پارتی و سەركۆماری نوێ

ھاودەنگ فاروق

کێشـــەی پارتی و بارزانی لە مێژووی دوور و نێزیكدا، گرفتی گەیشـــتن بە پۆست و پلەی بەغدا نەبووە. ئاخر لە زەمانی مەلیـــک و قاســـم و ڕێككەوتننامەی ئـــازاری ١٩٧۰ـەوە تا ئێســـتایش ســـەرۆك و ڕەمزە باڵاكانی پارتی و بارزانی، بە خەونی پۆستی بەغداوە خەباتیان نەکردووە.
پارتی كە هەڤاڵ هۆشـــیار زێباری دەنێرێت بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار، وەک نوێنەری میڵەتێک و بۆ پارێزگاری لە دەستوور و ڕاســـتكردنەوەی ئەركی بەلاڕێدابراوی سەرۆكایەتیی كۆمار و ڕاســـتەڕێكردنەوەی پرۆســـەی سیاســـی ڕای دەسپێرێ، بـــۆ بەهێزكردنی هەیبەتـــی كورد و ڕاگرتنی هاوســـەنگی و دادپەروەریی نێوان پێكهاتەكانـــی عێراق دەینێرێ، نەک بۆ دۆزینەوەی پۆســـت بۆ شەخســـێک و ســـەرمایی بژێوی بۆ حزبێک.
لە ڕوانگەی ئێمەوە ســـەرکۆمار تا ئێســـتا لە پاســـەوانیی دەســـتووردا شکستی هێناوە، پارتی دەیەوێ، ئەو دامەزراوە باڵایەی عێراق کە پشکی کوردە بەهێزی بکاتەوە و سەنگ و
قورسایی خۆی بۆ بگێڕێتەوە.
بـــۆ ئەم ئەركە قورســـەیش پارتـــی یەكێك لە باشـــترین سەركردەكانی خۆی كاندید كردووە. هۆشـــیار زێبـــاری ئەندامـــی مەكتەبی سیاســـیی پارتی، دیپلۆماتکارێکی ســـەنگین و ســـەركەوتوو و مرۆڤدۆست و میانـــڕەو و خۆشەویســـتی خەڵكی كوردســـتان و عێراق و قەبووڵكـــراوی ناوچەكـــە و جیهانی عەرەبی و ئیســـامی و نێودەوڵەتییـــە؛ جگـــە لەوەش زێباری، خاڵـــی کۆکەرەوەی هەموو لایەنەكانـــی کورد و هێزە نیشـــتمانییەكانی عێراقی دەبێت لە بەغدا.
ئیتر لەمەودوا ســـەرۆکایەتیی کۆمار جێی تەنیا (بەیاننامە
و تەشریفاتی) و تەماشاكەری ڕووداوەكان نابێت و بەكردەوە دەســـتی لە ناو ئیشدا دەبێت، دەبێتە هۆكاری بەهێزکردنی پێگەی کورد لەناو کایەی سیاسیی عێراقیدا.
چاوەڕوان دەكەین لە ســـەر دەســـتی فەخامەتـــی زێباری، قۆناغێكی نوێ لە ئاڕاستەی كار و ستراتیژی سەركۆماری نوێی عێراق دەست پێ بكات، بە بەرپرسیاریەتێکی نیشتیمانییەوە ڕووبەڕووی تەحددیەكان ببێتەوە، مەترسییەكان لەسەر عێراق و قەوارەی هەرێمی كوردستان بڕەوێنێتەوە و كوردستانێكی
بەهێز لە عێراقێكی بەهێزدا ببینینەوە.

ھەواڵی زیاتر