دانا شوانی*
ده‌روازه
پێكهاته‌ی هه‌موو قوتابخانه و په‌یمانگه و دایه‌نگه و ناوه‌ندێكی فێركاریی په‌روه‌رده‌یی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێكدێت له به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ریی به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی (توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) و مامۆستایانی پسپۆڕ، بۆیه پێگه‌ی ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی له‌م قوتابخانه و په‌یمانگه و دایه‌نگانه دیاره و ڕۆڵی هه‌یه له ده‌ستنیشانكردنی كه‌م و كورتییه‌كانی نێو پرۆسه‌ی خوێندن و ئه‌و كێشه سه‌ره‌كییانه‌ی كه ڕه‌گه‌زه‌كانی نێو ئه‌و پرۆسه‌یه دووچاری بوونه‌ته‌وه، له‌پاڵ ئه‌مه‌یشدا له‌ڕێگه‌ی پێشنیار و ڕێنماییه‌كانییه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه له چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیی، په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێو دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان كاری تایبه‌ت به توێژه‌رانه، جا له‌م ڕوانگه‌یه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیشماندا و له‌نێو قوتابخانه‌كاندا بوونی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستییه‌كی نكوڵیلێنه‌كراوه و ده‌توانن، وێڕای هه‌موو ڕێگری و كۆسپه كۆمه‌ڵایه‌تیی و یاسایی و كارگێڕییه‌كان، ڕۆڵی كارا بگێڕن. ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی ده‌توانێ ڕه‌فتاری توندوتیژانه‌یه كه‌م بكاته‌وه، ئه‌و بڕوایه له‌ق ده‌كات كه تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواییش پێی وابوو قوتابی به ترس و چاوسووركردنه‌وه و دار و سزادان به‌رزه‌فت (كۆنترۆڵ) ده‌كرێت، توێژه‌ران ئه‌و ڕاستییه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه نابێ و ناشێ پرۆسه‌یه‌كی خوێندنی سه‌ركه‌وتوو به بێ په‌روه‌رده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ڕووبدات، ناشێ به بێ بوونی ئارامی و ئاسایشیی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی و ڕوحی، قوتابی هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات و خۆشه‌ویستی بۆ خوێندنه‌كه‌ی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌شه توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ سازاندنی زه‌مینه‌ی له‌بار و ئارام بۆ په‌روه‌رده و خوێندن له نێو قوتابخانه‌كاندا.
له‌م وتاره شیكارییه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م به وردی گرنگیی و رۆڵی ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی له ئاستی دنیا و هه‌رێمی كوردستان بخه‌مه‌ڕوو، وێڕای په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر ئه‌و كێماسییانه‌ی ڕووبه‌رووی كاری توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیی له قوتابخانه‌كان ده‌بێته‌وه:
یه‌كه‌م: كار و ئه‌ركی ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه‌كاندا له ئاستی وڵاتانی دنیادا گه‌لێك به‌رچاوه، به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردن پێش پرۆسه‌ی فێركاری كه‌وتووه، بۆ نموونه له هه‌موو قوتابخانه و په‌یمانگه و دایه‌نگه و دامه‌زراوه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی له وڵاتی پێشكه‌وتووی وه‌ك سوید، ئه‌ڵمانیا، فنله‌ندا، به‌ریتانیا، پێویسته بۆ هه‌ر «150» قوتابییه‌ك، توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دابنرێت، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ وڵات و شاریشدا رێژه‌ی قوتابییان كه‌متریشه و ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌ییان هه‌ر بۆ داناوه، ئه‌م كاره‌شیان به دوو شێوه كردووه، ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی هه‌م له قوتابخانه‌كان دانراون، هه‌م له ناوچه و زۆن و گه‌ڕه‌كه‌كانیش، به هه‌مان شێوه له هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بیش ئه‌م كاره به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداریژراو كراوه، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی وه‌ك سعودیه، قه‌ته‌ر، كوێت و ئیمارات…، ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه و په‌یمانگه و دایه‌نگه‌كان بایه‌خی زۆری پێدراوه، ته‌نانه‌ت له هه‌موو قوتابخانه‌كانیان بۆ هه‌ر 150 تا 200 قوتابییه‌ك توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییان داناوه و ئه‌ركیان چاره‌سه‌ركردنی كێشه په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونییه‌كانه. ئه‌ی سه‌باره‌ت به قوتابخانه‌كانی كوردستان دۆخی ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی چۆنه؟
دووه‌م: توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كە دە‌رچوانی ھە‌ردوو بە‌شی كۆمە‌ڵناسی و دە‌روونناسی دە‌گرێتە‌وە توانیویانە به‌شدارییه‌كی چالاكانه بكه‌ن له بونیادنانی كه‌سایه‌تیە‌كی بە‌ھێز و ڕە‌خساندنی ژینگە‌یە‌كی پە‌روە‌ردە‌یی وه‌ها كه قوتابی لە‌گە‌ڵ فێربووندا پە‌روە‌ردەده‌ش بكرێت. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌و قوتابخانانه به‌دیهاتووه كه توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی دواین توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتووه.
بە‌پێی ئاماری پلاندانانی وە‌زارە‌تی پە‌روە‌ردە ژماره‌ی قوتابخانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان نزیكەی(6700) شه‌ش هەزار و حه‌وت سه‌د قوتابخانە لە هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كەچی تەنیا نزیكەی (1800) ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌ییان هه‌یه، و نزیكه‌ی (5000) قوتابخانەی حكوومی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر نییه. ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی په‌روه‌رده‌یی گه‌وره‌یه، كه پێویسته هه‌رچی زووه سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، ئه‌م بۆشاییه په‌روه‌رده‌ییه پڕ بكه‌نه‌وه، چونكه ده‌ركه‌وتووه ساڵانه ده‌یان قوتابی و خوێندكار به‌هۆی كیشه‌یه‌كی په‌روه‌ده‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تیی یان ده‌روونیی، خۆیان كوشتووه یان هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه، بێجگه له‌وه‌ی ساڵانه هه‌زاران قوتابیی و خوێندكار به به‌هانه و هۆكاری جیاواز وازیان له خوێندن هێناوه.
كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان چەندینجار بەشێوەی فەرمی و نافەرمی وه‌زاره‌تیی پەروەردەی ئاگاداركراوەتەوە كە كێشە كۆمەڵایەتیی و دەروونیی و پەروەردەییەكان لە قوتابخانەكان لە هه‌ڵكشاندان، پێویستە هەرچی زووە بەشێوەی گرێبەست یان وانەبێژ یاخود بڕێكی دیاریكراو لە مووچە، دەرچووانی بەشەكانی (كۆمە‌ڵناسی و دە‌روونناسی) لە قوتابخانەكان دابنرێ، چونكه نزیكه‌ی (21000) وانه‌بێژ له كابینه‌ی نۆیه‌م له قوتابخانه حكوومییه‌كان دانراون، كه‌چی هیچ توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له قوتابخانه‌كان دانه‌نراون.
هه‌روه‌ها رێژه‌ی قوتابی و خوێندكار له قوتابخانه حكوومییه‌كان بریتییه له (1.725.000) یه‌ك ملیۆن و ٧٢٥ قوتابی، ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ستانداره په‌روه‌رده‌ییه جیهانییه‌كان و پێوه‌ری یونیسكۆ ته‌ماشای بكه‌ین، كه بۆ هه‌ر (150 تا 200) قوتابییه‌ك ده‌بێت توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌بێت، ده‌بێت نزیكه‌ی (9000) نۆ هه‌زار ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه‌كان دابنرێت، كه‌چی له ئێستادا له قوتابخانه حكوومییه‌كان هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا نزیكه‌ی (1800) توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دانراون، و پێویستیی به سه‌رووی (7000) ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی دیكه‌یه، له كاتێكدا ده‌رچووانی به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵناسیی و ده‌روونناسی له كوردستان كه تا ئێستا له هیچ ده‌زگایه‌كی فه‌رمی كارناكه‌ن بریتییه له 8000 توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان له ڕێگه‌ی ڕووپێوێكی گشتگیره‌وه ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه. ئه‌ی سه‌باره‌ت به دۆخی كاری توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له قوتابخانه ناحكوومییه‌كان چۆنه؟
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به دۆخی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له قوتابخانه ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌مان شێوه، دۆخ و ره‌وشه‌كه زۆر خراپه و نه‌توانراوه ستاندارده په‌روه‌رده‌ییه جیهانییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، ئێستا ئه‌وه‌ش به داتا ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی ئاماریی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، زیاتر له (90) نه‌وه‌د هه‌زار قوتابی له قوتابخانه ناحكومییه‌كان ده‌خوێنن، زیاتر له ٤٤٥) چوار سه‌د و چل و پێنج ناوه‌ندی ناحكوومییش هه‌یه. وه‌زیری په‌روه‌رده له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی له كابینه‌ی نۆیه‌م فه‌رمانێكی وزاریی به ژماره (20548) له به‌رواری (31/10/2019) ده‌ركرد كه پێویسته ناوه‌نده ناحكومییه‌كان بۆ هه‌ر (150) قوتابییه‌ك، توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دابنرێت، كه‌چی ئه‌م فه‌رمانه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕووپێوه‌ی له‌به‌رده‌ست كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان هه‌یه، جێبه‌جێنه‌كراوه. به‌گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانه پێویسته نزیكه‌ی (665) توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوه‌نده ناحكومییه‌كان دابنرێت، كه‌چی ته‌نیا نزیكه‌ی (180) توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دانراون، ئه‌وانیش زۆربه‌یان كار و ئه‌رك و رۆڵی ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی ناگێڕن، وێڕای ئه‌وه‌ش، نه‌توانراوه ئه‌وه ته‌نیا له سوودی توێژه‌ره دانه‌مه‌زراوه‌كان بێت، ته‌نانه‌ت به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانمان به‌شێك له‌و توێژه‌رانه له‌و ناوه‌نده ناحكومییانه، وانه‌یان پێ ده‌گوترێته‌وه و كاری جیاواز له ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌ییان پێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه ناحكومییانه هه‌ر ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌ییان نییه به‌و ستانداره جیهانییانه‌ی كه هه‌یه. هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ش، بریتییه له نه‌بوونی چاودێرییه‌كی توندی ئه‌و ناوه‌نده حكومییانه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه بۆ بڕیار و فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، چونكه به ئاشكرا له سیسته‌می ئی په‌روه‌رده (E-PARWARDA) كه داتای قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی هه‌موو قوتابخانه ناحكومییه‌كانیشی تیایه، به یه‌ك كلیك ده‌رده‌كه‌وێت كه كام قوتابخانه توێژه‌ری نییه، یان كه‌متر له ستانداره جیهانییه‌كانی داناوه، پاشان له بڕوانامه‌ی ئه‌و توێژه‌رانه بكۆڵرێته‌وه كه ئاخۆ ده‌رچووانی به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵناسیی و ده‌روونناسیین، یان ده‌رچووی به‌شه‌كانی دیكه‌ن و به‌كاری توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌ستن، چونكه له هه‌ندێ له ناوه‌نده ناحكوومییه‌كان، ده‌رچووانی به‌شه‌كانی دیكه وه‌ك ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی داده‌نێن.
ئه‌ی چی بكرێت؟
پاش خستنه‌ڕووی سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی و ئه‌و داتا و ئامارانه‌ی له‌م بواره‌دا هه‌یه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ره‌وشی ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی هه‌م له قوتابخانه حكومییه‌كان و هه‌م له قوتابخانه ناحكومییه‌كان، له ئاستێكی خراپ و ناپه‌روه‌رده‌ییدایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێماسییانه چاره‌سه‌ر بكرێن، پێویسته به زوویی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بگیردرێته به‌ر:
یه‌كه‌م: چالاككردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان توێژه‌ران له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانیی په‌روه‌رده له هه‌موو پارێزگا و ئیداره‌كان و خڕكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و قوتابخانانه‌ی ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌ییان نییه، و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ورد بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده.
دووه‌م: دانانی ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی له‌و (5000) قوتابخانه‌یه‌ی كه ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی نییه، ئه‌ویش وه‌ك وانه‌بێژان به شێوه‌ی مووچه‌ی بڕاوه‌ی مانگانه(مقگوع)، به‌مه‌ش به‌شێكی زۆر له كیشه په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونییه‌كانی قوتابییان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
سێیه‌م: دیاریكردنی ئه‌رك و مافه‌كانی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیی له ناوه‌نده حكوومیی و ناحكوومییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا و لێهاتووییه‌كانیان.
چواره‌م: دانانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند و سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو قوتابخانه ناحكومییه‌كان ناچار بكه‌ن كه ره‌چاوی ستاندارده جیهانییه‌كان بكه‌ن بۆ دانانی ڕێنماییكاری په‌روه‌رده‌یی له قوتابخانه‌كانیان و هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كیش پیشێلی ئه‌م ستاندارده‌ی كرد، پێویسته سزای توند بدرێت، چونكه باری په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونیی قوتابییان و خوێندكاران له‌سه‌ر هه‌بوونی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌نده.
پێنجه‌م: ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی و توێژینه‌وه‌ی ساڵانه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ گرنگترین ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونیی و په‌روه‌رده‌ییانه‌ی رووبه‌رووی قوتابییان و خوێندكاران ده‌بێته‌وه چیین و میكانیزمی گونجاو بگیردرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، چونكه كێشه په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونییه‌كان هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌گوێره‌ی سروشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریی ناوچه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
*سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان