بە كورتی بە كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

سینگاپۆر وەک مۆدێلێکی سەرکەتوو
لە کاتی دیـــداری بەڕێز مەســـرور بارزانی ســـەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردســـتان لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بەرگری سینگاپۆر لە میانـــەی کۆڕبەندی دایەلۆگی مەیامە لە 21 تشـــرینی دوەمی ڕابردودا، بەڕێزیان ئاماژەیان بەوەدا دەکرێت ئەزموونی سەنگاپۆر وەک مۆدێلێکی
سەرکەوتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان سوودی لێوەربگیرێت. ئەم وڵاتە لە ماوەیەکی کەمدا لە بوارە جیاجیاکانی پەرەپێدانی ژێرخانی فیزیکی و مرۆیی و کۆمەڵایەتی و زانســـتی هیندە پێشکەوت کە لە زۆر
ڕوەوە پێش وڵاتانی پەرەسەندوو کەوتەوە.
سینگاپۆر (سینگاپۆرە) دەکەوێتە خوارووی ئاسیا، ڕوبەرەکەی 7٣0 کم و ٪25 ی ئەم ڕووبەرەش لە ئەنجامی پڕکردنەوەی دەریا دروســـتبوە و دانیشـــتوانی کەمتر لە 6 ملیۆن کەسن. پێشتر کۆلۆنی بەریتانیا بوە و لە ساڵی 1965 سەربەخۆیی وەرگرتوە. دانیشتوانەکەی لە چینی و مالی و هیندی پێکهاتوە و چوار زمانی فەرمی هەیە. ئاینی دانیشـــتوانەکەی
بریتییە لە کۆنفۆشیزم و ئیسلام و هێندۆیزم بودیزم و کریستیانەتی.
ســـینگاپۆر لە ماوەی 56 ســـاڵدا بوە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیهان و یەکێک لە پڵنگەکانی ئاسیا لە رووی پەرەپێدان و گەشەکردنی ئابوورییەوە. لە ســـاڵی 2021 دا سەنگاپوور لە پێوەری ئازادی ئابووری جیهاندا یەکەم بوو. بە پیی داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2020 دا ســـامانی ئابووری بۆ تاک (GDP Per Capita) لە ســـینگاپۆر 60 هـــەزار دۆلار بوە لـــە کاتێکدا لە بەریتانیا 40 هەزار و لە ئەفغانســـتان 500 دۆلار و لـــە عێراق 4 هەزار دۆلار بوە. بە پێی پێوەری پەرەپێدانی مرۆیی (Human Development Index-UNDP) ســـالانەی نەتەوە یەکگرتوەکان، ســـینگاپۆر ژمارە 11 یە لە کتێکدا بەریتانیا ژمارە 1٣ و
ئەمەریکا 17.
هەرچەندە ســـیتەمی سیاسی پەرلەمانی و فرە حیزبییە، بەڵام لە ساڵی 1959ەوە حیزبی (PAP) هەڵبژاردنەکانی بردۆتەوە و سەرۆکەکەی کە (لی کوان یو) بوو تا ســـاڵی 1990 سەرۆک وەزیران بوو. ئەم سەرۆکە
باوکی دامەزرێنەری سینگاپۆری ئەمڕۆیە

ھەواڵی زیاتر