توندوتیژی دژ بە ئافرەتان كێشەیەكی كۆمەڵایەتیە پێش ئەوەی ببێتە كێشەیەكی تاكی

فەزیلە شۆرش

له ساڵی ۲۰۲۰ که که ره نتینه ی کۆرۆنا له وڵاتانی ئه وروپا ده ستی پێکرد، توندوتیژیش دژ به ئافره ت نزیکه ی له سه دا ده زیادی کرد، توندوتیژی جەسته یی و دەرونی و سێکسی و ئابوری و ئیهمالکردن، ھۆکاره کانی زۆرن، به ڵام ھه ست به بێزاری و نه چونه ده ره وه و بێده سه ڵاتی به رامبه ر په تای کۆرۆنا و ئاگاداری ھه موو وورده کارییه کانی ژیانی یه کتربوون وایکرد ھه ڵچوون به رامبه ر یه کتر زیاتر بێت و توندوتیژیشی لێی بکه وێت.
بۆ به ھانا ھاتنی زۆرترین که س ده ستیان کرد به که مپینه کانی ھۆشیاری و زیاد کردنی ھێڵی ته له فۆنی گه رم به خۆرایی، وه له پاڵ ئه مه ش دانانی وشه ی تایبه ت وه ك کۆد به ئاگاداری دکتۆره کان و په ره رستیاره کان و ده رمانسازه کان، بۆئه وه ی ئافره ت بتوانێت به ئاسانی بێ ئه وه ی ھاوسه ره كه ی ئاگاداربێت که له لای دکتۆر یان له دهرمانخانه بێت ئه گه ر رھاوسه ره كه ی له گه ڵیشی بێت ئه م ووشه یه بڵێ ئه و کارمه نده گوێی له م ووشه یه ده بێت، ھه ڵده ستێ به ئاگادارکردنی پۆلیس و حاله تێکی توندوتیژی تۆمار ده کات له لای پۆلیس و زانیارییه کانی ئه و ئافره ته له دکتۆر وه یان ده رمانخانه که وه بۆ پۆلیس ره وانه ده کرێ.
پۆلیسیش ده مو دهست ده گاته لای ئه و ئافرهته ی که توندوتیژی به رامبه ر کراوه و ده ست ده کات به رێکاری پاراستنی ئه م ئافره ته و دوورخستنه وه ی له مه ترسی ته شه نه سه ندنی کێشه که.
به داخه وه له کوردستانیش وه ك ئه م وڵاتانه توندوتیژی ھه بوه و ھه یه و زۆریش بووه، ھیوادارین به ره نگاربوونه ی ته نها ١٦ رۆژهکه ی ھه ڵمه تی به ره نگاربوونه وه ی توندوتیژی نه بێت به ڵکو به رده وام بێت چونکه توندوتیژی دژ به ئافره تان کێشه یه کی کۆمه ڵایه تیه پێش ئه وه ی ببێته کێشه یه کی تاکی

ھەواڵی زیاتر