بە كورتی بە كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

پێویستمان بە دەزگای
کارامەی ڕوبەڕوبونەوەی
کارەسات هەیە
ململانێی نێوان سروشت و مرۆڤ هێندەی تەمەنی مرۆڤ کۆنە. لافاو وئاگر و زەوینلـــەرزە و بورکان و تۆفان تەنیا چەند نموونەیەکن. هەر لە کۆنەوە مـــرۆڤ هەوڵیداوە لییان تێبگاو خۆی لـــە زیانەکانی بپارێزێت یان زیان و کاریگەرییە خراپەکانی کەمبکاتەوە. لافاوەکەی هەولێر تەنیا نموونەیەکە. من باســـی هۆکارەکانی لافاوەکە ناکەم چونکە بەشـــێک لـــە هۆکارەکان سروشتین و بەشیکی تریان پەیوەندییان بە چاوچنۆکی و کەمتەرخەمی و ڕەنگە نەشـــارەزاییەوە هەبێت و هیوادارم ئەو لیژنەیەی پێکهێنراوە هێندە ئازا و بەسەلیقە بن هەندێک لە هۆکارە مرۆییەکان بۆ خەڵک ڕوونبکەنەوە. لێـــرەدا ئەمەوێت ئاماژەیەک بە ئاســـت و شـــێوازی ئامادەیی و کارامەیی دەزگاکانی حکومەت بکەم بـــۆ فریاکەوتن و بەدەنگەوەچوونی ئەوانەی لە ئەنجامی ئەمجۆرە کارەساتانەدا تووشی زیان دەبن. یەکێک لەو دەزگایانەی لای ئێمـــە (گوایـــە) تایبەتە بـــەم کارە و ئەو ئەرکەی پێســـپێراوە پێی دەوترێت (بەرگری شارســـتانی). لەگەڵ ڕێزمـــدا بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی لەو بوار ودەزگایەدا کاردەکەن، ئەو دەزگایە بە هیچ شـــێوەیەک، لە ڕووی ڕێکخراوەیی و مرۆیی و کەرەســـە و توانای داراییەوە، لە ئاست ئەو ئەرکە
قورسەدا نییە. خۆشـــبەختانە لافاوەکە لە چاو هەندێک کارەساتی سروشتی تردا بچووک بوو. ئێمە دەبێت توانا و ئامادەیی بەرەنگاربوونەوەی کارەساتی زۆر لەوە گەورەترمان هەبێت. با باسی یەکێک لەو کارەساتە سروشتییانە بکەین. لە 12 تشرینی دوەمی 2017 دا زەویلەرزەیەک لە هەڵەبجە و دەربەندیخان و بەشـــێکی ڕۆژهەڵاتی کوردســـتانی دا کە پلەکەی 7،٣ بوو کە بوە هۆی کوشـــتنی زیاد لە 600 کەس و بریندارکردنی هەزاران. ئەگەر (خوانەکات) زەویلەرزەیەکی گەورەتر و کاریگەرتـــر ڕووبدات، یان بارانێکی زیاتر و بەخوڕتر ڕووبەرێکی گەورەتر لـــەوەی هەولێر بگرێتـــەوە، ئایا ئەندازەیەک لـــە ئامادەکاریمان کردوە تا بتوانین هەر هیچ نەبێت تا هاوکاری دەرەکی دەگات فریاگوزاری ســـەرەکی بگەیەنینـــە لێقەومـــاوان و زیانلێکەوتوان؟ هێندەی من ئـــاگادار بم کاری
زۆرماوە ئەنجامیبدەین تا بگەینە ئەو ئاستە

ھەواڵی زیاتر