م.سه‌ردار عبدالرحمن
چه‌مكى ژینگه: –
ژینگه له‌رۆژگارى ئه‌مرۆماندا بۆته چه‌مكێكى باو له زۆربه‌ى ناوه‌نده‌كانى تویژینه‌وه‌كانى زانستى و ئه‌كادیمه سیاسیه‌كانى جیهانى ئه‌مرۆماندا. ماناكه‌ى گوزارشت له په‌یوه‌ندى نێوان خۆیى و به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ى ده‌كات. ئاشكرایه ئه‌مرۆ جیهان رووبه‌رووى گرفتێكى گه‌وره‌ى ژینگه‌یى بۆته‌وه‌و سه‌رجه‌م ناوه‌نده ئه‌كادیمى و زانستى و توێژینه‌وه‌كانى جیهانى بۆ لاى خۆى راكێشاوه و هۆكاره‌كان و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو. وه هه‌روه‌ها سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش میكانیزمه‌كانى چۆنیه‌تى پاراستنى ژینگه‌ى سروشتى ئه‌مرۆ بۆته چه‌مكێكى باو له زۆربه‌ى ناوه‌نده‌كانى تویژینه‌وه‌كانى زانستى و ئه‌كادیمه سیاسیه‌كانى جیهانى ئه‌مرۆماندا.
گرنگیدان به‌په‌روه‌رده‌ى ژینگه‌ى له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندندا:-
بۆیه لێره‌دا پێویسته هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه بتوانین كارنامه‌ى ژیانى خۆمان جارێكى تر دابرێژینه‌وه و بۆ جارێكى تر خۆشه‌ویستى ژینگه‌و سروشت بكه‌ینه كارنامه‌ى كاره گرنگه‌كانى خۆمان بۆ پاراستنى ئه‌و زه‌ویه‌ى كه تاكه هه‌ساره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆره ژیانى تێدا به‌دى هاتووه.بۆیه پێویسته جارێكى تر هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانمان بخه‌ینه گه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ى كه مرۆڤ به‌ژینگه شاد بكه‌ینه‌وه تاوه‌كو كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى چاوه‌روان نه‌كراو رووبه‌رووى ئه‌م هه‌ساره قه‌شه‌نگه نه‌بۆته‌وه.چونكه ئه‌وكات هیچ هێزێك ناتوانێت به‌رى لێ بگرێت.چونكه ئه‌وه خۆمانین وامان كردووه كه‌ئه‌م كاره‌ساته‌یه بخوڵقێنین له‌ئه‌نجامى به‌هه‌ڵه سوود وه‌رگرتن له زه‌وى. ئه‌وكاته‌ش ده‌بینه مرۆڤێكى نه‌فره‌ت لێكراو له‌لایه‌ن نه‌وه‌كانى دوارۆژمان.
بۆیه پێویسته هاوسه‌نگى بۆ ژینگه‌و مرۆڤ بگه‌رێینینه‌وه. و به‌یه‌كیان ئاشت بكه‌ینه‌وه.چونكه وه‌كو ده‌بینین ئێستا بۆشایه‌كى فروان هه‌یه له‌نێوان مرۆڤ و ژینگه‌كه‌ى وه‌هه‌روه‌ها هه‌موومان هاوكێشه‌ى خۆمان لێ تێكچووه و نازانین له كوێوه ده‌ست به‌كاره‌كان بكه‌ین.خۆشه‌ویستى ژینگه‌ش له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه بتوانین ره‌گه‌زه‌كانى ژیان كه‌بریتین له (ئاو و هه‌وا و خۆراك(خاك) بپارێزین و له‌چوارچێوه‌ى كارنامه‌یه‌كى گرنگ و له‌به‌رچاوگرتن یاساكانى پاراستنى ژینگه هه‌نگاوى جدى بۆ بهاویژرێت و فه‌لسه‌فه‌ى خویندن به‌شێوه‌یه‌ك دابڕ‌ێژین كه نه‌وه‌ى ئیستا‌و ئاینده ژینگه‌ى خۆى خۆش بوێت و به‌هه‌ندى وه‌ربگرێت و كارى له‌سه‌ر پاراستنى بكات ، وه‌یان خوێندكاران گۆش بكرین به‌چالاكى ژینگه‌یى هه‌فتانه له‌سنوورى قوتابخانةكةي خۆیدا له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌مانه‌شدا مانگانه یان وه‌رزانه سیمینارێكى زانستى له قوتابخانةكان بكرێت كه‌تێدا هه‌موو قوتابيان به‌شدارى بكه‌ن كه‌تێدا مه‌ترسیه‌كانى پیس بوونى ژینكه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر مرۆڤ ڕوون بكرێته‌وه..چونكه ئایا ئه‌گه‌ر ژینگه‌كه‌مان رووبه‌رووى كاره‌ساتێكى چاوه‌روان نه‌كراو هات چ هێزێك ده‌توانێت به‌رى بگرێت وه‌یان چ شتێك له‌تواناى مرۆڤایه‌تى دایه كه‌هه‌نگاوى بۆ بهاوێژێت.بۆیه پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى به‌ر له‌روودانى كاره‌ساته چاوه‌روان نه‌كراوه‌كه په‌یمانى خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ سروشتى زه‌وى.جارێكى تر ژینگه خۆشه‌ویست بكه‌نه‌وه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه چونكه ئاشكرایه ( ئه‌قل و جه‌سته‌ى ته‌ندروست له ژینگه‌یه‌كى پاكه‌وه به‌رجه‌سته ئه‌بێت). وه‌هه‌روه‌ها مرۆڤ خودى خۆى به‌پرسه له پیسكردنى ژینگه له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر خودى خۆشى پارێزه‌ریه‌تى، زۆربه‌ى لێكۆله‌ره‌وان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌موو زیننده‌وه‌ران ژینگه‌پارێزن جگه له مرۆڤ. مرۆڤ له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كاندا زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى ژینگه‌ى سروشتى به‌پیرۆز داده‌نا ئه‌مه سه‌ربارى دواكه‌وتووى قۆناغى ئه‌م سه‌ره‌دامه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكى پێشكه‌وتنى گه‌وره‌دایه به‌سوود وه‌رگرتن له وویران بوونى ژینگه‌كه‌ى كه‌چى هه‌موو هه‌وڵه‌كانى دژ به سروشته‌كه‌ى خۆیه‌تى.