ئاگری بێ دووکەڵ

حەمە سەعیدحەسەن

ساڵانە دوو سەد تا سێ سەد نووسەر بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێڵ دەپاڵێورێن، لە ئەپریلدا نزیکەی بیست کەسێکیان دەمێننەوە، دواتر دەبنە پێنج پاڵێوراو. ســـاڵانێکە ئەکادیمیا پێناســـەی ئەدەبی بەرفراوانتر کردووە، ئەوە بۆیە 2015 سڤێتلانا ئالێکسیڤیچ کە زیاتر ڕۆژمانەنووس بوو، وەک لەوەی ئەدیب بێت، بە خەڵاتی نۆبێل شـــاد بوو، 2016یش بە (بۆب دیلان)یان بەخشـــرا کە تێکستی ســـترانی دەنووســـی. ئەکادیمیا لە هەموو دونیادا شـــارەزای هەیە کە پشت بـــە ڕاپۆرتەکانیان دەبەســـتێت، ئاخر خۆ ئەندامانی هەمـــوو زمانێک نازانن.”
(ئەندێش ئۆڵسۆن)ی ئەندامی ئەکادیمیای سوێد وای گوت.
ئەدەب چییە؟ وەڵامدانەوەی پرســـیاری وا، کۆڵێک سەختە. ئەدەب دونیا کۆ دەکاتـــەوە، ئاخر دەگاتە لای هەموو مرۆڤایەتـــی، ئاخر پرۆژەیەکە بۆ ڕۆنانی پێوەندیـــی لە نێوان تاکەکانی دونیادا، هۆکارێکە بۆ گۆڕانکاری و ئامرازێکە بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانی. ئەوە زۆر گرنگە کە ئەدەب خەڵکانی سەر بە نەتەوە، ڕەگـــەز، کولتوور و ئایینی جیـــاواز کۆ دەکاتەوە. لە ئەدەبدا خۆشەویســـتی بەســـەر ڕقدا ســـەردەکەوێت و هاوســـۆزی و هاوکاری جێ بە دوژمنایەتی و توندڕۆیی لەق دەکەن. مرۆڤایەتی لەســـەر یەک هەسارە دەژی، مەترسییەکان ڕووبەڕووی هەمووان دەبنەوە، چارەســـەر نە لای توندڕۆییی ئایینییە، نە لەکن تەنگەنەزەریی نەتەوەیی، ئەوە ئەدەبە مەل ئاســـا ســـنوورەکان دەبەزێنێت و گـــوێ بە جیاوازییەکان نادات. ئایین و ئایدۆلۆجیا لێ ناگەرێن ڕەخنەگرانە بیر بکەینـــەوە و ئەم هان دەدەن بە گژ ئەوی دیدا بچێتەوە، ئەوە ئەدەبە پەیامی
ئەڤینی پێیە و بە یەکسانی سەرنجی مرۆڤایەتی دەدات.
(ئالان فینکلکروت)ی ئەندامی ئەکادیمیای فەرەنســـا، لە دوا کتێبیدا کە ناوی نـــاوە: (لەدوای ئەدەبـــەوە،) لە ئاکارەکانی ئەم ســـەردەمە بێزارە و دەڵێت: “خۆری تێڕوانینی ئەدەبی بۆ دونیا ئاوا بووە، ئاخر ئەو ئەدەبەی کە جوانترین هەڵاتنە، کە سانسۆرە بەسەر یەقینەوە، کە دژی دروشمبازی و پەراوێزخستنی ئـــەوی دیکەیە و تـــاک بۆ بیرکردنەوە هان دەدات، لە ئـــارادا نەماوە.” میلان کوندێرا دەیگوت: “پەردەیەکی ئەفسووناوی کە لە ئەفسانە چێ کرابوو، بەری چاوی دونیای گرتبوو، ســـێرڤانتس دۆن کیخۆتـــەی بۆ نارد، لەتوپەتی کرد.” دیموکراتی لە فەرەنســـا ئەو کاتە گەشـــەی سەند کە سەردەمی زێڕینی ڕۆمان بوو، ئاخر ڕۆمان وەک تاک ســـەرنجی کەسەکان دەدات، بە چاوپۆشین لەوەی
سەر بە کام ئایین، نەتەوە، وەڵات یان ڕەگەزن.
ئالان فینکلکـــروت دەبێژێت: “ناڵێم ئەدەب بە تەواوی بە وشکەســـاڵیدا ڕەت دەبێت، ئاخر هێشـــتا داهێنەر شک دەبەین، بەڵام شاکارێکی وەکوو: (پەڵەی شەرمەزاریی مرۆڤ) کە فیلیپ ڕۆس نووسیویەتی و لە دونیادا دەنگی دایەوە، هیچ کاریگەرییەکی بەجێ نەهێشـــت، ئەگەرنا ســـتەمکاری بـــەو زەقییە هەر بـــەردەوام نەدەبوو. بۆ ئەوە بەڕێوەین، ئـــەدەب گەمەکە بدۆڕێنیت و خەڵکە
ڕەسەنە ئەدەبدۆستەکە نیشتمان بۆ بێگانەی دژەئەدەب بەجێ بهێڵن

ھەواڵی زیاتر