حەمەسەعید حەسەن
(بنووســـە خوێـــن) کە دوا ڕۆمانـــی جەبار جەمـــال غەریبـــە، مێژوویەکی نوێ دەگێڕێتەوە، گێڕانەوەیەک کـــە واقیعییەکی ڕووت نییە، نوێ و ئەزموونگەرانەیە، نزیک لە ڕێبازی ڕیالیزمی ئەفســـووناوی، ئاخر هەم ئەفســـانەی بەگەڕ خستووە، هەم لەڕێی بەگەڕخســـتنی شتی سەیر و سیحرئاســـا و فانتازیاوە، ئەفسانەیشی داهێناوە. بنووســـە خوێن وەک چۆن ڕووداوگەلێـــک دەگێڕێتەوە دەکەونە خانەی ناماقووڵ و مەحاڵەوە، هەر وایش ڕووداوگەلێکی تژی لە زەبروزەنگ و توندوتیژی
دەنووسێتەوە، هەرچەندە نووسەرەکەی دایهێناون ، بەڵام نزیکن لە واقیعەوە.
ئەوە گرنگە نووسەر ئاشکراکردنی هەندێک نهێنی (دوا بخات) و هاوزەمان بتوانێت چرای پەرۆشـــیی خوێنەر بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکان بەداگیرساوی بهێڵێتەوە، وەک نموونـــە: منداڵێـــک خوێنـــەر وا دەزانێت کوژراوە و دواتـــر وا ناکەوێتەوە، یان خوشـــک و برایەک بەوە تاوانبار دەکرێن، دەســـتیان تێکـــەڵ کردووە، دواتر ئەســـتۆپاکییان ئاشکرا دەبێت. ئەم تەکنیکی (دواخستنە) ئەوەندە گرنگە، ئەوی نەزانێت بەدروســـتی مامەڵەی لەگەڵدا بکات، زەحمەتە توانای نووســـینی ڕۆمانی
هەبێت.
لە ئێرۆتیکادا، هەستی خۆشەویستی دەکەوێتە سەنتەرەوە، نەک چێژی سێکسی. ئێرۆتیکا تایبەتە بە ئینســـان، ئەو پێوەندییە سێکســـییەی لـــە نێوان ئاژەڵاندا هەیە ناکەوێتە خانەی ئێرۆتیکاوە. ســـێکس لە ڕۆمانی (بنووســـە خوێن)دا زیاتر ئاژەڵانەیـــە، وەک لەوەی ئینســـانی بێت، پۆڕنۆگرافیایـــە، وەک لەوەی ئێرۆتیکا بێت. گێڕانەوە لە (بنووســـە خوێن)دا ئەوەنـــدە ڕووهەڵماڵراوانەیە، پێم وا نییە، لە ئەدەبی کوردیدا لە وێنەی هەبێت. ئەوە گرنگ نییە شـــتگەلێک بگێڕینەوە دژە لۆگیـــک بن، گرنگ ئەوەیە نووســـەر کارێک بکات، بڕوا بە گێڕانەوە ســـەیرەکانی
بکرێت، نووسەری بنووسە خوێن، توانیویەتی ناماقووڵ وەک ماقووڵ بگێڕێتەوە.
لایەنی لاوازی بنووســـە خوێن زمانەکەیەتی، بە تایبەتی ڕێنووسەکەی، ئاخر وەک پێویســـت ڕێنووســـی تێدا ڕەچاو نەکراوە، کە ڕێنووسیشـــمان فەرامۆش کرد، لە بوارەکانـــی دیکەی زمانیشـــدا دەکەوینە هەڵەوە و هەندێک جار مەبەستیشـــمان دەشـــێوێت. جاری وا هەیە، هەمان وشە، لە هەمان پەرەگرافدا بە دوو ڕێنووسی جیاواز نووســـراوە، وەک خانەخوێ، کە وشـــەیەکی لێکدراوە و دوو لەت ناکرێت. “(نەگبەتی) میللەتی (ژێر دەســـتە) لەوەدایە، نازانێ ئـــازادی چی (لێبکات.)” نەگبەتیی و ژێردەســـتە و لێ بکات، دروستن. ” خاوێنترین (کانی) دنیا.” کانیی
دنیا، دروستە.
“شکستی عەشق لە خواردنی ئەژدیها بە سوێترە.” ڕاستییەکەی: شکستی عیشق لەوە بەسوێترە ئەژدیها بتخوات. بەسوێ: وشەیەکە، لەت ناکرێت. قژبژ و ڕیشدرێژ دروستن، قژ بژ و ڕیش درێژ هەڵەن.” ئەو ژنانەی منداڵی ناو کۆشیان فڕێنراوە.” ڕفێنراوە، دروســـتە. “ئامۆژنمی فڕاندووە.” ڕفاندووە، دروســـتە. بەرد و گرانیت، گرانیتیش جـــۆرە بەردێکە. ناپاڵمی نەوەوی: ناپاڵـــم و ناوکی، دوو جۆر بۆمبی
جیاوازن. “جلەکانی پۆشتە کردەوە.” خۆی پۆشتە کردەوە، دروستە