فازڵ میرانی
زۆربەی هاوڕان لەگەڵ ئەوەی کە لە مێژووی نوێی سیاسیماندا لە عێراق، بەرهەمی حوکم بەشێوەی گشتی پەیوەستە بە چۆنیەتیی کارکردنت لە ئۆپۆزیسیۆندا.
بەڵام لە قووڵایی و تایبەتمەندیدا، کاری ئۆپۆزیسیۆنی لە گیان و هزر دەبێتەوە، ئەگەر دەستپێشخەر تەنانەت بیرۆکەی نەبێت و پڕۆژەی باشتری پێ نەبێت لەو دەسەڵاتەی هەیە، ئەوەش ناشاردرێتەوە، ئەگەر ببێتە داپۆشەری شتێک یان بکرێتە ئامرازێک بۆ تەنیا گەیشتن بە هەلێک لە وەرگرتنی دەسەڵات یان شتێک لە دەسەڵاتدا.
جیاوازیی کارکردنی نێوان ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات گەورەیە، بەڵام هەردووکیان لە شوێنی خۆیاندا وابەستەن بە ڕێکار و ڕێسای نەگۆڕ، کە هیچیان دەق و نێوەڕۆکی خزمەتی نیشتمانی جێ ناهێڵێت و لێی دوور نییە.
لە ئەزموونی دوور و درێژمان وەکو کوردی ئۆپۆزیسیۆن لە عێراق و لە بەڕێوەبردنی بەشێکی هەرێم و پاشان هەموو هەرێمەکە جگە لەو ناوچانەی دەکەونە چوارچێوەی ماددەی ۱٤۰ی دەستووری ئێستا، لە هەموو قۆناغەکاندا تا ئەوپەری داوای هاوبەشی ڕۆیشتین، قوتابخانەی مەلا مستەفا بارزانی دروشمەکانی ئەوکات بەردەوام ئامادەبوون بەتایبەت لە مەسیرەی ئەوەی ئەوەی گۆڕان لە خەباتکار بۆ بەرپرسیاربوون لەژێر لێپرسینەوەی گەلدا بێت، ئەوەش نموونەی وەرگێڕانی کاری سیاسی بوو بۆ واقیع، ئەزموونەکە نە ئاسان و نە نەرمیش نەبوو، بەڵام ئەستەمیش نەبوو.
ئێستا و پێشتریش هەنگاوی ویستکارانەمان ناوە بۆ هاوسەنگی و بەدواداچوون لە واقیعدا، ئەدای خۆمان لە شکڵ و ناوەڕۆکدا پێداچوونەوەی پێ دا دەکرێت، رێگەمان لە ڕیکلامی سیاسی و بەکاربردەیی و نمایش و گۆڕینەوەی لێدوان گرتووە، بە تێڕوانینی دۆخەکە لە دوای ساڵی ۱۹٥۸وە تاوەکو ۲۰۰۳
بۆ ئەوانەی ڕاستیان دەوێت دەردەکەوێت داكەوتن بۆ ژێرەوە هەبووە و بەردەوامیش بوو کاریگەرییەکی لەسەر چینی ناوەند و ناوەندەکانی خزمەتگوزاری و هەستانەوەی وڵات لەگەڵ بوونی سامانە سرووشتی و مرۆییەکان، هۆکارەکەشی نێوخۆیی بوو زیاتر لەوەی دەرەکی بێت، کێشەکە خۆیی بووە نەک بابەتی، بە کورتی عەقلیەتی جێهێشتن و تاقیکردنەوەی گەل کە نەدەبوو وا بێت، چۆن گەلێکی وەکو عێراق لەسەر ئەوە تاقی دەکرێتەوە لەکاتێکدا لە هەموو شتێکدا فرەیی هەیە.
لەکاتێکدا ئەو وشانە دەنووسم چەند ڕۆژێک لە کۆتایی ساڵ دوورین، لەو ساڵەدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا پاش ئەو ڕووداوە گەورانەی ساڵی ۲۰۱۸ ڕوویان دا و بە هێز وای کرد لایەنە سیاسییەکان گوێ بۆ داوای شەقام ڕابگرن.
ساڵی ۲۰۲۲ دەبێتە ساڵی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، بەشێکی خەڵك لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، بەشێکیان لە کەمپ وخێوەتەکاندا، بەشێکی دیکەش کۆچ دەکەن و ڕێگەی کۆچ دەگرنە بەر، هەندێکی دیکەش دانیشتوون و دۆخەکەیان قبووڵ کردووە و بێ دەنگن، لەگەڵ تکای گۆڕانکاری لە دۆخەکەدا بەرەو باشتر.
ئەو جیلە کە لەچەند ساڵێکدا گەورە دەبێت و کرانەوەی زۆر بە ڕووی زانیارییەکاندا هەیە بۆی، نامۆ دەبێت بۆی گوێی لە بزووتنەوە سیاسیەکان بێت ڕژێمی پێشوو تۆمەتبار بکەن لەکاتێکدا وڵات لە نێو دەردەسەریدایە، سەرەڕای ئەوەی بزووتنەوەکەیان پەرۆش بن لە گۆڕینی دروشمەکانیان بۆ خێر بۆ وڵاتەکە کە شایستەی هەموو شتێکە پاش ئەو خوێن و ئاوارەبوون و بەندکردنەی بینیویەتی. دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن هاوکێشەیەکن ئەگەر ئەنجامەکەی بە هەڵە دەرچێت، دۆخەکە بەجۆرێکی لێ دێت و پێشهاتی وا دێنە پێشەوە کەس ناتوانێ چارەسەری بکات ئێمە بۆ ماوەی چەندین ساڵە لەبەردەم دەرهاوێشتەی ڕژێمی پێشوویین، سێ هۆکار دەخەمەڕوو کە پێشتر پێشبینیمان بۆی کردوو، هۆ و ئەنجام، لەگەڵ بوونی کردار، هەروەها ویستی چارەسەری بۆ ئەو پرسانەی لەبەرچاون، ئەوەش بەم نزیکانە دێتە بەردەممان.
با بیرمان بێ زۆرترین پرسیاری کراو کە مافی ئەوەش هەیە بکرێت ئەوەیە : ۲۰ ساڵ بەس نییە بۆ ڕاستکردەوەی پرۆسە و ڕێڕەوەکە، داوای ساڵێکی خۆش بۆ هەمووان دەکەم.
*سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی
دیموکراتی کوردستان