ماف و ئازادی ئافره ت له بابه ته هه ره گرنگه کانی کۆمه ڵگه یه له سه رتاسه ری جیهان

فەزیلە شۆرش

خراپی دۆخی ئافره ت له زۆربه ی وڵاتانی جیهان وایکرد که ئافره تان بۆ مافی خۆیان ده ست به خه بات و شۆرش بکه ن له ساڵی ۱۹۰۰ ئافره تان له وڵاتانی ئه وروپا و ئه مریکاونیوزله ندا.
ده ستیان به خۆپیشاندان و بزوتنه وه کرد بۆ چاکردنی
دۆخی ئافره ت و وه رگرتنی مافی خۆیان به شێوه یه کی یه کسان له گه ڵ پیاوان وورده وورده توانرا له زۆربه ی وڵاتانی جیهان مافی ئافره ت و کچان به یاسا رێکبخرێ، به ڵام به داخه وه هێشتاش له زۆربه ی وڵاتان مافی ئافره ت هه ر پێشلکراوه بۆیه ماف و ئازادی ئافره تان بابه تێکی گرنگه و، ژماره یه کی زۆر له رێکخراوه و بزوتنه وه ی ئافره تان له سه رمافی ئافره ت کارده كه ن و بگره له وڵاته پێشکه وتووه کانیش توندوتیژییه كی نه رم به رامبه ر ئافره ت ده کرێ و، خۆدزینه وه له جێبه جێکردنی یاسا له م وڵاتانه دیارده یه کی نامۆ نیه، بێگومان بوونی ئه م ژماره زۆره ی رێکخراوه نێوده وڵه تی و لۆکاڵ و بزووتنه وه ی ئافره تان له جیهان بۆ داکۆکیکردن له مافی ئافره ت جه خت له بوونی پێشلکاری له مافی ئافره ت ده کات، ئه م رێکخراوانه پاش خه باتێکی زۆر توانویانه تا راده یه کی باش کاریگه ری باشیان هه بێت بۆ هه موارکردنی یاسا و رێنماییه کان و، به دواداچون بۆئه م خاڵانه بکرێت که مافی ئافره تی لێ پێشلکراوه
له گه ڵ ئه م ده سته به ركردنه ی زۆربه ی مافه کانی ئافره ت،
به ڵام هێشتا نه گه یشتۆته راده ی یه کسانی ته واو بۆیه زۆر له م بزوتنه وانه به ره و فیمینستی رۆیشتون و ده رۆن و داوای یه کسانی ته واو ده كه ن، وه نایانه وێ به هیچ بیانویه ك به تایبه تی بیانووی ره گه زنامه ی مامه ڵه ی جیاوازیان له گه ڵ بکرێت و، ماف و ئازادی ئافره ت بوویته له بابه ته هه ره گرنگه کانی کۆمه ڵگه كان له سه رتاسه ری جیهان، هه ر بۆیه ش خه بات به رده وامه تا یه كسانی و دادپه روه ری له نێوان پیاو و ئافره ت به شێوه یه کی ته واو به ر قه رار ده بێت

ھەواڵی زیاتر