وشە وای گوت

د.سالار عوسمان

ھاوڕێ ئەوجا ڕێ !..
بەشی شەشەم و دوماهی
لە پێنج بەشـــی پێشوودا بابەتگەلی زۆرمان باسکرد، لەوانە: (خراپیی بەینی کورد و ســـیاحەت، هۆکارەکەیش بریتیە لە ئازادی و تێگەیشتن لە ئازادی، خراپی ســـیاحەتی نێوخۆیی، ســـیاحەت ناونیشانە، هاوڕێ ئەوجا ڕێ، لە ســـیاحەتدا پێویســـتە چی بکەیت، سیاحەت لە ناوخۆ، ســـیاحەت لە دەرەوە، سیاحەت حەز و چێژە و، دوما بەشیش باسمان لەوە کرد، کە ســـیاحەت بۆ ئێمەی کورد دەگەڵ خۆشی، چەردێک لە
خەم و خەفەتیشە !).
لە تێکڕای ئەو باســـانەدا مەبەستمان ئەوە بوو، باسی ئەوە بکەین،کە سەفەر و سیاحەت و بگرە سەردانێکی سادەیش بۆ ماڵە خزمێک پلان و ئارمانج و پێویســـتییە، بەشێکە لە ژیان و دەبێ هەموومان، تایبەت لایەنـــە پێوەنددارەکان، کـــە دیارە هەر تەنێ وەزارەتی شـــارەوانی و گەشـــوگوزار نییە و وەزارەت، فەرمانگە، ئـــۆرگان، دەزگا و مینبەری
تریش لێی بەرپرسن، قۆڵی کاری لێ هەڵکەین و بیکەین بە کولتوور.
پێش ئـــەوەی شـــوێنە گەشـــتیارییەکانمان ڕێککەیـــن و ڕێکخەین و پاککەینەوە، کـــە هەندێکیان بەداخەوە لە زبڵخانە دەچن و لە بینینیا مرۆڤ شـــەرم دایدەگرێت و تەریق دەبێتەوە!..، دەبێ مێشکمان، هزر و ڕوانینمان پاک بکەینەوە، دەبێ بە پێناســـە ســـەرەتاییەکانی ژیان، مرۆڤ، ئازادی، مـــاف و چێژوەرگرتن لە ژیان دابێینەوە و ئیتر هێدی هێدی دەست پێ بکەینەوە، وەک ئەوەی قەدەری کورد هەر ئەوە بێت دەست پێ بکاتەوە، دەست بە ســـادەترین ڕستە بکاتەوە، سادەترین پێناســـەی ژیان، ماف، هەقی ئازادی و تەنانەت هەقی پێکەنین!.. لە کوردســـتان خەڵکێکی ئەوەندە تاریکبیـــر و تاریکبین هەن، کە ئەگەر بۆیان بلوێ و بۆیان بڕەخسێ و دەستیان بڕوا پێکەنین لە کچەکانمان حەرام دەکەن، دەقە خەیاڵییەکانیشـــمان سندم دەکەن، تەنانەت دێنە نێو خەونیشـــمانەوە، بۆیە دەبێ بـــەر لە هەر هەنگاوێک هزرەکان پاک بکرێنەوە، ئاخر ئەگەر هزر، پۆخڵ و پیس نەبێت، کابرای هزرپیس بۆ ئاڵای پیرۆزی کوردستانی پێ پەڕۆیە، دادەی دەست بە ئاڵتوونی فوول ماکیاژ بۆ ژینگە پیس دەکات و، ئەرێ مامۆســـتای تووڕەیش، کە هەر دەڵێی لە شەڕ هاتۆتەوە، بۆ ڕێ لە میوزیک دەگرێت و لە بری لەفزی شـــیرین و شەکەربار، ئەو هەموو جنێوە چییە لە زاری پیسیا دێتەدەر !.. بەڵێ، بۆ ســـیاحەتی باش و بەمانا فراوانەکەیشی بۆ ژیانی باش، پێویســـتمان بە دوو هەنگاوە پێکەوە، بـــەڵام پێکەوە، ئەویش: (هزر و بنیاتنـــان)، ئەگەر ئەوەمان نەکرد، نابینـــە خاوەن ژیانێکی باش و
لەگەڵیشیدا نابینە خاوەن سیاحەتێکی باش !.

ھەواڵی زیاتر