ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف


ێشکەوتنی شارستانییەت

و دواکەوتنی ڕەوشت
دەمێکە هاوســـەنگی پێشکەوتنی شارســـتانییەت و دواکەوتنی ڕەوشت بووەتـــە بابەتـــی لێکۆلینەوە و سەرســـوڕمان، بۆ دەبێت پێشـــکەوتنی شارســـتانییەت، کە بناغەکەی پەیوەستە بە بەکارهینانی هزر و هۆش و لێکۆڵینەوەی زانستی و کەڵک وەرگرتن لە تاقیکردنەوەکان، تا ژیانی تاک و هامووشـــۆی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان پێش بخات، بۆ دەبێت ئەمە لەگەڵ
بێڕەوشتی و بێمۆراڵی مرۆڤایەتی هاوتەریب بێت؟ هیچ لۆجیکێک نییە بیسەلمێنی، کە پێشکەوتنی ماددی، دژی پێشکەوتنی ڕۆحی و ڕەوشـــتیە، یا خۆ پێکەوە ناگونجێن؛ لەکاتێکدا کە هەردووکیان خودی ئادەمیزاد پێک دەهێنن. ئەوەی لای من سەیرە کە فەیلەسووفەکی ناوداری وەکو رۆسۆ خاوەنی ئەم هاوسەنگییەیە، کە ئەگەر شارستانییەت پێـــش کەوت ڕەوشـــت دوا دەکەوی. پاساوەکەشـــی ئەوەیە کە دەڵێت: “فەلسەفە و ڕەوشت پێکەوە ناگونجین”،. لە ســـاڵی 1747 ئەکادیمیای دیجون پێشبڕکێیەکی لە نێوان نووسەران و بیرمەنـــدان ئەنجـــام دا تا ئەم پرســـیارەی خـــوارەوە وەڵام بدەنەوە: (ئایا پێشـــکەوتنی زانســـتەکان و هونەرەکان بووەتە هۆی بێڕەوشتی یا چاککردنی ڕەوشـــت) . پاداشـــت بۆ چاکترین وەڵام دانرابوو، ڕۆسۆ ئەو پاداشـــتەی وەرگرت؛ چونکە لە وەڵامی پسیارەکە نووسیبوی:سەقافەت و ڕۆشـــەنبیری نزیكترە لە شـــەڕانگێزی تاکو چاکە. بـــەو واتەیەی کە ڕۆشەنبیری، بەرهەمەکەی شەڕە زیاتر لە وەی چاکە بێت. لـــە وانەیە، ئەم بۆچوونەی ڕۆســـۆ کە، لە کاتی خویدا پەســـند کراو و پاداشـــتی لەســـەر وەرگرت، لەگۆشـــە نیگایەکی تایبەتی زەمانی خۆیدا بووبێت؛ ئەگینا لە گەڵ لۆجیکی شارســـتانییەت و ڕۆشەنبیری، کەبناغە بنەڕەتییەکەیان یاســـایە، بە ڕەهایی ناگونجێت؛ لۆجیك دەیســـەڵمێنی کە ناکرێت بەبێ چوار چێوەیەکی دەســـتووری و یاسایی، شارستانییەت پێشـــکەوێت، بەڵگەنەویستیشـــە کە دابونەریت و رەوشـــت سەرچاوەی دەســـتوور و یاســـانە؛ بەو واتایەی، وەکو یاساناســـان دەڵێن:” ئەگەر ویستی گشتی (الارادە العامە) بە زەروورەتی زانی: ڕەوشتێکی دیاریکراو لەبازنەی ڕێپێدراو ( غیر ملزم) بکرێتە یاسا (ملزم)، دەسەڵاتی یاسادانان ئەنجامی دەدا. تێبینەکەی ڕۆسۆ، لە زەمانی خۆی، لەوانەیە، لەپێش چاوی ئێمە ڕۆناکتر بێت؛ چونکە شارســـتانییەتەکەی ئەو زەمانە لەگەڵ زەمانی ئەو، بەراورد ناکرێ؛ هەروەها دوواکەوتنی یا رووخانی ڕەوشـــت نەبێت، وەکو ئەوەی قەومـــا لـــە ڤاتیکان؛ بەڵام بە هیچ شـــێوەیەك هۆ و هۆســـاز نیه (علە
ومعلول)، . حەز و ویستی ئادەمیزاد هۆی بەد ڕەوشتییە ( غریز

ھەواڵی زیاتر