لەژێر سایەی سوورەتە ھەرە كورتەكەی قورئاندا

عومەر چنگیانی

سەدوهەشتەمین سوورەت لە سەدوچواردە سوورەتەکەی قورئان ناوی (کەوسەر) ە و پشتیوان بەخوا لە گوڵخەرمانی ئەمجارەمدا کە خەلەکی ۲۷۱هەمینە، وێڕای لێکدانەوەی مانای ئایەتەکانی، بە زمانی ژمارەیش چەند بیرهێنانەوەیەک دەخەمە بەر دیدی ئێوەی
بەڕێز.
پوختەی ماناکەی:
خوا گیان ڕووی پەیام و نیگای دەکاتە پەیامگەیێنی
خۆشەویستمان محەمەد – دروود و سڵاوی خوای لەسەربێت – و دەفەرمێت: (بەڕاستی ئێمە فەڕ و خێڕێکی زۆرمان پێ بەخشیویت و لە میانەیاندا حەوزی کەوسەرە. هەمیشە نوێژە کانت بۆ خوا بکە و قوربانییەکانیشت هەر بۆ ئەو بێت. بە ڕاستی نەیارەکانتن کە هەم
وەجاخکوێرن. هەم بێبەرهەم.)
هەڵوەستە بە دیار زمانی ژمارەوە:
۱) سوورەتەکە تەنها سێ ئایەتە و هەرسێ ئایەتەکەیش بە پیتی
(ر) کۆتایییان هاتووە.
۲) گرنگی ژمارە (۱٠) لە سوورەتەکەدا وەک:
یەکەم/ ژمارەی وشەکانی (۱٠) وشەیە؛
دووەم/ ژمارەی پیتەکانی ئەلفوبا (هیجا) ی زمانی عەرەبی کە
لە ئایەتی یەکەمدا هاتووە (۱٠) پیتە؛ ۱- ئەلف چوار جار؛ ۲- نون سێ جار؛ ٣- عەین؛ ٤- طا؛ ٥ – یا؛ ٦- كاف دوو جار؛ ۷- لام؛ ۸- واو؛ ٩- پاء؛ ۱٠- را.
سێیەم/ ژمارەی پیتەکانی ئەلفوبا (هیجا) ی زمانی عەرەبی لە ئایەتی دووەمدا هاتووە (۱٠) پیتە؛ ۱- فا؛ ۲- صاد؛ ٣- لام سێ جار؛ ٤- را دوو جار؛ ٥- با دوو جار؛ ٦- کاف؛ ۷- واو؛ ۸- ئەلف؛
٩- نون؛ ۱٠ حا.
چوارەم/ ژمارەی پیتەکانی ئەلفوبا (هیجا) ی زمانی عەرەبی لە ئایەتی سێیەمدا هاتووە (۱٠) پیتە؛ ۱- ئەلف سێ جار؛ ۲- نون سێ جار؛ ٣- شین؛ ٤- هەمزە؛ ٥- ها؛ ٦- واو؛ ۷- لام؛ ۸- با؛ ٩- تا؛ ۱٠- را) .
پێنجەم/ زۆرترین پیت کە چەندبارە بووبێتەوە پیتی (ئەلف) ە کە (۱٠) جار دووبارە بووەتەوە.
شەشەم/ ئەو پیتانەی هەریەکەی تەنها یەکجار لە سوورەتەکەدا هاتوون (۱٠) پیتن.
حەوتەم/ پیتی (ر) دەیەم پیتە لە ڕێزبەندی پیتەکانی ئەلفوبای عەرەبی (هیجا) دا.
هەشتەم/ سەرجەم ئەو سوورەتانەی قورئان کە کۆتا ئایەتیان بە پیتی (ر) کۆتایی دێت (۱٠) سوورەتن؛
۱- سوورەتی (مائدە) بە وشەی (قدیر) کۆتایی دێت.
۲- سوورەتی (الحج) بە وشەی (النصیر) کۆتایی دێت.
٣- سوورەتی (لقمان) بە وشەی (خبیر) کۆتایی دێت.
٤- سوورەتی (شوری) بە وشەی (الامور) کۆتایی دێت.
٥- سوورەتی (القمر) بە وشەی (بقدر) کۆتایی دێت.
٦- سوورەتی (الممتحنة) بە وشەی (القبور) کۆتایی دێت.
۷- سوورەتی (القدر) بە وشەی (شهر) کۆتایی دێت.
۸- سوورەتی (العادیات) بە وشەی (لخبیر) کۆتایی دێت.
٩- سوورەتی (العصر) بە وشەی (الصبر) کۆتایی دێت.
۱٠- سوورەتی (الكوثر) بە وشەی
(ابتر) کۆتایی دێت ) .
نۆهەم و کۆتایی/ دووەمین ئایەت کە باس لە قوربانیی ڕۆژی
(نەحر) دەکاتە دەهەمین ڕۆژی مانگی زیلحیجەیە. لە کۆتاییدا دەڵێم بڵێی ئەم هەموو خاڵە هەر بە هەڵکەوت ڕێک کەوتبێتن و ئەم قورئانە نووسینی مرۆڤێک بێت!

ھەواڵی زیاتر