

حەمەسەعیدحەسەن

ئۆرهان پاموک دەبێژێت: ئەو ترسەی لە واقیعدا هەیە، زۆر لەوە سامناکترە کە لە ڕۆماندا پیشـــان دەدرێت. کە ڕۆمانێک تـــەواو دەکەم، وا خۆم دێتە بەر چاو لە ســـەفەرێکی مەترسیدار گەڕاومەتەوە و لە کەنارێکی هێمن نزیک بوومەتـــەوە. ڕۆمانەکانی خۆم خۆش دەوێن، ئاخـــر لەگەڵ هەر یەکێکیاندا رۆژگارێکی دوورودرێژ ژیاوم. هەر کە لە نووسینی ڕۆمانێک دەبمەوە، دەست
بە نووسینی ڕۆمانێکی دیکە دەکەم.
پاتریـــک مۆدیانۆ دەڵێـــت: لە ڕۆماندا گرنگ بێدەنگییـــە، بێدەنگی ئەوەیە دەست بدەیتە یەخەی درێژدادڕی و هەر چی بە زیاد بزانیت، بەبێ دوودڵی بیسڕیتەوە. با نووسەر درێژدادڕیش بێت، هەر ناتوانێت هەموو شتێک بڵێت، بۆیە نووسەری وریا هەمیشە لە کورتی دەیبڕێتەوە. نووسەری لێزان زوو زوو هانا بۆ بۆشایییەک لە بێدەنگی دەبات، ئاخر ئەوە ئەرکی خوێنەرە ڕۆمانەکە تەواو بکات. نووســـەر ئەگەر باسی هەموو شتێکی کرد و هیچ بۆشایییەکی بەجێ نەهێشـــت، خوێنەر هەســـت بە هەناسەســـواری دەکات. نووسەر بۆ ئـــەوەی دەروونی پاکژ ببێتەوە، ناوبەناو پێویســـتی بەوە هەیە، ڕەخنە لە خۆی بگرێت. ئەدگار مۆرگان گوتەنی نووســـەر نە گەشـــبینە، نە ڕەشبین،
نووسەر بێدار و وریا و هۆشیارە.
فرانســـیس بایکۆن دەڵێت: (ناتوانم ســـوودی خوێندنەوە لە چەند دێڕێکدا کورت بکەمەوە، ئاخر خوێندنەوە لە توانایدا هەیە دونیا بگۆڕێت، کێشەکان چارەســـەر بکات، هەوێنی بەختەوەری بێت و ئاســـۆی نـــوێ بە ڕووماندا بکاتەوە.) خوێندنەوە ســـەرچاوەی نووسینە و بە هۆی خوێندنەوەوە دەبین بە نووســـەر. ئەوە خوێندنەوەیە دەمانکات بە ئینســـانێکی تەواو، یان لای کەم دەبین بە ئینســـانێکی چاکتر لەوەی هەین. بەهۆی خۆێندنەوەوە هەم دونیا دەناســـین و هەم خودی خۆیشـــمان. تەنیا خوێنەر چێژ لە نووسین نابینێت، خودی نووسەرەکەیشـــی چێژی لێ دەبینێت، ئەگەرنا درێژەی بە
نووسین بەدەدا.
عەبدوڵـــڕەززاق گورناهــــ دەڵێـــت: نووســـەر دەبێت ئەو شـــتانە بڵێت کە بێدەنگییان لێ کراوە و ئەو شتانە بنووسێت کە ستەمکارحاشا لە هەبوونیان دەکات. ڕۆمـــان با زادەی خەیاڵێش بێت، پێویســـتە بـــاوەڕ بە گێڕانەوەی نووسەرەکەی بکەین و هاوسۆزیش بین لەگەڵیدا. گێڕانەوە کاتێک دەکەوێتە خانەی داهێنانەوە، نووسەر بتوانێت وەرچەرخانێک لەو بوارەدا بکات، نەک شوێنپێی شێوازە دێرێنەکان هەڵبگرێت. ئەگەر ڕۆماننووس مەبەستی بێت،
هیچ ژانرێکی ئەدەبی ئەوەندەی ڕۆمان، بۆ داکۆکیکردن لە ژن لەبار نییە

ھەواڵی زیاتر