دووربوون لە ھەر توندوتیژیەك جێگای شانازی و سەر بڵندیە

فه زیله شۆرش

دووربوون له هه ر توندوتیژیه ك جێگای شانازی و سه ر بڵندیه
پێشکه وتن و به ره وپێشچوون و ئازادی هه ر کۆمه ڵگه یه ك به ستراوه به به رزبوونی راده ی فکری و دووربوون له بیانوکانی ئایین و کۆمه ڵگه ی دابونه ریت، کۆمه ڵگه یه كی ئازاد و دوور له توندوتییژی پێویستی به خۆ دووركردنه له لۆمه و لۆمه کاری و، نه که وتنه ژێر بالی فالکامی و چه واشه یی ناحه زانی پێشکه وتن. تێپه راندنی ته حه دیه کانی دوژمنی بیروباوه ره بوێره کان له ئازادی به تایبه تی ئازادی ئافره ت ئاسان نیه، به ڵام مه حاڵیش نیه، ئه وه ی له سه ر تاك و کۆمه ڵگایه، په روه رده یه کی هاوچه رخ و رێزگرتن له یه کتر له روانگه ی مرۆڤبوون و پێشلنه کردنی مافی یهکتر. هه ستی نه ته وایه تی و خۆشه ویستی بۆ گه ل و نیشتمان و مرۆڤ بوونمان به رپرسیاره تیه له پاراستنی که لتوره جوانه کانی نه ته وه مان و خه مخۆریمان بۆ نیشتیمان، له هه مانکات پێویسته ئاگادار بین له فه رهه نگی نه ته وه کانی تر به تایبه تی پێشکه وتووه کان له بواری زانست و رۆناکبیری و مافی مرۆڤ و مافی ئافره ت به تایبه ت، به مه رجێ یاسای کوێریان بۆ نه کرێت، ده سته به رکردنی مافی ئافره تهاوته ریبه له گه ڵ پێشکه وتنی کۆمه ڵگا، دووربوون له تووندووتیژی دژ به ئافره تیش هاوته ریبه له گه ڵ ده سته به رکردنی مافی ئافره ت، بێگومان دووربوون له هه ر تووندوتیژییه ك جێگای شانازی و سه ر بڵندیه بۆ هه ر مرۆڤێک کاتێك که ده ستپێشخه ری ده کات له رۆشه نگه ری و تێگه یاندن و په روه رده کردنی نه وه یه کی دوور له
توندوتیژی.

ھەواڵی زیاتر