محەمەد شەریف
نەخشەی پێکەوەژیانی بێگەرد
کوردســـتانی باشوور کە کرایتە بەشێك لە عێراق، بە گوێرەی دەســـتووری عێراق و سیســـتەمی فیدراڵی، قەوارەی رامیاریی تایبەتـــی خۆی هەیـــە و بە هەرێمی کوردســـتان ناســـراوە، هەروەها، بە گوێرەی ئەم سیستەمە فدرالییە، هیچ شتێك نییە ئەم کوردســـتانە بە عێراقەوە ببەســـتەوە؛ جگە لە دەستوورە هەمیشەییەکەی نەبێت، بە جۆرێك، هیچ یاسایەکی عێراقی لە کوردستاندا، جێبەجێ ناکرێت؛ مەگەر لە بەرلەمانی کوردستان ڕێـــگای پێ بدرێـــت. لە هەمانکاتدا، ڕێـــگای داوە بە هەرێمی کوردستان دەستووری خۆی هەبێت، بە مەرجێ دژی دەستووری عێراق نەبێت. بەڕاســـتی ئەمە سەیروسەمەرەیەکی دنیایە، کە مللەتێكـــی زڵملێکراوی وەکو کورد، دەریایەک خوێنی دابێ بۆ سەربەخۆیی، سەدان تراجیدی و جینۆسایدی چەشتبێت وەکو ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید و بریندار و بارزانیانی غەدرلێکراوانی قوشـــتەپە، هەمووی، بۆ تروسکێك لە ڕۆناکی؛ کەچی ئەوە نێزیکەی بیســـت ساڵە خاوەنی هەرێمی خۆیەتی، وڵاتانی دنیا، بە ڕێزەکی تایبەتەوە، پێشوازیی لە پێشەواکانیان دەکەن، تازە بەتازە باســـی فەلســـەفەی دەســـتوور دەکەین، کەچی، هێچ دیبەیتیکی فەلسەفییش کە تەنیا دەمەتەقێیەکی تیۆرییە، نابێتە خاوەنی چارەسەری کردەیی. دەستوور بریتییە لە و پایانەی بنەڕەتین بۆ ڕێکخســـتنی کۆمەڵگایەکی سیاسی، کە بەرجەســـتە دەبێت لەوانە: سیســـتەمی وڵات، مافەکان و ئازادیەکانی هاووڵاتییان، چۆنیەتی و میکانیزمی دەسەڵاتەکان و پەیکەری حوکمڕانی. بێگومان داڕشـــتنی دەستوور جیاوازە لە داڕشتنی یاسای عادی، چونکە دەشێت لە دەقەکانی یاسادا تەمومژ هەبێت (غموض)، بەتایبەت لە یاســـای شارســـتانی (مدني)؛ بۆ ئەوەی، لە شـــرۆڤەی دەقەکان، دەســـتی دادوەر بە بەستراوەیی نەمێنێتەوە؛ کەچی دەقەکانی دەستوور دەبێت ڕوون و شـــەفاف بن، قابلی فرەبۆچـــوون نەبن، وەکو دەڵێن (عێـــراق وڵاتێکە فرەنەتەوە و ئایینـــە)م٣ یان (عێراقییەکان هەموویـــان یەکســـانن)م14. بۆیـــەش، دەســـتوور چەترێکە
گەرەنتییە بۆ پێکەوەژیانی بێگەرد