ڕاستەڕێ

محەمەد شەریف

ڕاست گۆیی
نەحوییەکان دەڵێن ئاخافتن دەشـــێت ڕاست بێت دەگونجێت کـــەدرۆش بیت؛ چونکە قســـە ئەگەر لە گـــەڵ ڕووداو ڕێک و ڕاست بوو ئەو ئاخافتنە ڕاستە، ئەگەریش یەکیان نەگرتەوە و وانەبوو دیارە کە درۆیە. کەسێك کە فەرمانێك دەردەکات، یان ئارەزووی شـــتێك یا کارێك دەکات، بێگومان، کەس ناتوانێ پێ بلێـــت: “تۆ درۆت کرد”؛ چونکە لەم جۆرە قســـانەی کە فەرمانن یان ئارەزووی مرۆڤن، ڕووداویان تێدانییە، هەر خودی
کەسەکەیەو چ کەسی دیکەی لە گەڵ نییە. پێشەکی تیورەکەی هیگلیش لەم هزرە هەڵقولاوە، هەر هزرێك دژی خۆی هەیە. بێ هەماهەنگی تاکەکان وبێ یەکترناســـین، ژیان ناچیتە ســـەر، ئەوەش پێویســـتی بە ڕاستگۆیی هەیە، چونکـــە ڕاســـتی بناغەی متمانەیـــە؛ بۆیـــە بەرزترین بەهای ئەخلاقی، ڕاســـت گۆییە، بەبێ ڕاســـتگۆیی تاکی بونیاتنەر و کۆمەلگای ڕاستە قینە، هیچ مانایەکیان نامینێت! ئەوە ڕاســـتگۆییە بووەتە بەردی بناغەی پێشکەوتنی وڵاتانی ڕۆژئاوا، کە ئەمەش بە پێچەوانەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامییە؛ کەچی، لە ئایینی ئیســـلام بترازیت، هیـــچ کلتوور و ئاینێك گرنگی بەڕاستگۆیی نەداوە؛ ئەوەتا لە ئاینی ئیسلامدا هاتووە کە دەڵێت: “دەشـــێ تاکی موسڵمان هەر گوناهێك بکات جگە لـــە درۆ کردن؛ درۆش بەرەهایی نەفرەتی لێکراوە ( لعنە الله علی الکاذبین) . هەروەها ســـەدان لـــە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، ئاماژە بە گرنگی پەیمان و پابەند بوون پێیەوە، دراوە. ( الذین یوفون بعهد الله ولا ینقضون المیثاق ) سورە الرعد 20. دەڵین زانای گەورەی کریســـتیان “توماس ئەکویناس” 1225 ز، زۆر خـــۆش باوەڕبووە؛ جارێك قەشـــەکان بانگیان کرد و پێیـــان گـــوت: “وەرە، دەرەوە، ببینە ئەم هەمـــوو مانگایانە وا بە ئاســـمانەوەن دەفـــڕن! ئەویش بە پەڕۆشـــەوە چوو و تەماشای كرد، بەڵام بەدرۆی نەخستنەوە! قەشەکان دەستیان کـــرد بە گالتەپێکردنی و لێیان پرســـی، کە چۆن باوەڕی بەم هەڵبەســـتەیەدا هات! بـــەڵام لەوەڵامیاندا، ئەکویناســـی زانا فەرمووی: “لای من باوەڕبکەم کە مانگایەکان دەفڕن، ئاسانترە
لەوەی باوەڕبکەم ئەم هەموو قەشەیە درۆ دەکەن”

ھەواڵی زیاتر