ئەدی شێر addayser

ساوێن وەلید

ساڵی ۱۹۱٥کەنیسەی خۆرهەڵات، ڕاهیب و قەشەی زۆری لێ کوژرا؛ یەک لەو قەشە گەورانەی کە هەر لەبەر بیروباوەڕی لەسێدارە درا، ئەدی شێربوو.
ئەدی شێر، لەشوباتی ۱۸٦۷ لەدایک و باوکێکی باوەڕدار لە شەقڵاوە لەدایک بوو.
باوکی ناوی یەعقووب بووە و دایکی باربارا (Bاربارا). ئەدی لەژینگەیەکی ئایینی و زانستیدا گەورە بوو.
لەدەستدانی دایکی لەتەمەنێکی بچووک کاریگەریی لەسەر ژیانی هەبوو. ساڵی ۱۸۸۰لەلایەن قەشە Jاچۆب Dۆمینیۆرقبووڵ کرا بۆ پەیمانگای ئزیز Jۆهان لە مووسڵ؛ لەوێ فێری زمانی عەرەبی و فەرەنسی و تورکی دەبێ؛ ئەوەندە زیرەک و لێهاتوو بوو، لەنێو هەموو هاوڕێکانیدا دیاربوو؛ جگەلەوانە زمانی فارسی و لاتینیشی زۆرباش زانیوە.
تەواوی ئەوماوە تەمەنەی بۆ خوێندن و لێکۆڵینەوە تەرخانکردوە. دوای نۆساڵ مانەوە لەپەیمانگاکە، ۱٥ی ئابی ۱۸۸۹ بووە بە قەشە؛ دوای ماوەیەکی زۆر گەڕاوە بۆ شەقڵاوە، خزمەتێکی زۆری گەنجان و تازەپێگەیشتووانی کردووە؛ دوای تێپەڕبوونی کەمێک کات لەلایەن گەورەی کەنیسەی کەرکووک بانگێشتکراوە؛ ئێدی شێر خزمەتێکی زۆری گەنجانی کردووە؛ فێری زمانی عیبرانی و فەرەنسی و عەرەبی وتورکی و فارسیی کردوون. هەموو هەوڵێکی داوە بۆ دروستکردنی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان ئایینە جیاوازەکاندا.
لە۱۳ی تشرینی یەکەم ۱۹۰۲ رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە کەنیسەی کەرکووک. ساڵی ۱۹۰۸ لەڕێگای دیاربەکر و ئورفەو حەلەب و بەیرووتەوە چووە ئەوروپا، سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی کردووە لەرۆما؛ لەماوەیدا کۆمەڵێک کتێبی نووسیوە، کە گەڕایەوە دووبارە دەستی کرد بەکارە گرینگەکانی و بڵاوکردنەوەی چەندین کتێب و گۆڤار.
هاوینی ۱۹۱٤ ئاگری جەنگی جیهانی یەکەم هەڵگیرسا؛ شەڕی نێوان عوسمانی و ڕووسەکان و شکانی عوسمانی، مەترسی مەسیحیەکان لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانی زیادبوو؛ دوایی لە۱٥ی حوزەیرانی ۱۹۱٥دا، سەربازانی عوسمانی دەستگیریان کرد و لەسێدارەیان دا.
سەبارەت بەژیانی ئەدەبی هەر لەمنداڵیەوە خولیای زانستی هەبووە بەتایبەت لە بواری مێژوو؛ بۆئەو مەبەستە سەردانی چەندین کتێبخانەو کەنیسەی کردووە، بەهۆی ئەو حەزەی بۆ لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای زانستدا، وەک ئینسکلۆپیدیای مێژوویی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرا؛ چەند کتێب و نووسراوی هەبووە کەبڵاوکراوەتەوە:
۱. کتاب الصلوە بالكلدانی؛ ۱۸۹۱ ۲. مقالەفی الطقس الكلدانی؛ ۱۹۹۰ ۳. كتاب سیر أشهر شهداء المشرق القدیسین بالعربیە؛ سنە ۱۹۹۰ ٤. حوادث من تاریخ كردستان لغە فرنسی سنە ۱۹۱۰ ٥. تاریخ كلد وأپور لغە عربیە.
هەوڵمدا زۆر بەکورتی باسی ئەم کەسایەتیە مەزنە بکەم؛ چەندی
لەسەر بنووسرێ هێشتا کەمتەرخەمین لەئاستیدا

ھەواڵی زیاتر