ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

متمانەی بە خۆیە
لە ســـەر ئەم زەوییەدا، هەموومان، هەموو نەتەوەکان، هەموو دینەکان، هەموو قەوارەکانی بەشەری پێشتریش کە لەسەر ئەم زەوییە بوون، وەکوو نەوەی ئادەم، ژیان و ئێمەش هەروا دەژین؛ ڕەچەڵەك لە دوای ڕەچەڵەك، ناشزانین، چۆن هاتین وچۆن دەڕۆین! خۆش بەختانە، کە کەســـمان خەرێکی بەزمی دەورو تەســـلیم نابێت، چونکە نە بە ئێمـــە دەکرێت و نە کاری ئێمەیە، جگە لەوەش، ئێمە هەر وەکـــو ئەوان، لە نهێنییەکان تەنیا پیتە گەورەکان بە ئاســـتەم دەبینین. تێســـتێکی پڕ ئەزموون و ئەندێشـــەیە: بەهەشـــت فەوتـــا، خۆت و
هەگبەی ململانێت لەنێوان چاکە و بەدی ماوتەوە. دەتوانی چاکە و خراپە لێکدی جیا بکەیەوە، دەتوانی ڕاستەڕێ بیت و دەزانی: ئەم ڕێگایە باشترە، لە پاشان
دوودڵی مەزانە و متمانەت بە خۆت بیت. ئەوەی ئەم ڕێگایەمان بۆ ڕووناك دەکاتەوە، لە ڕێگای ئـــەوەوە خۆمـــان و خەلق جیا دەکەینەوە، ڕاســـت و چـــەپ دەزانیـــن، مەعریفەتی کۆن و تازە بە دەســـت دەهێنین، تەنیا ئەقلە کە تایبەتە بە ئینســـان، ئەرکە بنەڕەتییەکەی ئەوەیە: شـــت لە جێگای خۆیدا دابنێت . بـــە واتای ژیـــری و حیکمەت، لە گـــەڵ ئەقلە، لەم قۆناغەدا، کە کاتی بەرپرســـیارەتییە، دەبێ حســـابی ڕاســـت و چەپ و باش و خراپ و دەشـــێ یا ناشـــێ،
بکرێت. ڕاســـتە، ئەقل ئەســـپە سەر کێشـــەکەی ئادەمیزادە، هـــەر ئەویش لە مێشـــکی مرۆڤدا، کە لە ســـەرەوەی هەموواندایە، حسابی جێگای تایبەتی بۆ کراوە، بەڵام زۆر لە زانایان وەکوو دونز ســـکۆت (1265 – 1٣08) دەڵێن ئیرادە لە ســـەرەوەی ئەقڵە. ئەقڵ تەنیا چەند شـــتێكی جیاوازە لە پێش ئیرادە دادەنێت، لە پاشان ئیرادە خـــۆی دەیبژێری. ئەو جۆرە دیبەیتە شـــتێك لە مەقامی گـــەورەی ئەقل کەم نـــاکات، هەر ئەقلە، بـــە گوێرەی پەیوەنـــدی ناوە خۆیان، هـــزرەکان، کۆ
دەکاتەوە

ھەواڵی زیاتر