دەرفــــــــــــــەت و ئــــاڵنــــگاریــــەکان

پ.ی.د.نەزاکەت حسێن*

ئەمڕۆ ئێمە راوەستاوین لەسەر قەراغی شۆڕشێکی تەکنەلۆجی کە گۆڕانکاری لەڕەگەوە بەسەر چۆنیەتی ژیانمان و پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئەوانی تر و ئیشکردنمان هێناوە،بەشێوەیەک کە لە قەبارە وچوارچێوە وئاڵۆزی راگواستن بوە لەوەی کەلەمێژودا مرۆڤایەتی لەسەری ژیاوە.ئێمە تا ئێستاش نازانین چۆن دەرکی پێبکەین وەڵامی بدەینەوە، لێرەدا شتێک گرنگە کە وەڵام دانەوەکە گشتگیرو تەواپڕاوپڕبێت.کە هەموو خاوەن بەرژەوەندیەکان بگرێتەوە لە سیستمی سیاسی جیهانیدا،لە کەرتی گشتی و تایبەت بەرەوناوەندی ئەکادیمی و کۆمەڵگەی مەدەنی. شۆڕشی پیشەسازی یەکەم ئاوو هەڵمی بەکارهێنا بۆ مەکینەی بەرهەم هێنان،دووەم کارەبای بەکارهێنا بۆ بەرهەمهێنانێکی زۆر، شۆڕشی پیشەسازی سێیەم ئەلکەترۆنیات و تەکنەلۆژیای زانیاری بەکارهێنا بۆبەرهەم هێنان بەشێوەی ئۆتۆماتیکی.ئێستا شۆڕشی چوارەمی پیشەسازی لەسەر سێیەم بونیات نراوە،شۆڕشی دیجیتاڵی لەناوەڕاستی سەدی رابردوو هاتە ئاراوە کە جیادەکرێتەوە بەوەی کە پێکەوەبەستنی ئەو تەکنیکانەی کە کاربەکوژاندنەوە و سڕینەوەدەکەن لەنێوان بوارەکانی مادی و ژمارەیی و بایۆلۆجی .هەندێک هۆکاری سەرەکی هەیە لەپشت ئەوەی بۆ ئەم راگواستنە نوێنەرایەتی شۆڕشی سێیەمی پیشەسازی نەکرد بەڵکو گەشتە شۆڕشی پیشەسازی چوارم بە جیاواز لە ڕووی خێرایی وچوارچێوەو کاریگەری سیستمەکە،بەخێرایەک کە ئێستا بەدەست هاتوە هەرگیز نەبوە لە مێژوودا،کاتێ کە بەراوردی دەکەیت بە شۆڕشە پیشەسازیەکانی پێشەوە، ئەم شۆڕشە گەشەدەکات بەشێوەی خێرا نەک هەنگاو بەهەنگاو.
لەسەروی ئەمانەشەوە پەکی هەموو پیشەسازیەکانی تری خست لەهەموو وڵاتەکاندا،قوڵایی و پانتایی ئەم گۆڕانکاریە کەلەم راگواستنەوە رویدا راگەیەنرا لە بوراەکانی بەرهەم هێنان،بەڕێوەبردن،حوکمڕانی .ئەو هەلە گونجاوەی کە ملیارێک مرۆڤ پەیوەست دەبێت لەرێگەی ئامێری مۆبایلەوە،لەگەڵ هێزێکی چارەسەری پێش وەخت،وە توانای خەزن کردن و توانای گەیشتن بەزانیاریەکان بە بێ سنورو دیاریکراوی. ئەم دەرفەتانەش فراوان دەبن بە داهێنانی تەکەنلۆجیا لەبوارەکەدا وەک زیرەکی دەستکرد، رۆبۆت، ئینتەرنێتی شتومەک، بارهەڵگرە سەربەخۆکان،3D چاپکردن،نانۆ تەکنەلۆژی،بایۆ تەکنەلۆژی،ئامێرە زانستیەکان،کۆگای وزەکان،ژمێریای چەندێتی…هتد.زیرەکی دەستکرد لەئێستادا لەدەوروبەرمانە لەهەمو جێگایەک.لە سەیارە و فرۆکەی بێ شۆفێرو فڕۆکەوانەوە تا درۆن و تاکو هاوکاری گریمانەیی تاکو ئەوبەرنامانەی وەردەگێڕین و بەرهەم دەهێنرێن.گەشەسەندنێکی سەرسوڕهێنەر لە زیرەکی دەستکرد پەیدابوو لەم ساڵانەی رابردوو،کە بەرێوەدەچیت بەهۆی گەشەی خێرای هێزی کۆمپیەتەرو قەبارەیەکی زۆر لە داتا و زانیاری،لەپرۆگرامەوە کەبەکاردەهێنرا بۆ دۆزینەوەی دەرمان تا خەوارزیم کە بۆ پێشبینی کردنی بایەخی کەلتوریمان.تەکنەلۆجیا دروستکردنی ژمارەیی لەهەمان کاتدا کارلێک دەکات لەگەڵ جیهانی بایۆلۆجی لەژیانی رۆژانەدا.ئەندازیاری، دیزاینکردن،ئەندازیاری تەلارسازی یەکدەگرێت لەگەڵ دیزاینی کۆمپیتەری. کەلوپەلی ئەندازیاری،پێکهاتەیی بایۆلۆجی بۆ سەرکردایەتی کردنی نێوان بونەوەرە زیندوە وردەکان، جەستەمان،ئەوبەرهەمانەی بەکاری دێنین،تاکو ئەو نشینگەیەی تیایدا دەژین.
گەرچی زیرەکی دەستکرد وئەوەی بەرهەمی هێناوە وەک پرۆفیسۆری سەردەم هەراری دەڵێت” جیاوازە لەزیرەکی مرۆڤ کەهەردوو هەست وزیرەکی رۆڵی تیادەبینێت Intelligences and consciousness کە یەکەمیان بیردەکەینەوەودوەمیان چارەسەر دۆزینەوە لای مرۆڤ ئەم دوانە پێکەوە کاردەکەن،بەڵام لەجیهانی کۆمپیتەرو زیرەکی دەستکرد هەست consciousness سفرەو بەشداری نیە.”
دەرفەت و روبەڕوبونەوەکان
وەک هەرشۆڕشێک پێشتر رویداوە،شۆڕشی پیشەسازی چوارەم هاوکارە بۆ بەرزبونەوەی ئاستی داهاتی گڵۆباڵی وزیادبوون و بەرەوپێشچوونی کواڵیتی ژیان بۆ دانیشتوان لەگۆی زەوی.هەتا ئەمڕۆ،ئەوانەی کە سودمەندی زۆری ئەم شۆڕشەن بەکاربەرەکانینی کە توانای دانی تێچوونی جیهانی ژمارەییان هەیەوئەتوانن بگەن پێی. تەکنەلۆجیای بەرهەم هێنان وخزمەتگوزاری نوێ خۆشی و توانایەکی زیاترمان دەداتی وەک ژیانی کەسیمان.وەک داوای ئۆتۆمبیلێکی کرێ ئۆن لاین،حیجزکردن و گرتنی گەشتێکمان،کڕینی بەرهەمێک،دانی پارە،گوێگرتن لە مۆسیقایەک،سەیری فیلمێک،یاریەکی ئۆن لاین،هەریەکە لەمانە دەتوانین بگەین پێی یان ئەنجامی بدەین لەدورەوە.لە داهاتودا داهێنانی تەکنەلۆجیا دەگاتە ئاستی موعجیزە خولقاندن لەگەڵ دەستکەوتێکی دورودرێژ وگەورە لە توانا و بەرهەم هێنان،تێچوونی گواستنەوە کۆمینیکەیشن دادەبەزێت،زنجیرەکانی ودابینکاری و خزمەتگوزاری لۆجستیکی جیهانی زیاتر کارادەبێت.تێچوونی بازرگانی کەم دەبێتەوە،ئەمانە هەموو دەبنە هۆی کردنەوەی بازاڕی نوێ و پاڵنەردەبن بۆ گەشەی ئابوری.بەڵام هەروەک هەردوو ئابوریناس إریك برینجولفسون وأندرو مكافی،ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم شۆڕشە بوەهۆی دروست کردنی نایەکسانی،بەتایبەتی لە توانای پەکخستنی بازاڕی کار.
بە سەیرکردن لەوەی ئامێری تەکەنلۆجیا شوێنی کرێکاری گرتوەتەوە لەبەرهەم هێنان بە بوونی کەمترین دەستی کاری مرۆیی.لەلایەکی تریشەوە تەکنەلۆجیا بوە هۆی جێگۆڕکێ بە کرێکار و کە دەرەنجامەکەی لەولاشەوە دەستکەوتنی کاری سەلامەت تر و نرخێنراوتر بوە.
هەررای دەڵێت “دەتوانیت بەهەشت و جەهەنم بە تەکنەلۆژیا دروست بکەیت’بەرهەم هێنەران ئەندازیاران،زانایان،تەکنەلۆژیاین بۆ ئەوبەرهەم هێنا کەسیناریۆی پۆزەتڤی هەبیت نەک سیناریۆی مەترسی،چونکە تکنەلۆجیا هەرگیز حەتمیەتی نیە دەتوانیت بۆ بەکارهێنانی جیاواز بەکاری بهێنیت،بۆئەوەش بەرهەم هێنراوە بۆ شتی باش.”.
لەم قۆناغەدا ناتوانین پێشبینی دەرکەوتنی سیناریۆ بکەین،مێژوو ئەوەمان پێ دەڵێت کە کەدەرنجامی ئەگەری ئەوەی کە تێكەڵەی نێوان دووان دەبێت سیناریۆی باش وخراپ.هەرچەندە من باوەڕم بەوە هەیە کە ئایندە بەهەرەمەندی زیاتر لەسەرمایە رۆڵ دەبینێت لەبەرهەم هێناندا.ئەمە ئەبێتە هۆی دەرکەوتنی بازاڕی کار دابەش بوو بەسەر کەرتەکانی وەک کەرتی کەم بەهرە و کرێی کەم لەگەڵ کەرتی خاوەن بەهرەی بەرز بە کرێی بەرز، کەئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەراوکێی کۆمەڵایەتی.سەرباری ئەوەی ئەم زیادبوونی دڵەڕاوکێی ئابوری دروست دەکات و نوێنەرایەتی نایەکسانی دەکات ئەمەش هۆکاری گەورەترین دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتیە کە بەستراوە بە شٶڕشی پیشەسازی چوارەمەوە.کەبەلای ئەوەدا دەچێت کە قۆرخکاری دروست بێت و قۆرخکارانیش ئەوانەن کە فیکرو پارەیان هەیەو خاوەن پشکەکان،وەبەرهێنەران کە ئەمە شیکاری بۆشایەکی زیاتر دەکات لەشۆڕش لەنێوان ئەوانەی کە پشت دەبەستن بەسەرمایە بەرامبەر دەستی کار.لەبەر ئەوە تەکنەلۆجیا دەژمێردرێت بەهۆکارێکی سەرەکی وەستانی دەستمایە هەتا دابەزینیشی،بەنسبەت ئەو وڵاتانەی دانیشتوانەکەیان خاوەن دەست مایەیکی بەرزن.لەگەڵ زیادبوونی داوا وهەلی کار بۆ کەسی خاوەن بەهرەو لێهاتووی بەرز لەکاتێکدا کەمی داواو هەلی کار بۆ کەسانی خاوەن بڕوانامەی نزم و کەم لێهاتویی ئەمە وادەکات بازاڕی کار لە داواکاری بۆ لێهاتویە بەرزەکان و نزمەکان و لەناوەراستیشادا بۆشایی هەیە واتە مام ناوەندی نیە.
ئەمە پێمان دەڵێت کە بۆ چی کرێکاران ئێستا توشی بێ ئومێدی بوون وترسیان لە وەستان وبەردەوامی داهات وخەرجی بۆ منداڵەکانیان هەیە.هەر ئەمەش هاوکاریمان دەکات کە بزانین بۆچی چینی ناوەڕاست لە سەرتاسەری جیهاندا لەوڵاتاندا دەناڵێن بەهەست کردن بە زوڵم و هەست بە ناڕەزایەتی کردن .براوەی ئابوری لای چینێک وادەکات هەمووشتەکان بۆ خۆی دەبات والە چینی ناوەڕاست دەکات هەست بە ناڕونی و قەیرانی ناسنامەی خۆی و پەراوێزی ئابوری ببینێت.ئەم ناڕەزایەتیە تەخزیە دەکرێت بە بڵاوکردنەوەی تکەنەلۆجیای ژمارەیی، کە سۆشیاڵ میدیا دیارترینیانە.ئێستا لە %٣٠ دانیشتوانی جیهان لەسەر پلاتفۆرمی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانە بۆ ئاڵوگۆری زانیاری و فێربوون.لەدونیای ئایدیاڵیدا ئەم پەیوەندیە کراوەتە دەرفەتێک بۆ تێگەیشتن وپەیوەست کردنی کلتوریەکان.لەهەمان کاتدا پێش بینی ناچاوەڕوانی نا واقعی ئەوەش دەکرێت کە تاکێک یان گروپێک دەربکەون و سەربکەون لەگەڵ رەخسانی دەرفەت بۆ بڵاوکرندوەی بیرو ئایدلۆژیای توندڕەوی .
هەراری دەڵێت”سەدەکانی پێشوو سەرمایەداری چینی کرێکاری بەرهەم هێنا ‘Working class’ تەکنەلۆجیاو زیرەکی دەستکرد ‘چینی ئیهمالی’بەرهەم هێناوە’Useless class’ چونکە بەردەوام ئامێر جێگای مرۆڤ دەگرێتەوە مرۆڤ پەک کەوتەدەکات و دەیخاتە پەراوێزی میژووە بەرەو ئەوەدەرۆین مێژوو بێ مرۆڤ بەردەوام بێت”.
کاریگەری لەسەر بزنس
یەکێک لە پرسە بناغەیەکان کە ئەمڕۆ سەردێڕی گفتوگۆی سەرکردەکانی جێبەجێ کردن وبەرێوەبەرانی گەورەی کارە،ئەوەیە قورسە پێشبینی ئەو داهێنانە خێرایانە بکرێت لەگەڵ خێرایی ئەو ئاڵۆزی و تێکچونەی لەکەرتی کارو بزنسدا،ئەم جوڵەیەش پێک هاتەی شتی ناچاوەڕوانکراوی بەردەوام دەکات، تەنانەت بۆ کەسانی خاوەن مەعریفەو پەیوەندی ئاست بەرزیش .لەراستیدا لە لەهەموو پیشەسازیەکان بەڵگەی روون هەیە کەئەو تەکنیکەی پشتیوانی شۆڕشی چوارەم دەکات کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ئیش.لەروانگەی نمایش و ئەوەی لەبەرچاوە، ئێستا هەندێک لەپیشەسازی تەکنیکی نوێ داخڵ کردوە کەرێگەیەکی نوێی خولقاندوە بۆ دابین کردنی پێداویستی ئێستا وپەک خستنی زنجیرەی بەهای پیشەسازی پێشووتر، بەشێوەیەکی گەورە.ئەم تێکچونە سەرچاوەدەگرێت لە رکابەری بچوک و ئەو داهێنەرانەی بەهۆی چونە سەر پلاتفۆرمی ژمارەیی جیهانی و ئەنجام دانی توێژینەوەو مارکێتینگ و فرۆشتن و دابەشکاریە وە گەشەدەکەن ئۆن لاین.کەدەبنە خاوەنی کارگەو کۆمپانیای گەورە خێراتر لە پێشووجاران بەهۆی کواڵیتی و خێرایی ونرخ کە دابینی دەکەن.لەروانگەی داواکاریەوە گۆڕانکاری گەورە رویداوە،شەفافیەتێکی زۆر سەپێنراوە لەبەشداری بەکاربەر وە شێوازی نوێی رەفتاری بەکاربەر کەپشت دەبەستێت بەشێوەی زیاد لەڕوی تۆڕی زانیاری و بەیاناتی مۆبایلەوە،کارگەکانی وەبەرهێنان خۆیان گونجاندوە بەرێگەیەک کە دیزاینی بەرهەم هێنان و بازاڕسازی و پێشکەشکردنی دەکات.ئاراستەی سەرەکی کە نوێنەرایەتیە، ئەو پشتیوانیەی تەکنەلۆجیا، ئەو پلاتفۆرمە کە تەکنەلۆجیا هێناویەتە ئاراوە،کە کۆی هەردوو نمایش وداواکاری دەکات لەیەک کاتدا،نمایشی بەرهەمەکان لەپلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیاو ئامرازە نوێیەکان لەگەڵ داواکاردنی بەرهەمەکان لەلایەن کڕیار لەیەک کاتدا ولەیەک شوێندا. لەهەمان کاتدا پەک خستنی پەیکەری پیشەسازی لەکارخستنی ئەو هەیکەلە پیشەسازیەی ئیستا هەیە وەک ئەوەی دەبینرێت لەئابوری هاوبەشی و بە پێی داواکاری بەکاربەر.ئەو پلاتفۆڕتەکنیکیانەی کەئاسانکاری کردوە لەرێگەی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەکەوە، کە تاکەکان و داتاکان کۆدەکاتەوە و لە کۆتایشدا رێگایەکی نوێ دەخولقێنێت بۆ بەکارهێنانی کاڵاو خزمەتگوزاری لەم پرۆسەیەدا.جگە لەوەی کە ئەمڕۆ بەکاربەر بریاردەدات چی بۆ بەرهەم دێت؟ بەهای شت ئەوکەسەدیاری دەکات کەبەکاریدێنێت،بەکاربەر بڕیاردەدات بەرهەمەکە جوانە یان نا.بەهەمان شێوە بوەتە هۆی کەم کردنەوەی بەربەست لەنێوان کارگەو وتاکەکان بۆ دەست خستنی سامان،وەگۆڕان لە ژینگەی پیشەیی و کەسایەتی بۆ کرێکاران هەلی کاری ئەم پلاتفۆرمانە بەشێوەیک زیادی کردوە،هەر لە شوتنی جلو بەرگ تا بازاڕکردن .لە کاروباری ماڵەوە هەتا وەساندنی ئۆتۆمۆبیل، لەمەساجەوە تاکو گەشت کردن.بەشێوەیەکی گشتی چوار کاریگەری گەورە هەیە لەسەر کار لە شۆڕشی پیشەسازی چوارەم : لەڕووی چاوەڕوانیەکانی بەکاربەران،وەباش کردنی بەرهەم،وە داهێنانی هەماهەنگی،وە لە شێوازەکانی رێکخستن .چ کارگەکان و چ بەکاربەران،بەکاربەران دەبنە چەقی ئابوری بەشێوەیەکی زیاتر،کارەکە هەمووی وای لێدێت بە دەوری ئەوەی چۆن خزمەتگوزاری باشکردن بۆ بەکاربەر .ئێستا پاڵپشتی بەرهەم و خزمەتگوزاری مادیەکان دەکرێت بە توانایەکی ژمارەیی کەبەهاکەی زیاد دەکات.تەکنیکی نوێ دەگاتە ئاستێکی زیاتری بەردەوامی و لاستیکی و نەرم ونیانی وبورارەخساندن،لەکاتێکدا داتا وشیکاریەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی چۆن بەردەوامبن بەجیهانێک لە خزمەتگوزاری کڕیار،داتا بناغەبگرێت لەسەرخزمەتگوزاری وئامرازی گەیشتن لەمیانەی شیکاریدا.لەم ڕوانگەوە داواکاری بۆ شێوازی هاوبەشی نوێ دێتەئاراوە،بەتایبەتی بەهەندوەرگرتنی ئەوخێرایە گەورەی لەبواری داهێنان وپەک کەوتن.لەکۆتایدا دەرکەوتنی پلاتفۆرمە جیهانیەکان وەدەرکەوتنی کاری نوێ، ئەوەمان پێ دەڵێت کە پیاچونەوەیەک بەبیرکردنەوە بکەین لە تواناو بەهرەکان وەکەلتورو رۆشنبیری و شێوازەکانی رێکخستن.
پیشەسازی جاران پیشەسازی بەرهەمهێنانی کاڵابوو،ئێستا پیشەسازی مێشک وجەستەیە.هەراری دەڵێت” خوا مرۆڤ و ئاژەڵی و شتی ئۆرگانی بەرهەم هێناوە زیرەکی دەستکرد artificial intelligence مرۆڤی نائۆرگانی بەرهەم هێناوە.”ئەم شٶڕشە جیاوازە بۆشایی دروست دەکات هەر وڵاتێک نەتوانێت بەشداری لەم شۆڕشەو بەرهەم هێنانی بکات دەکەوێتە پەراوێزەوە. لە پێشودا هەندێک وڵاتانی وەک بەریتانیا بە شۆڕشی پیشەسازی قۆرخی جیهانی کرد، بەڵام وڵاتانی گەورەی وەک سین،ئەفەریقا،ئیسلامی نەیانتوانی ئەوەبەکەن وبۆشایی وگاپ دروست بوو لەنێوانیان، وردە وردە سین بەبەرهەمی تر ئەو گاپەی پڕکردەوە بەڵام وڵاتانی تر نەیانتوانی گاپەکە پربکەنەوە .ئیستا گاپەکە گەورەبوو،چونکە باسی بەرهەمی پیشەسازی نیە باسی بەرهەم هێنانی مێشک وجەستەیە، وڵاتێک ئەمە بەرهەم دێنیت ووڵاتێک ئەمە بەرهەم ناهینیت زۆر زۆرە گاپەکە.وڵاتان بەگەوەریی وبچوکی نەبوو،بەریتانیا بچوک ترە لەهیندستان بەڵام بەشۆڕشی پیشەسازی توانی بۆشاییەکی گەورە لەنێوان خۆی و وڵاتان دروست بکات،ئێستا ئەوەی توانی بەشۆڕشی ‘زیرەکی دەستکرد’AI ئەوبۆشاییە لەنێوان خۆی وڵاتان دروست بکات ئەوە دەیباتەوە .بۆ خۆگونجاندن سین دەیەوێت لە’گۆڕانی کەش و هەوا’ وڕوبەرووبەونەی یەکەم بێت بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە.تا ئەوڕادەی بۆشایەکە لەنێوان وڵاتان ئەوەندە گەورە دەبێت تەنها بە هاریکاری ‘Global Corporation’ چارەسەردەبێت وڵاتان هاریکاری یەکتربن.
کاریگەری لەسەر حکوومەت
لەگەڵ بەردەوامی نزیک بوونەوە لە جیهانی مادی وژمارەیی و بایۆلۆجی،تەکنەلۆژیای نوێ و پلاتفۆرمەکانی نزیکبونەوەی هاوڵاتی لە حکوومەت زیاتر دەبێت،رای خۆی دەردەبڕێت هەوڵەکان هاوبەشی دەکەن،بەڵکو هەوڵیش دەدەن زاڵ ببن بەسەر دەسەڵاتی گشتیدا،لەهەمان کاتدا حکوومەتیش هێزێکی تەکنەلۆجیای گەورەدەست دەخات تاکو زاڵبێت بەسەر هاووڵاتیان بە پشت بەستن بە بڵاوکردنەوەی ئامێری چاودێری رێکخراوتوانا بۆ کۆنتۆرڵ کردن بە ژێرخانی ژمارەی و دیجیتاڵیەوە.
لەگەڵ ئەمانەشدا حکوومەتەکان فشارێکی زۆردەکەن بۆ گۆڕینی سیاسەتیان بەئاراستەی بەشداری پێکردنی گشتی لە دروست کردنی بڕیارو کێشانی ستراتیژیان،لەگەڵ کاڵ بونەوەی دەسەڵاتی مەرکەزی لەبەرێوەبردنی حوکمڕانی وسیاسەت بەهۆی پەیدابوونی سەرچاوەی رکابەری تری سیاسی وسەرلەنوێ دابەش کردنەوە و پەیدابوونی لامەرکەزیەتی دەسەڵات بەهۆی تەکنەلۆجییا نوێ وە.
لەکۆتای ئەمەدا توانای ئامرازەکانی حکوومەت وسیاسەتی گشتی توانای مانەوەیان دیاری کراودەبێت وکەم دەبێتەوە،ئەگەر دەرکەوت و سەلماندیان توانای لەئامێزگرتنیان هەیە لەبەرگرتن لە گۆڕانکاریە وێرانکەرەکان و هەیکەلی کارکردنیان ملکەچی شەفافیەت وتواناین بۆ جیاوازی پارستنی خۆیان لەبەرامبەر رکابەرەکانیان ئەوە بەردەوام دەبن.
ئەگەر نەیانتوانی ئەم گەشەکردنەیان هەبێت ئەوە رووبەڕووی گرفت دەبنەوە.ئەم گۆڕانکاریە راستە بەشێوەیەکی تایبەت لەبواری رێکخستندا،سیستم ورێکخستەکانی حوکمڕانی و سیاساتی گشتی وبریاردانی ئێستا گەشەدەکەن لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازی چوارەم .ئەمە وادەکات بڕیاردەران لەکاتی بڕیاروەرگرتن و دیراسەکردنی بابەتێکی دیاری کراو لەچوارچێوەیەکی رێکخستنی گونجاو،لەبەررۆشنایی میتۆدی “top down” approach واتە نواڕین بۆ وێنەکە بەگشت لەسەرەوە بۆ خوارەوە دیزاینی بکەن و چوارچێوەی بۆ بکێشن.بەڵام ئەم میتۆدەش بەردەوام نابێت بەلەبەرچاوگرتنی ئەوگۆڕانکاریە خێرایەی شۆڕشی پیشەسازی چوارەم وئەوکاریگەریە چوارچێوە فراوانەی کە کردویەتی،یاسادانەران و رێکخەرەکان ڕوبەڕووی ئاڵنگاریەک دەبەنەوە کە پێشتر نەبوە، تائەگاتە ئەوەی زۆربەیان بۆیان دەردەکەوێت کەتوانای خۆگونجانی ئەم بارودۆخەیان نیە.چۆن بتوانن پارێزگاری لەبەرژەوەندی بەکاربەربکەن وە لە جەماوەریش بەشێوەیەکی گشتی وە پشتیوانی کردنی داهێنان وگەشەی تەکنەلۆجی، لەمیانەی تەبەنی کردنی حکوومەتێکی ‘رەشیق” بەتەواوەتیش کەرتی تایبەت تەبەنی وەڵامدانەوەی زیاتری نەرم بۆ گەشەپێدانی پرۆگرام و پڕۆسەی بازرگانی بەشێوەی گشتی. ئەمە ئەوە دەگەینێت کە رێکخەران بەردەوام دەبێت خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ژینگەی تازە، دوبارە دەبێت خۆیان بدۆزنەوە هەتا تێبگەن کە چۆن شتەکان بەڕاستی رێک بخەن، بۆ ئەوەی هەستن بەمە حکومەتەکان و نوێنەرایەتیەکانی رێکخستن بەردەوام هاوکاریەکی پتەوبکەن لەگەڵ کەرتی کارو رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
شۆڕشی پیشەسازی چوارەم کاریگەری کردوە بەشێوەیەکی قوڵ لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بەشێوەی قوڵ،هەروەک چۆن کاریگەری کردوەتە سەرئەگەرەکانی ململانێ و سروشتی،مێژوی جەنگ و ئاسایشی نێودەوڵەتی بریتیە لە مێژوی داهێنانی تەکنەلۆجی،ئەمڕۆ هیچ بەدەرێک نیە.ململانێکانی سەردەم کە دەوڵەتی تێکەڵە’هجینە’ بەشێوەیەکی زیاد بەسروشتی کە تەکنیکی مەیدانی جەنگی تەقلیدی وئەورەگەزانەی کەپەیوەستن بەلایەنی چالاکی ناحکومی، جیاوازی دەکات لەنێوان جەنگ و ئاشتی لەنێوان بکوژان و نابکوژان تەنانەت توندوتیژی و ناتوندوتیژی تەم و مژاوی بەشێوەی ناڕوون.لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەم پرۆسەیە وگەیشتنی ئەم تەکنەلۆجیا نوێ یە وەک چەکی سەربەخۆ وبایۆلۆجی ئاسان بۆ بەکارهێنان کەوادەکات تاکەکان وگروپە بچوکەکان بەشێوەیکی زیاتر پەیوەندی دەکات بە دەوڵەتەکانەوە تاکو بتوانێت زیانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی بدات.لەگەڵ ئەمەدا لە خودی کۆتا دروێنەدا سەرکردەکانی کارو بەڕێوەبەرە گەورەکانی جێ بەجێ کردن دەگەنە تێگەیشتن لە ژینگە بەردەوام لە گۆڕانەکە،ڕوبەڕووی ئاڵنگاریەکانی گریمانەکان تیمی ئیش پێکردنی تایبەت بەخۆیان،وەداهێنانی بێ وەستانی بەردەوام.
هەورەک هەراری دەڵێت” جیهانمان لەبێ کۆنترۆڵەوە برد بۆ کۆنترۆڵ،مرۆڤ داهێنانێکی کرد لەخۆی زیرەکترە ودەسسەڵاتەکانی بەسەرخۆیدا هەیە،لەسەدەکانی ناوەڕاست باسی خواو بایبڵ دەکرا بۆ بڕیاردان،دواتر هیومانیزم هات وتی هەستی مرۆڤ خۆی ئێستا بڕیار لە کڵاودی واتە لەجیهانی فەزای گریمانەیە”
ئێستا Silicon Valley ئەو هەرێمەی کەلەباکوری کالیفۆرنیایە مەرکەزی جیهانی کۆنترۆڵی تەکنەلۆجیای بەرزو داهێنانە، پسپۆڕان دەڵێن بڕیارەکانی جیهان لێرەوە دەردەچن نەک لای سیاسیەکان.ئێستا دوو شت گرنگە بۆ هێزو دەسەڵات’ کۆمپیتەر پاوەروداتاو زانیاری’ زانیاریش دوو شتە’ئینفۆتیک و بایۆتیک’ کەواتە ئەوەی هەردوو هێزی کۆمپیتەرو ئایتی و زانیاری هەبوو دەسەڵات لای ئەوە.
کاریگەری لەسەر خەڵک
لەهیچ سەردەمێکی پێشوتر وەک ئێستەوسەردەمی شۆڕشی پیشەسازی چوارەم مرۆڤ کۆنترۆڵ نەکراوە،هەرگیز نەبوە شوێنی مرۆڤ بکەویت بزانیت چی دەکات.پاوەرو هێزی کۆمپیتەر بریتیە لەداتاو زانیاری،هەراری دەڵێت’پێشتر لەرابردوو هەرچی زانیاریەک لەسەر مرۆڤ هەبوو لەدەرەوەی پێستی بوو،نەک ناوەوەی بایۆتیک ناوەوەیە،لەمەوداو مرۆڤ بۆکسێکی کراوەیە زۆرتر کراوەیە بۆ دەرەوەی خۆی وەک لەخۆی،زانیاریە بایۆلۆجیەکانیشی دەزانرێت،تەنها ئامێری پەستان پێو دەزانرێت فشاری خوێنی چەندە تا ئەوڕادەی وەک چۆن پزیشکی مرۆڤ هەیە پزیشکی زیرەکی دەستکردیش هەیە AI Doctor and Human Doctor، تەنانەت چی لەدەماخدا رودەدات خۆت نایزانیت هەدنێک دەزگا وحکومەت دەزانێت. بەپێی قسەکانی ئەم سەردەمی تیکەڵەی زیرەکی دەستکردو AI وئینفۆتیک و بایۆتیکی مرۆڤەBio.”
ئینفۆتیک دەریدەخات تۆ کێیت،لەکوێیت چی ئەکەی؟ بایۆتیک: دەریدەخات حەزت لەچیەو چۆن بیردەکەیتەوە؟کەواتە بیرکردنەوەو هەست کردن لەخۆمان سەندرایەوە دەرەوەی خۆمان بڕیارمان بۆ دەدات.،جاران ئێمە کتێبمان دەخوێندەوە ئیستا کتیب ئیمە دەخوینیتەوە،ئەمە چۆن هەراری دەڵێت”
“کەکتیبێک ئۆن لاین داونلۆد دەکەیت یان دەیخوێنیتەوە،هەست و سایکۆلۆژی و هەستکردنت و سروشتی خوێندنەوەت دەزانرێت دواتر بەپێی ئەوە شتت بۆ دەنێرێت، ئینجا لەئایندەیەکی نزیک لەگۆگل لە ئەمازۆن دەپرسین چارەسەری کیشەکانمان چۆن بۆ بکات چونکە باشمان دەناسن، لەخۆت باشتر دەت ناسێت.”تا ئەوڕادەیە ئەمرۆ زۆر کەس پرسیارێکی لا دروست دەبیت دەڵێت کە تەعاروف لەگەڵ کەسێک دەکەیت یان ئیشیکت دەکەوێتە لای ماوەیەکی زۆر کەم دوای ئەوە فەیسبوکەکەی دێتە پێش چاوت دەڵێت ئەم کەسە دەناسیت زیادی کە بۆ هاوڕیکانت،واتە ئامێرەکانی مۆبایل لەگەڵ نزیک بونەوی خۆت فیزیکی لەکەسێک ئەویش دەیزانێت و دەیەوێت ئۆن لاینیش نزیکتان کاتەوە لەیەک.
مرۆڤەکان تەمەڵ دەبن پەک دەخرێن،ئەوەندە ئامێرەکان و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا کار ئاسانی دەکەن وئامێر شوێنی مرۆڤ دەگرێتەوە،سەردەمەکە مەترسی تر دێنێتە ئاراوە وەک لەوەی ئێمە لێی دەترسین ئەمڕۆ تیرۆریزم وقاعیدە.هەررای دەڵێت “ساڵانە ٣ ملیۆن کەس دەمرێت بەهۆی قەڵەوی وزۆرخۆری ١ملیۆنیش بەهۆی برسیەتی، ماکدۆناڵ وکۆکاکۆلا زۆرتر مەترسیە بۆسەر ژیانتان وەک لە قاعیدە. خەڵک دمریت لەزۆرخۆری نەک کەم خۆری ئەوەندی خەڵک بەخۆکوژی دەمرێت زۆرترە لەوەی بە تاوان توندوتیژی تیرۆریزم. بەپێی داتا مردن بەهۆی ماکدۆنال و خواردنەکانی ١٠٠ جار زیاترە لە کوشتن بەهۆی قاعیدە.”سەردەمەکە سەردەمی ‘Hack Human’ هاکی مرۆڤ، هاکی هەست و کەسایەتی بەزانینی ئینفۆتیکو بایۆتیک .کەزانیاری کەسی و بایۆلۆجی تۆیان لەیادبوو ئیتر شێری د ەکەن لەگەڵت ئەوکات دەزانن حەزت لەچیەوە جۆن بیردەکیتەوە. وەک هەندێک پسپۆڕان بە سەردەمی Hack Humanity باسی دەکەن.
بۆیە شۆڕشی پیشەسازی چوارەم گۆڕانکاری لەوەشدا کرد نەک تەنها ئێمە چی دەکەین بەڵکو ئێمە کێین.هەروەها کاریگەری کردە سەر ناسنامەمان و ئەوبابەتانەی پەیوەستن پێوەی،هەستمان بەرامبەر تایبەتیەکانمان،تێگەیشتمان بۆ خاوەنداریەتی،شێوازەکانی بەکارهێنامان،ئەوکاتانەی دیاری دەکەین بۆ کاتبەسەربردن و ئیشکردن،وەزیفەکانمان چۆن پێش دەخەین،ئەزمونەکانمان چۆن سود لێ وەردەگرین،دەگەین بەکەسەکان و پەیوەندیەکانمان بەهێزدەکەین.بەکردار تەندروستیمانی گۆڕیوە وە دەیبات بەرەو میقدارێکی زیاترو لەکاتێکی نزیکدا دەبێتە هۆی زیادبوونی مرۆڤ،بەشێوەیەک کە سنوری نیەو تەنها سنوردارە بە خەیاڵەکانمان.هەرچەندە ئێمە گەشەی تەکنەلۆژیامان پێ باشە،لەهەندێک کاتدا ئەگەری ئەوەی پێشبینی دەکەین کە بگاتە ئەوەی کە تواناکانمان وەک مرۆڤ بەشێوەیەکی نمونەیی کەم دەکاتەوە.نموونەی سۆزوهاوکاری پەیوەندیەکانمان لەگەڵ مۆبایلی زیرەک لەونمونانەن، پەیوەندیکانمان دەوەستینێت کە شتێکی پێداویستی و عورفی ژیانە،وە تێک دانی کاتەکانی قسەکردن وبیرکردنەوەو وەستانمان لێ تێکدەدات.
یەکێک لەهەر ئاڵنگاریەکان کەتاک روبەڕووی دەبێتەوە بەهۆی تەکنەلۆجییا نوێ وەبریتیە لە ژیانە تایبەتیەکانی.کە ئێمە وەک غەریزەیەک لە بایەخی تێگەیشتووین،لەگەڵ ئەوەدا بەدوای زانیاری تایبەتیمان کەوتن و هاوبەشی پێکردنامن دادەنرێت بەبەشێکی گرنگ لە ئامارزەکانی پەیوەندی نوێ.گفتوگۆکان دەربارەی بابەتە بنەڕەتیەکان وەک کاریگەری لەسەر ژیانی ناوخۆیمان بۆ لەدەست دانی کۆنترۆڵمان لەسەر داتاو زانیاریەکانمان بەشێوەیەکی چڕ دێت لەساڵانی داهاتودا.بۆ نموونە ئەو شۆڕشە دروست بوە بەهۆی تەکنەلۆجیای زیندوو زیرەکی دەستکرد.کە وامان لێدەکات سەرلەنوێ پێناسەی خۆمان بکەینەوە کە مرۆڤین لەمیانەی لابردنی کۆسپەکانی ئێستا بەدرێژایی ژیان وتەندروستی و دەرک کردن وتواناکانمان،ئەسیەپێنین بەسەرماندا کە سەرلەنوێت پێناسەی سنوری ئەخلاقی و مەعنەوەیمان بکەینەوە.
وێناکردنی ئایندەمان
نەتەکنەلۆجیاو نەئەو پشێویەی هاوڕێیەتی،هێزێکی دەرەکیە کە مرۆڤ دەسەڵاتی بەسەریدا نیە،هەریەکە لەئێمە بەرپرسەبەرامبەر ئاراستەکردنی گەشەسەندنەکانی لەو بڕیارانەی رۆژانەدەیدات وەک هاوڵاتی وبەکاربەرو وەبەرهێن،وەهەروەها پێویستە لەسەرمان کەهەل و هێز بقۆزینەوە کە هەمانە بۆ پێک هێنانی شۆڕشی پیسەسازی چوارەم وەئاراستەی بکەین بۆ ئایندەیەک،کەئامانجە بەها هاوبەشەکانمان پێچەوانە دەکاتەوە.بۆ هەستان بەمە لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە گەشە بەتێڕوانینێکی تەواو هاوبەشی جیهانی بدەین لە چۆنیەتی کاریگەری تەکنەلۆجیا لەسەر ژیانمان وەسەرلەنوێ پێک هێنانەوەی ژینگەی ئابوری وکۆمەڵایەتی و رۆشنبیری ومرۆیمان،هەرگیز لەپێشدا کاتی وابۆ بەڵێنی گەورەو کاتی واترسناکی گەورەی پێشبینی کراونەبوە.هەندێک جار بڕیاردەرکەران چواردەوردەدرێن بە بیرکردنەوەیەکی تەقلیدی و لەئامێزدەگیرێن بۆ قەیرانی جۆراوجۆر کە جێ بایەخیانن بۆ بیرکردنەوە، بەشێوەی ستراتیژی لەهێزی داهێنان وپەک کەوتن کەئایندەمان وێنا دەکەن، لەکۆتایدا هەموو شتەکان دەگەڕێنەوە بۆ مرۆڤ وبەها،کە پێویستمان بە پێک هێنانی ئایندەیەکە کە گونجاوبێت بۆ هەموومان کە مرۆڤەکان لە پلەی یەکمدادانێت و بەهێزی بکات.لەزۆربەی شێوەکانی رەشبینی و داڕنینە لەمرۆڤایەتی،کەلەراستیدا شۆڕشی پیشەسازی چوارەم هێزێکە بۆ بەرۆبۆت کردنی مرۆڤەکان لە دوایشدا بێ بەشمان دەکات لە رۆح و دڵمان .بەڵام لەتەواوکاریشدا لەباشترین بەشەکانی سروشتی مرۆڤایەتی داهێنان و هاوسۆزی وسەرپەرشتی،ئەگونجێت مرۆڤایەتی بەرزکاتەوە بۆ هۆشیاریەکی بە کۆمەڵ و ئاکاری نوێ کە بە هەستێکی هاوبەش بەرێکەوت،وەئەبێت هەموومان دڵنیابین کە کۆتایەکەی بەسودەبۆمان.
سەرچاوە
1- Homo Deus: A Brief History of Tomorrow،2017 By Yuval Noah
2-The Fourth Industrial Revolution: what it means، how to respond،2016،by Klaus Scwab

*وەرگێڕان و ئامادەکردن لەئینگلیزیەوە

ھەواڵی زیاتر