بۆچی مەسرور بارزانی خرایە پێش وەزیری دەرەوەی ئێراق؟

مەشخەڵ كەوڵۆسی

هیچ نكولی لەوڕاستییە ناكرێت كە كورد خاوەنی ئەزمونێكی زۆر نیە لە بواری دیپلۆماسیەت دا، چونكە خاوەنی دەوڵەتی خۆی نەبووەو نەیتوانیوە بەشداربێت لە مەحفەلە نێودەوڵەتییەكاندا. ئینجا لەبەر ئەوەی لەپاڵ پڕنسیپەكاندا، دیپلۆماسیەتیش شارەزایی كەڵەكەبوو “خبرە متراكمە”یە، ئیدی پێویستە لەپاڵ بوارە تیۆرییەكەیدا، مرۆڤ خاوەنی ئەزمونی كردەییش بێت لەو بوارەدا تاكو بتوانێت ئەدایەكی ستاندارد پێشكەش بكات. جار لەدوای جار ئەزمونی زیاتر دێتە دەست و لەگەڵ سەرهەڵدانی هەر پرسێكی نوێدا، خیبرەی ئەو بوارەش چ لەمەڕ دانوستان و دیپلۆماسیەت لەبارەیەوە،یان لەبارەی ئیدارەدانییەوە فراوانتر دەبێت.
ئەوەی مەبەستمە لێردەدا ئاماژەی خێرای پێ بدەم، ئەدای كوردمبوو لەمەنامە كە وەك هەموان دەزانین، كورد هەرێمێكی فیدراڵی هەیە، كەچی وەكو دەوڵەتی دیفاكتۆ مامەڵەی لەگەڵدا كرا. ئەم بایەخ پێدانە لەچییەوە هاتووە؟ بۆچی تەنانەت لەڕووی ئەتەكێت و پرۆتۆكۆلیشەوە، سەرۆكوەزیرانی كوردستان دەخرێتە پێش وەزیری دەرەوەی ئێراقەوە كە دیارە ئەو نومایندەی دەوڵەتێكی خاوەن سەروەری و سەربەخۆیشەو، سەرۆكوەزیرانی كوردستان خاوەنی هەرێمێكی بچوكە.
بەبڕوای چاودێران ئەو پرۆتۆكۆلە بە ئەنقەستە و نیشانەیڕوونە
لەسەر ئەوەی كە ئەو كۆدەی لە ئیستاوە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان دەجوڵێنێت، مەسەلە وشكەكانی ئەكادیمیاكان نیە، باسەكە باسی قەبارەییەكە سیاسییەكان نیە، باسی ستانداردەئەكادیمییەكان نیە، بەڵكو گرنگترین كۆد لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا، بریتییە لە كۆدی ئاسایش و ئارامی.
لێرەدا چ بۆ چاودێران و چ بۆ دەوڵەتانی خاوەن بڕیار، پرسیارەكە
ئەوەیە: ئایا لەڕووی ئاسایش و ئارامییەوە كوردستان لەبەر ترەیان ئێراق؟ دۆسیەی ئەمنی لەكامیاندا سەركەوتووترە؟.
بێگومان لەڕووی ئەمنییەوە كوردستان ئۆقرەترە، ئەزمونی ئەمنیی كوردستان تاڕادەی چاولێكردن پێشكەوتووە، كەڕەنگە ئەوانی تر ناچاربن ئەزمون و پەندی لێوەربگرن.
كوردستان چۆن لەناو دەریایەك ئاگردا خۆی پاراستوە؟ لانی كەمی پریشكی ئاگرەكەی بەركەوتووە؟ كێ و كام ئەقڵ لەپشتی ئەو سەركەوتنەوە بووە؟ كێ توانیویەتی لایەنە ناكۆكەكان” ئەو لایەنانەی كە لە بەغدا زمانی تەقینەوە و تیرۆر لەگەڵیەكتر بەكاردێنن” لەكوردستان وای لێ بكات كە پریشكی تەقینەوەكان نەهێننە كوردستان؟. ئەوڕێككەوتنە چییە و كێ ئەندازیارییەتی؟ بەچ توانایەكی مادی و مەعنەوی و سیاسی مسۆگەر كراوە؟ كام ئیرادە پشتگیری لەمانەوەی دەكات؟ ئێمە قەت پێمان وانەبێت ئەو ئۆقرەییەی لەكوردستان هەیە، هۆكارەكەی ئەوەیە ئەوانی تر خێر بەكورد دەكەن، نەخێر بێگومان ئەوەی لەگەڵیەكتر بەكاری دێنن، ئامادە لەكوردستانیش خراپتر بكەن، هێرشی درۆنەكان باشترین شایەتییە لەسەر ئەوەی نەیارەكانی كورد خێرمان پێناكەن كاتێ شەڕی تەقینەوەكانیان دەبەنە دەرەوەی كوردستان.
بەڵكو ئیرادەو ئەزمون و ڕێككەوتنێك هەیە كە ئاسایشی كوردستان دەپارێزێت. سەركەوتنی كوردستان لەبوار ئاسایشدا، لاییار و نەیار سەلمێنراوە، كورد توانیویەتی بەهەر نرخێك بووە، ئەم دۆسیەیە لە لوتكەی ئۆقرەییدا بپارێزێت. لەكاتێكدا زۆرینەی وڵاتانی خاوەنی سەروەری، نەیانتوانیوە هەمان كاری كورد بكەن و، ڕۆژانە تەقینەوەو تیرۆر تەنگی پێیان هەڵچنیوە. لەبەر ئەوە بینینی سەرۆكوەزیرانی كوردستان لەپێشی وەزیری دەرەوەی ئێراق نیگابەخشی ئەو پەیامەیە، هەروەها نیگابەخشی ئەوەیە كە پێوەرە تەقلیدییەكانی سەنگی دیپلۆماسی تێكشكاون و، لە ئیستادا پێوەرە تازەكان حوكم دەكەن، وەك دۆسیەی ئاسایش بەپلەییەكەم، لەگەڵ
دۆسیەكانیژینگەو ئاووهەوا، ئابوری و سەرمایە.
دواجار: بەڕەچاوكردنی ئەزمونی سەركەوتووی مەسرور بارزانی لە
ئیدارەدانی دۆسیەی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، نەخێری پێكراوەو نە زیادەڕەویش كراوە لەوەی وڵاتانی خاوەن سەروەری گوێیان بۆ سەرنجەكانی گرتووە لەچۆنێتی ئیدارەدانی دۆسیەی ئەمنیدا، هەروەها لەوەی هەرێمی كوردستانی خاوەنی ئاسایش، بخەنە پێش ئیراقی خاوەنی سەروەرییەوە!..

ھەواڵی زیاتر