گەندەڵی ھزری ..

عارف روشدی

گەندەڵکارانی دژ بە هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمانی لە شاری سلێمانیی وڵاتپارێزدا، سواری شەپوڵی خواستێکی رەوای قوتابی و خوێندکاران بوونەتەوە، بە فەرمانی ڕاستەخۆی ئاغاکانیان نوکەرایەتیی نزم و قێزوەنیان لە کردەوەیەکی بێسنووری داڕمانی ئەخلاقیدا بەرامبەر بە ئاڵای پیروزی گەلەکەمان خۆیان نمایش کرد. دوای ئەوەی لەسەر ئاستی فەرمی و میڵیدا بە توندترین شێوە شەرمەزار کران، نوکەرە گەندەڵکارەكانی قەڵەمبەدەست وەک هەوڵێکی نەزوکی پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە، کەوتنە هۆنینەوەی بەیت و بالۆرەی بێئەرزش وەک دەڵێن سووکایەتییەکە هی ساڵێک لەمەوبەر بووە؟ لێرەدا نقومبوونیان لە گەندەڵیی هزری و مۆراڵیدا بە رۆشنی بەدیار دەکەوێت!!!، ئەم خوخزاندنەی نێو خۆپێشاندەرە قوتابییەکاندا، بەشێکی دیکەی پیلانە نەگریسەکەیانە دژ بە ئیرادەی خەڵکی کوردوستان و حکومڕانییەکەی. بە دڵنیاییەوە ئەم هەوڵەشیان وەکو هەوڵەکانی ڕابردوویان زبندەبەچاڵ دەکرێت و، رێڕەوی چەسپاندنی پرنسیپی پیروزی خۆشەویستی گەل و نیشتمان و بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێزتر لە نێوان کۆمەڵانی خەڵک و حکوومەتدا لە درەوشانەوەدا دەبێت و، هەروەها دامودەزگا حکوومییەکان لەوپەڕی دڵسوزی و خەمخوریدا وەڵامدەری ئەرێنیی خواستە رەواکانی خەڵکدا دەبن. لە کوتاییدا دەڵیم گەندەڵکاری هزری سەرچاوەی هەمو جۆرە گەندەڵییەکانی دیكەیە.

ھەواڵی زیاتر