هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

“پ ك ك ” و دوژمنداریی گەلی كوردستان

عارف ڕوشدی

پێموایە هیچ داخ و سەرسووڕمانێکی ناوێت کاتێک (پ ک ک) بە ئاشکرا بەرپرسیارەتیی خۆیڕادەگەیەنێت لە تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتی کوردوستان، ئەو هێزە چەکدارەی دوور لە هەرڕەوشتێکی سیاسی و مروڤایەتی لە داڕووخانێکی گەورەی نەتەوەیی و نیشتمانیدا ئاڵوودە بووەتەوە، شاراوەنییە لە هەر کەس و لایەنێک سەرچاوەی سەرەکیی بژێوی خەڵکی هەرێمی کوردستان و داڵدەدانی دەیان هەزار کوردی ئاوارەی هەر چوارپارچەی کوردستان و بەڕێوەبردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان (ئەو بڕە نەوتەی هەناردەکراوی هەرێمە)، بەڵام ئەم هێزەچەکدارە بێباکانە لە هەر هەستێکی ژیاندۆستی، بەردەوام سەرقاڵی جێبەجێکردنی پیلانی داگیرکەرانی کوردستانە، جارێک بە پەلاماردانی هیزی پێشمەرگەی کوردستان و تێکدانی باری سەقامگیری و ئاشتەوایی، جارێکیش بە فشاری بێبەشکردنی گەلەکەمان لە سەروەت و سامانی وڵاتەکەی. ئەگەر ئەوان بەراستیانە دژی دەولەتی تورکیان دەیان پروژەی گەورەی غازو نەوت بەخاکی ئەو وڵاتەدا تێپەڕ دەبن بۆچی نەک دەست لێیان ناوەشێتەوە، بەڵکو پاسەوانییشی لێ دەکەن؟ ئیتر با ئەو کەسانەی تا ئێستا ئەو چەکدارانە وەکو حزبێکی کوردی دەیبینن چاکتر لێیان تێ بگەن، بە هیچ شیوەیەک دژ بەتورکیا نین تەنها بەیت و بالۆرەی سواویان هەیە؟ با دڵنیا بن کاروانی خەباتی ئازادی و ئاوەدانی لە هەرێمەکەماندا هەر بەردەوام دەبێت، دەک شەرمەزاری دین و دونیا بن .