ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

گەورە لەجێگایەك نەبوو هەموو گەورەن
پێشـــەکی، لە یادمـــان نەچیت، کە مەردوم، بـــە هەموو ڕەنگ و دینێـــك و وڵات و نەتەوەیەك، یەکســـانن، لە یێك ســـەرچاوەش هاتوونـــە (من نفس واحدة)، نە خوێنی خوایی و نەخوێنی مانەوە (خلود) لـــە هیچ مەردمێکدا نەبووە و نابێـــت؛ بەڵام، لە خوداوە کەڕامـــەت و ڕێزی بۆ خەڵات کـــراوە (ولقد کرمنا بنی ادم) خاوەن ئیرادەییکی بەهێزە دەتوانێت لـــە هەموو بوارەکانی ژیاندا، بچێتە نێو کێبرکێ، لێرەدا ئیرادەی بە هێز و ئیرادەی لاواز جیا دەبنەوە، هەر کەس، بەشـــی خۆی بە گوێرەی ئیـــرادە و کاری خۆی پەیدا دەكات؛ هەروەهـــا لە لایەکی ترەوە، بە زانســـت و ڕێز و حورمەت و ڕاستگۆیی و کەســـایەتی سەنگین، لە هاوڕێیانی جیاوازتر بێت، حورمەتـــی خۆی دەچەســـپێنی و لە هەموو لایەكـــدا ئاماژەی بۆ دەکرێ: ئـــەوە فڵانە! لەو کاتەدا و بـــە رەزامەندی خۆیان وەکو گـــەورە پێشـــیان دەکەوێت. هەر لەو ڕێزبەندییـــەدا: برای گەورە و بـــرای گچکە، مامۆســـتا و قوتابی، مەلا و فەقێ، ئەفســـەر و سەرباز، وەزیر و فەرمانبەرانی. ئەو ڕێزبەندییە، کە هەموو لایەنی کۆمەڵایەتی گرتووتەوە، بنەمای یێکسانی تێك نادات، لە ڕاستیدا هەموویان یێکســـانن؛ بەڵام گرێکوێـــرەی ژیانی کۆمەڵگا، ناچاری ڕێزبەند و سەروژێری کردووین، ئەگەر گەورە لە جێگایەك نەبوو، هەموو گەورەن، ئەگەر هەموو گەورە بوون ژیان ڕادەوەستێ، بۆیە وتراوە: ئەگەر ئێوە ســـێ کەس بوون، لە ڕێـــگادا، یەکێکتان بە
گەورەی خۆتان دانێن: ئاغا بێت یان میر. بـــە کورتی، مەردم هەموویان یێکســـانن، بـــەڵام، بە کردەوە، بە ڕێکخستنی ژیان، جێگۆڕ دەکرێن. چاکەی کردووە چاکەی بۆ دێت، بەدی کردووە بەدایەتی نێوچەوانی خاوەنەکەی رەش دەکات. بە دەستەواژەیێكی دیكە، مرۆڤ لە سرووشتدا یێکسانن، جیاوازیان نییـــە، بەڵام خـــودی مرۆڤ کە خاوەنی ئەقـــڵ و ئیرادە و هێز و زانست و بیرەوەرییە، خەباتگێڕە، بەوەی لە سرووشتدایە تێرنابێت و پڕۆژە لە دوو پرۆژە بۆ بازاڕ دەنێریت، نرخی زیادە کۆ دەبێتەوە و سەرمایەكە دەردەکەوێت. گەوراتی پێویســـتە؛ نەك بۆ کەشـــخەی بورجـــوازی و لافلێدان؛ بەڵکو بۆ ڕێکخســـتنی کۆمەڵ. ئەم گەورەی بە ڕاستەڕێ دانراوە، گەورەی سەرمایە نیە، مەبەستمان گەورە بۆ مەبەستی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانە

ھەواڵی زیاتر