ئاگری بێ دووكەڵ

حەمەسەعید حەسەن

(نووســـەر)ێکی لاو زەنگی لێ دا و هەندێک پرســـیاری لەبارەی زمانەوە لێ کردم، پرســـیارەکانی زیاد لە پێویســـت لاواز بوون، منیش لێم پرســـی: تۆ چیت خوێنـــدووە؟ گوتی: زمانی کوردی لە زانکـــۆی …….! پێم گوت: تۆ دوای چـــوار ســـاڵ خوێندنی کوردی لـــە زانکۆ، هیچی وا فێـــر نەبوویت، بە هیوایت من لەڕێی تەلەفۆنـــەوە، بە چوار خولەک فێری کوردییەکی پوخت و پاراوت بکەم! بە داخێکی زۆر و حەســـرەتێکی قووڵەوە، ئەو (ئوستاد)انەی کـــوردی دەڵێنەوە، تاکوتەرایان کوردیزانـــن، زۆرینەیان مایەی خۆیانە، ئەوە بۆیە نووســـەر، ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکاری کورد، با دەرچووی زانکۆکانی کوردســـتانیش بن، بە کوردییەک دەپەیڤن و دەنووســـن، خۆیان کردووە بە
کەرەسەی جۆک!
تەندروســـت باش بن! تەن: لەش، دروست: ســـاغ، کەواتە تەن دروست بن، دروســـتە، (باش)ی ناوێت، بەڵام چونکە ڕاگەیاندنکارێـــک لە تیڤییەکی بێ ڕکەبـــەرەوە وای گوت، ئەو دەربڕینە پەرپووتە بووە بە باو. ڕکابەر: هەڵەیە، ڕکەبەر دروســـتە، ئاخر ڕکەبەری ڕاســـتە، ڕکابەری هەڵەیە. ئەمبێرتۆ ئێکۆ باســـی ئەوە دەکات، ئەو زمانە جوانە ستانداردە ئیتیالییەی هەنووکە قسەی پێ دەکرێت و یێی دەنووســـرێت، قەرزداری بەرنامەیەکی جەماوەریی تیڤییە کـــە بە زمانێکی باڵا پێشـــکەش دەکرا و نزیکەی هەمـــوو خەڵکی ئیتالیا بە
تامەزرۆیییەوە بەدیارییەوە دادەنیشتن.
(سەگ چۆن ئێســـقانەکەی بەر دەســـتی بەرزەفت دەکات، هیتلەریش وەها زمانـــی دایکی کۆنتـــرۆڵ کردبوو،) لینین بە زمانێک دەینووســـی، ئەوەندەی زمانی پوشکین جوان بوو، کەچی سیاسەتوانانی لای ئێمە، مەگەر بەدەگمەن کوردیزانێکیـــان تێدا هەڵکەوتبێت، ئەگەرنا نزیکـــەی هەموویان کوردییەکان هێندە ڕووتوڕەجاڵە دەرۆزەی پێ دەشـــێت، تەنانەت هەیانە ناوی حیزبەکەی
خۆیشی، بە دروستی پێ ناگوترێت.
دەیان ســـاڵە شاعیرە و عەقڵی بەوە ناشـــکێت، بە وردی سەرنجی نووسینی کوردیزانێک بدات و شوێنپێی هەڵبگرێت. دەیان ساڵە نووسەرە و فێری ئەوە نەبووە، دەبێت باسەکەی بەسەر چەند پەرەگرافێکدا دابەش بکات، کە دەستی پێ کرد، تا کۆتایی ناوەســـتێت، دەڵێیت مافووری ڕاخستووە. سەرنووسەرە یـــان بەرپرســـی ناوەندێکـــی بڵاوکردنەوەیـــە، چونکە خـــۆی کوردییەکەی چڕەدووکەڵ دەکات، ناچێت دوو سێ کەسی کوردیزان دابمەزرێنێت، ئەوانەی لەکنـــی کار دەکەن، کوردییەکەیان وەک ئـــەوەی خۆی، لەڕ و لاواز و لاغرە. جاران جوانترین کوردی، زانایانی بواری ئایین دەیانزانی، ئیدی هەر لە خانی و مەلای جزیری و نالییەوە، تا مەحوی و مەلای گەورە و مەلا عەبدولکەریمی موددەڕیس و شـــێخ موحەممەدی خاڵ و عەلادینی سەجادی، هەنووکە زمانی
کوردی بە دەست کۆلکەمەلا و بانگخوازی دوازدە جەهلەوە گیری خواردووە

ھەواڵی زیاتر