شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

بە كورتی بەكوردی

ھۆشیار سیوەیلی

کورد و دەستوور و سەرکۆمار
هەندێکجار دەوترێت پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پۆستێکی گرنگ نییـــە و تەنیا پرۆتۆکۆلییە و دەســـەڵاتێکی ئەوتۆی جێبەجێکردنی نییە. ڕاستە ئەم پۆســـتە گەر بەروارد بکرێت بە پۆستی سەرۆکی حکوومـــەت، دەســـەڵاتی جێبەجێکردنـــی کەمـــە، بـــەڵام وەنەبێ کە پێگە و پۆســـتێکی گرنگ نییە. ســـەرکۆمار دووەم دەســـەڵاتی جێبەجێکردنـــە و ســـەرۆکی فەرمیی دەوڵەتە و لـــە زۆربەی بۆنە فەرمییە نێودەوڵەتییەکانـــدا نوێنەرایەتی عێراق دەکات. یەکێک لە دەســـەڵاتە گرنگەکانی بە پێی مادەی 67ی دەستوور، جەختکردنە لەسەر جێبەجێکردنی دەستووری فیدراڵ کە بۆ کوردستان گرەنگی لە ڕادەبەدەری هەیە و کێشـــە ســـەرەکیەکەی ئێمـــە لەگەڵ بەغدا جێبەجێنەکردنـــی چەندیـــن مـــادەی گرنگی دەســـتوورەکەیە کە
پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان بە کوردستانەوە هەیە. ئـــەوەی جێگەی ســـەرنجە ئەوەیە کە تا ئێســـتا ســـەرکۆمار ئەم دەســـەڵاتە دەســـتوورییەی خۆی بەکارنەهێناوە و هیچ سکاڵایەکی لای دادگای باڵای فیدراڵ تۆمار نەکردوە لەســـەر پشتگوێخســـتنی دەســـتوور. بە پێچەوانەوە ژمارەیەک لـــە پارتەکانی ناو پەرلەمان هەوڵیان داوە کە دەســـتوور هەموار بکەنـــەوە و مادەیەکی گرنگی وەک مادەی 140، بەو پاســـاوەی ماوەی جێبەجێکردنی تێپەڕیوە، لە دەستووردا هەڵگرن و داوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیان کرد لەم بارەیەوە. خۆشبەختانە، دادگا بڕیاری دا کە دەبێت مادەی 140 جێبەجـــێ بکرێت و هەموارکردنەوەی نییـــە. تەنانەت دوای بڕیاری دادگاش ســـەرکۆمار بەدواداچوونی بۆ بڕیارەکەی دادگای باڵا نەکرد تا گوشـــارێکی دەستووری بخاتە ســـەر حکوومەت، بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت پرۆســـەی بەعەرەبکردن لـــە دوای ئۆکتۆبەری 2017 لە
کەرکووک و ناوچەکانی تر بوەستێنن. سیاسەت و بەرنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو پارتە سیاســـییەکانی هەرێم ئەوەیە کـــە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا لەســـەر بنەمای دەســـتوور ڕێک بخەینەوە. کەواتە پێویستە سوود لە هەموو ئەو پێگە و پۆســـتانە وەربگرین کە بە پێی دەســـتوور و (ئیستحقاقی) هەڵبژاردن پشکی کوردستانە و دەبێت کەسانی توانا
و شیاو بۆ ئەو شوێنانە دەستنیشان بکرێن