چەمکی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان

مه رزیه خالید

توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بە مانای ھەرجۆرە زەبرو کاردانەوەیەکی جەستەیی،زارەکی، دەرونی، سێکسی و ھەروەھا مەعنەوی دێت کەلەلایەن کەسێکەوە بەرامبەر بە ئافرەت ئەنجام دەدرێت، سەرەنجام دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئازارگەیاندن بە ئافرەت و لە ژێر ھەرناونیشانێکدا بێت. ئافرەت کێیە؟ واتا مرۆڤ،دایک، ھاوڕێ، ھاوژین،ھەروەھا دیوەکەی تری بەردەوام بونی ژیانی مرۆڤایەتیە بە شێوازە دروستەکەی توندوتیژی ھەڵگری پێناسەی جیاوازە خۆی لە چەندین کاری جیاوازدا دەبینێتەوە کە لەلایەن کۆمەڵگاو خێزانەوە بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدرێت، بەڵام دیارترین پێناسەی توندوتیژی بریتیە لە، ھەرکردەوەیەک ببێتە ھۆی ئازاردانی جەستەیی یاخود دەرونی ژنان دەچێتە چوارچێوەی توندوتیژی.
بە درێژایی مێژوو لە کۆمەڵگا جیاوازەکاندا ژنان بە شێوازی جیاجیا ڕوبەڕوی توندوتیژی بونەتەوە لەلایەن خێزان و کۆمەڵگەوە لەوانە ( ئازاردانی جەستەیی،دەستدرێژی سێکسی، بەزۆر بە شودان، ھاوسەرگیری پێشوەخت،خەتەنەکردنی کچان،
بازرگانیکردن بە کچان و ژنانەوە ھتد.)
ئەو وڵاتانەی زۆرترین توندوتیژی دژ بە ژنان تێدا یەنجام دەدرێت لە سالی ۲۰١٦دا رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ریزبەندی ئەو وڵاتانەیان بڵاوکردەوە کە زۆرترین توندوتیژیان تێدا ئەنجام دەدرێت کە بریتین لە: ئەفغانستان :وڵاتی ئەفغانستان ریزبەندی یەکەمی لە لیستی ئەو وڵاتانەدا گرتوە کە زۆرترین توندوتیژی دژی ژنان تێدا ئەنجام دەدرێت، کۆڵۆمبیا: لە وڵاتی کۆلۆمبیا شەش رۆژ جارێک ژنێک لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت.
عێراق : وڵاتی عێراق بەھۆی ناجێگیری باری ئەمنی و خراپی دۆخی سیاسی یەکێکە لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی توندوتیژئ دژی ژنان تێدا ئەنجامدەدرێت، لەو وڵاتەدا ھاوسەرگیری پێشوەخت،ھاوسەرگیری بە زۆر و بازرگانی کردن بە کچان و ژنان رێژەیەکی بەرز تۆماردەکرێت.
لیبیا: ژنان لە وڵاتی لیبیادا روبەروی ئازاردان دەبنەوە لە ناو خێزاندا لە ۲۰%ی ژنان و کچان رووبەرووی دەستدرێژی دەبنەوە لە ٥% روبەروی ناچار بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەکرێن.ھەروەھا وڵاتانی(مالی،میانمار، سۆمال،باشوری سودان،ھەرێمی دارفور،سوریا و یەمەن)لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین رێژەی توندەتیژیان
تێدا ئەنجام دەدرێت

ھەواڵی زیاتر